یهكێتی ههڵهبجهیهكی وێرانكراو دهكاته پارێزگایهكی نموونهی لهعیراق
کوردستان 12:42 PM - 2024-10-02
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی شەهیدانی پارێزگای هەڵەبجە و لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هەوڵەکانی یەکێتی بۆ خزمەتی هەڵەبجەییەکان لە
عیراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و لەسەر ئاستی عیراق هەوڵی بەپارێزگابوونی
شارەکە و لەسەر ئاستی هەرێمیش هەوڵی دەستەبەری ئارامی و هەلی کاری زیاتر دەدات، بەڕەسمی
ناساندنی مەرزەکانی سنووری پارێزگاکە و گەورەکردنی شار و دامەزراندن و هەلی کار
ئەو پڕۆژانەن کە یەکێتی بۆ هەڵەبجەییەکان لە داهاتوودا کاریان لەسەر دەکات.
هەوڵی سەرۆک بافڵ بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
لەچوارچێوەی گرنگیدانی سەرۆکی یەکێتی بە
پارێزگای هەڵەبجە وەک تاکە سەرۆک لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق
بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، داوای کرد رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
تەواو بکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین جار چووەتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی
عیراق و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کۆبووەتەوە، لەئێستاشدا لەگەڵ تەواوبوونی
بەشێکی زۆری رێکارە یاساییەکان بۆ ئەو پرسە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکراوە و فراکسیۆنی یەکێتیش داوای دەنگدان و
کۆتاییهێنان بە رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کردووە.
یەکێتی هۆکاری ئەو خزمەتگوزاریانەیە کە کراوە و دەکرێت بۆ هەڵەبجە
ئیمان فەرەج فەتاح کاندیدی ژمارە ٣ـی لیستی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە ١٢٩ لە بازنەی هەڵەبجە بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"یەکێتی هەمیشە پێشەنگ بووە لە خزمەتکردنی قوربانیانی پارێزگای هەڵەبجە و خەڵکی
پارێزگاکە، بۆئەمەش لەڕێگەی نوێنەرەکانییەوە لە حکومەت و پەرلەمان هاوکات لە عیراق
و هەرێمی کوردستان هەوڵی جددی داوە بۆئەوەی خەونی چەند سڵەی هەڵەبجەییەکان کە
بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیە بهێنێتەدی، هەروەها ئەوەی لە هەڵەبجە کراوە بە هەوڵی یەکێتی
بووە و ئەوەشی کە ماوە هەر دەبێت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامی بدات".
"هاتنی سەرۆک بافڵ
بۆ پارێزگای هەڵەبجە زۆر جیاواز دەبێت لەگەڵ هاتنی ئەو سەرکردانەی دیکە کە سەردانی
هەڵەبجەیان کردووە، چونکە دڵنیاین کە سەرۆک بافڵ بە کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێوە دێتە
هەڵەبجە نەک وەک هەندێک سەرکردە کە لە رابردوودا هاتوونەتە هەڵەبجە تەنها بەڵێنیان
داوە، بەهەوڵی یەکێتی هەڵەبجە دەکەینە پارێزگایەکی نوێ لە عیراق کە جێی شانازی بێت
بۆ هەموو گەلی کورد"، ئیمان فەرەج فەتاح وای وت.
تەنها یەکێتی پارێزەری هەڵەبجەییەکان بووە
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە رابردوو و ئێستا و داهاتووشدا پارێزەری هەڵەبجەییەکان بووە و دەبێت و
بە پلان هەڵەبجەیەکی وێرانکراو دەکاتە پارێزگایەکی نوێی نموونەیی لە عیراق.
سەعید قادر فەرەج کاندیدی ژمارە ٢ـی لیستی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە ١٢٩ لە بازنەی هەڵەبجە بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"لە رابردوودا و لەئێستاشدا تەنها یەکێتییە پارێزەری پارێزەری هەڵەبجەییەکان
بووە، ئەگەر لە رابردوودا بە چەک دژی تیرۆر و تێکدەرانی ئارامی وەستابێتەوە، لەئێستادا
بە خزمەت و پڕۆژە دەیەوێت خزمەتی هەڵەبجەییەکان بکات".
