riklam

رفعەت عەبدوڵڵا : تەنها یەکێتی دەتوانێت کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی بهێنێت

ی ن ک 09:50 PM - 2024-10-01
کۆبوونەوەیەکی رێکخراوەیی هەڤاڵانی یەکێتی PUKMEDIA

کۆبوونەوەیەکی رێکخراوەیی هەڤاڵانی یەکێتی

لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رەفعەت عەبدوڵڵا رایدەگەیەنێت: "بەرنامەی کاری یەکێتی بۆ داهاتوو دوای کۆتاییهێنان بەم حکومەتە خۆسەپێن و نادادپەروەرە، هێنانە کایەی حکومەتێکی پڕ خزمەتە کە لەئاست داوا رەواکانی کۆمەڵانی خەڵک بێت، چونکە تاکە هێز یەکێتییە ئەم دۆخە راست بکاتەوە و کۆتایی بەم نەهامەتیانە بهێنێت کەبەهۆی حکومەتەکەی پارتییەوە دووچاری هەرێمەکەمان بۆتەوە".

ئەم وتەیەی رفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرپەرشتیاری بازنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی سنووری سلێمانی لەکاتێکدابوو کە چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و بە هاوڕێیەتی وەفدێک هەردوو بازنەی ڕاپەڕین و سەرچناری بەسەرکردەوە، هەروەها لەگەڵ لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی بازنەكانی سنووری سلێمانی و شارەزوور كۆبووەوە، دواتریش سەردانی ماڵی هەریەك لە شەهیدان (مەولود عەبدوڵا خۆشێنی و زرار كاكل) و (ماڵی كاك فاتیح  عزیز) برای شەهید (محمود عزیز) تێكۆشەر و (كەمئەندامی سەنگەر شەهاب ئەحمەد) ی بەسەركردەوە لەسنوری بازنەی ڕاپەڕین.

رەفعەت عەبدوڵڵا رایگەیاند: "ئومێدمانە بانگەشەیەکی دروست و شارستانیانە بەڕێوەبچێت و دوور بێت لەبێزارکردنی دانیشتوانی سلێمانی خۆشەویست، ئامانجیشمان سەرکەوتنی گەورە  و بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگە بۆ لیستی ١٢٩ی یەکێتی، چونکە بەرنامەی کاری یەکێتی بۆ داهاتوو دوای کۆتاییهێنان بەم حکومەتە خۆسەپێن و نادادپەروەرە، هێنانە کایەی حکومەتێکی پڕ خزمەتە کە لەئاست داوا رەواکانی کۆمەڵانی خەڵک بێت، لەسەرو هەموویانەوە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانە بەبێ جیاوازی، چونکە تاکە هێز یەکێتییە ئەم دۆخە راست بکاتەوە و کۆتایی بەم نەهامەتیانە بهێنێت کەبەهۆی  حکومەتەکەی پارتییەوە دووچاری هەرێمەکەمان بۆتەوە، ئەویش بە پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵک دەکرێت کە لەرۆژی هەڵبژاردندا دەنگ بەو لایەنە بدەن کە لەبەغدا بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانە".

"یەكێتی لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ هەڵبژاردن و ئێستا لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بەیەك تیم و بەیەك ئاڕاستە كاردەكات، بەشداریكردنی زۆرترین خەڵك لەم هەڵبژاردنەدا گرنگە بۆئەوەی سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنین و كۆتایی بەم دەسەڵاتە قۆرخكاری و جیاكارییە بهێندرێت، چونكە ئەم حكومەتەی ئێستا حكومەتێكی نادادپەروەرە و تەنها بۆ بەرژەوەندی بنەماڵەیەك بەكاردەهێندرێت و دەستی گرتووە بەسەر هەموو جومگەكانی ئەم حكومەتەدا، تەنانەت ئەو بڕەپارەیەی كە لە بەغداوە دێت بۆ مووچەخۆران دەستیبەسەردا دەگرێت و نادرێتە مووچەخۆران, لەكاتێكدا كەئێستا ژیان و گوزەرانی خەڵك زۆر خراپە"، رەفعەت عەبدوڵڵا وای وت.

ئاماژەی بەوەشدا: "یەکێتی مێژوویەكی پڕ سەروەری و گیانبازی و قوربانیدانە لەشۆڕشی نوێی گەلەكەماندا بەرابەرایەتی سەرۆك مام جەلال، هەروەها خانەوادەی شەهیدان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و خانەوادەی تێكۆشەرەكان شایستەی باشترین خزمەتن، هەر بۆیە لەبەرنامەی لیستی ١٢٩ی یەكێتیدا گرنگی زۆر بە خانەوادەی شەهید و تێكۆشەران دەدرێت، چونكە لەسایەی حكومەتی قۆرخكار و خۆسەپێنەدا هیچ خزمەتێك بەكەسوكاری شەهیدان و تێكۆشەران و كۆمەڵانی خەڵك نەكراوە بۆیە پێویستە هەموومان پێكەوە كاربكەین بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی تا لەداهاتوودا حكومەتێكی خزمەتگوزار بێتەبەرهەم".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket