بافڵ تاڵەبانی، سەركردەی قۆناغێكی نوێ
بیروڕا 04:31 PM - 2024-10-01
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە
سەعدی ئەحمەد پیرە
جووڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەسەر ستەیجی كەرنەڤاڵی راگەیاندنی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لەلای هەندێ كەس سەرنجڕاكێش بوو، لای هەندێكی تریش شۆكهێنەر بوو.
بافڵ، لەم بۆنەیەدا وتارێكی گەنجانەی دا، بە زمان و جووڵەی گەنجانە، پەیامەكانی خۆی گەیاندە ئەو توێژە بەرفراوانەی كۆمەڵگەی كورد كە لە هەموو توێژەكانی تری كۆمەڵگە بێ بەشتر و مەحروومتر بوون لەژیانێكی شایستە و بە كەرامەت و ئازادانە، چونكە گەنجانی كوردستان لە پێویستیی گۆڕانكاریی ریشەیی و هێنانەكایەی دەسەڵاتێكی تەندروست و خزمەتگوزار تێدەگەن و بە ئاواتی خۆیانی دەزانن حكومەتێكی خزمەتكار و خەمخۆری میللەت بێتە كایەوە، بۆئەوەی كۆتایی بەم حوكمڕانییە سەقەت و شكست خواردووە بهێنرێت كە 17 ساڵ و نیوە بەرۆكی كوردستان و میللەتەكەی گرتووە و كایەی دەسەڵاتی نقومكردووە لەگەندەڵی و ناعەدالەتی و شێواندنی سیما و بەها جوانەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری.
سەرۆك بافڵ، پیاوی ئەم قۆناغەیە، سەلماندیشی كە بەڵێن بدات جێبەجێی دەكات، بۆیە جووڵە و دەركەوتنەكانی لەم سەردەمەدا مایەی سەرنج و شۆكیش بوو بۆ ئەوانەی ئێستاش لە رابردوودا دەژین، راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی لەكوردستان دروشمی سەرەكیی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە. كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاكڕەو و خۆسەپێنیش دروشمی سەرۆكی یەكێتییە. هەر بۆیە پێویستە بە وردی باسی ئەم دوو دروشمە بكەین.
لەوەتەی پارتی بە شێوەیەكی تاكڕەوانە دەسەڵاتی خۆی بەسەر كایەی حوكمڕانیی كوردستاندا سەپاندووە، گەندەڵییەكی بێ ئەندازە لەناو حكومەتدا بڵاوبۆتەوە، هەر لەدزینی سامانی نەوت و غاز و داهاتە گومرگییەكانەوە بیگرن، تا دەگات بە قۆڕخكردنی بازاڕ بەهەموو سێكتەرەكانیەوە، فرۆشتن و دەستبەسەردا گرتنی كارگە و مەعمەلەكانی سەردمی رژێمی بەعس، لە شارەكانی هەولێر و دهۆك، بە مەعمەل تەعلیبیشەوە، هەتا داگیركردنی زەوی كشتوكاڵی و تەنانەت باخچەی ناو گەڕەكەكانی شارەكانیشەوە، بۆ داگیركردنی دەیان و سەدان دۆنم زەوی و تەخشان و پەخشانكردنی بەسەر مۆدیل و گۆرانیبێژ و خەڵكانی دژ بە كوردیشدا، تا دەستخستنە ناو كاسبیی بازاڕەكان كە هەندێجار گەیشتۆتە شەریكایەتی لەگەڵ كاسبكارە بچووكەكانیش. لەولایشەوە زەوتكردنی ئازادی و سەركوتكردنی خۆپیشاندان و گرتن و كوشتنی رۆژنامەنووسان و نووسەرە ئازادەكان، تا بڵاوكردنەوەی فەسادی ئەخلاقی لەناو كۆمەڵگەی خواناس و محافزكاری شارەكانی هەرێمدا بە كردنەوەی گوندی لوبنانی و سەدان مەلها و دیسكۆ، لەناو گەڕەكەكانی شار و سەرشەقامەكان كە ئەمەش زۆر دژە لەگەڵ دابونەریتی كۆمەڵگەكەماندا.