"داواکاری یەکێتی لەکاتی
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە سەلمێنەری ئەو
راستیەیە کە سەرۆک بافڵ هەمیشە خەمخۆری هەڵەبجەییەکان بووە و هەڵی جددی داوە بۆ
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، لەسەر ئاستی هەرێمیش هەر پڕۆژە و خزمەتێک کرابێت، بێگومان
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و ئەم خەباتەش
بەردەوامی دەبێت"، سەعید قادر فەرەج وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا:
"دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان و کردنەوە و بەڕەسمی ناساندنی مەرزەکانی
سنووری پارێزگاکە لەپێناو هەلی کار بۆ گەنجان، ئەو هەوڵانەن کە یەکێتی بۆ داهاتووی
هەڵەبجەییەکان خستوویەتیە کارنامەکەیەوە و کاری لەسەردەکات، لەم روانگەیەشەوە
دەتوانین بڵێین تەنها یەکێتیی بووە کە هەڵەبجەیەکی وێرانکراو دەکاتە پارێزگایەکی
نوێی نموونەیی لە عیراق".
هەڵەبجەییەکان، یەکێتی بە خزمەتکاری شارەکە دەزانن
هەڵەبجەییەکان، یەکێتی بە خزمەتکاری شارەکەیان
دەزانن و یەکێتیش بەڵێن دەدات کە لە خزمەتکردنی شارەکە درێغی نەکات.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پشكی پارێزگای هەڵەبجە بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "لەسەر داوای ئێمە، سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن
دیناری لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، بۆ هەڵەبجە تەرخانکرد و دەروازەی
شارەکەمان پێ دروستکرد کە لەئێستادا لە تەواوبووندایە".
"بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجەش وەک فراکسیۆنی
یەکێتی ئیمزای ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتارمان کۆکردووەتەوە بۆئەوەی دەنگدان لەسەر
بەپارێزگابوونی شارەکە بخەینە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە، هاوکات هەر
لەسەر داوای فراکسیۆنەکەمان ئیمزای 85 پەرلەمانتارمان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان پێشکەش
بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی ماددی ومەعنەوەی
کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و هاووڵاتیانی شارەکە، بۆیە
هەڵەبجەییەکان یەکێتی بە خزمەتکاری شارەکەیان دەزانن و بەڵێنمان داوە لەو خزمەتە
درێغی نەکەین"، چرۆ حەمەشەریف وای وت.
ئەمڕۆ بانگەشەی لیستی ١٢٩ـی یەکێتی لە هەڵەبجە دەستپێدەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ١٠ـی ٢٠٢٤، بانگەشەی لیستی
١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ لە پارێزگای هەڵەبجە
دەستپێدەکات و دەیەوێت زۆرترین کورسی پارێزگاکە بۆخۆی بەدەستبهێنێت، بۆئەوەی لە
چوار ساڵی داهاتوودا بە پلان و بەرنامەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستانەوە بە یاسا خزمەتی
هەڵەبجەییەکان بکات، بۆئەمەش ٦ کاندیدی لە پارێزگاکە هەیە و داوا لە هەڵەبجەییەکان
دەکات کاندیدەکانی یەکێتییەکی خۆیان بۆ پەرلەمان سەربخەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی لە لیژنەی باڵای رەخنەگرانی جیهان دیاریکرا
11:42 PM - 2025-12-20 -
دواى گەیشتنى سەرۆککۆمارى پاکستان بۆ بەغداد لەگەڵ د.لەتیف رەشید کۆدەبێتەوە
09:54 PM - 2025-12-20 -
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
09:25 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
کوردستان 04:28 PM - 2025-12-20 -
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 -
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