هەروەها بڵاوكردنەوەی تلیاك و حەشیشە لەناو گەنجاندا كە ئەوەش هەمووی بە هۆی بێكاری و نەبوونی هەلی دامەزراندن لەناو سێكتەرەكانی حكومەت بۆ گەنجان و دەرچووانی زانكۆكانەوەیە، لە كاتێكدا بچووكترین منداڵی بنەماڵەی حوكمڕان دەیان زانكۆ و خوێندنگە و كۆمپانیایان هەیە جگە لە دامەزراندنی سەدان هەزار كۆیلەی حزب بە بندیوار، لەولایشەوە بێ بەهاكردنی رۆڵی پەرلەمانی كوردستان و قوفڵكردنی دەرگاكەی، ئەگەر لەدژی دەسەڵاتی بنەماڵە هەڵوێستی هەبێت، بۆ لاوازكردنی رۆڵی دادوەری و یاسا بەركارەكان لەرێگەی تەداخولاتی حزبی و بەكارهێنانیان دژ بە نەیارەكانی بنەماڵە و حزبی دەسەڵات، تا رووخاندنی سێكتەرەكانی تەندروستی و پەروردە و جیاكاریی كردن لە دابەشكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لەنێوان شارەكاندا. ئەمانە بەگشتی ئەو كارەساتانەن كە پێویستە بە گۆڕینی دەسەڵاتی تاكڕەو و رەهای بنەماڵەی بارزانی، راستبكرێنەوە. لەهەموو ئەمانەش گرنگتر، خیانەت و دەست تێكەڵاوكردن لەگەڵ دوژمنە سەرسەختەكانی كورد و چاوساغییە بۆ داگیركارییەكانی خاكی پیرۆزی كوردستان.
بەڵێنەكانی سەرۆك بافڵ، بۆ كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاكڕەو و خۆسەپێن، هەمووی لەم كارەساتانەی دەسەڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت و پەیامەكەشی هاندانی خەڵكە بۆ پشتگیریی لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەم هەڵبژاردنەدا، تا بتوانێ بە هێز و بازووی خۆی و بە پشتیوانیی جەماوەرە تێكۆشەرەكەی كوردستان، كۆتایی بەم دەسەڵاتە بۆگەنە خیانەتكارە بهێنێت و حكومەت و دەسەڵاتێكی نوێ دابمەزرێنێت كە بەڕاستی لە خزمەتی هاووڵاتیان و هێنانەكایەی گۆڕانكاریی راستەقینەدا بێت.
سەرۆك بافڵ، پیاوی ئەم قۆناغەیە و سەلماندیشی كە بەڵین بدات جێبەجێی دەكات. بۆیە جوڵە و دەركەوتنەكانی سەرۆك بافڵ، مایەی سەرنج و شۆكیش بوو بۆ ئەوانەی ئێستاش لە رابردوودا دەژین و بەشێوازە تەقلیدییە كۆنە بەسەرچووەكانەوە لەسەر ستەیج رادەوەستن و لەدوایانەوە دەیان سەركردەی ئێكسپایەر و سەربۆیاخكراو رادەگرن و بۆ سەدان جار دروشمە سواوەكانی خۆیان بە میللەت دەفرۆشنەوە، بۆ چەواشەكردنی دەنگدەر و هاووڵاتیانی كوردستان.
جووڵەكانی سەرۆك بافڵ، جووڵەی گەنجانەی سەردەمیانەیە، تەنها ئەوانە لێی تێدەگەن كە چاویان لە ئایندەیەكی گەشتر و كۆتاییهێنان بە قۆرخكاری و تاكڕەوی و خۆسەپاندنە. ئەمەش سەرمایە تازەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە كە جەماوەری كوردستان بە هەموو توێژەكانییەوە لەژێر چەتری یەكێتی دا كۆدەبنەوە و بەدەنگی خۆیان ئەم حوكمڕانییە راستدەكەنەوە و كۆتایی بە حكومەتی گەندەڵ و شكستخواردوو دەهێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

