riklam

لیستی ١٢٩: سلێمانی و یەکێتی رێڕەوی حکومڕانی راستدەکەنەوە

کوردستان 10:31 AM - 2024-09-30
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی دەنگدەرانی خۆڕاگر و کۆڵنەدەری شاری سلێمانی و خەڵکی تێکۆشەری ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیان و نیشتمانپەروەرانی سەرجەم قەزا و ناحیە و دێهاتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات و ئاماژە بەوەدەکات: " سلێمانی بەهێزە و لەگەڵ هێزێکی وەکو یەکێتی بەرەو سەرخستنی لیستی لیستی ژمارە ١٢٩  و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان هەنگاو دەنێت".

دەقی پەیامەکە....

پەیامی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە (١٢٩) لە پارێزگای سلێمانی


- دەنگدەرانی خۆڕاگر و کۆڵنەدەری شاری سلێمانی..
- خەڵکی تێکۆشەری ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیان..
- نیشتمانپەروەرانی سەرجەم قەزا و ناحیە و دێهاتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی..

 

پارێزگای سلێمانی لەڕووی ژێرخان و سەرخانەوە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان خاوەن سەنگێکی بەهێزە، لە سەنگەری خەبات و قوربانیدان و هەڵوێستی نیشتمانیشدا پێشەنگە، پایتەختێکە لە سەرجەم بوارە جیاوازەکاندا هەمیشە داهێنەر و سەرمەشق بووەو مەشخەڵی کوردایەتی بەدەستەوە بووە. ئەم دەڤەرە ڕچەشکێنەی کورد و یەکێتی، لەهیچ سەردەم و قوناغێکدا ئامادەنەبووە خۆی رادەستی ئیرادەی هیچ داگیرکەر و دەسەڵات و هێزێک بکات، بارتەقای ئەو هەڵوێستە نازناوی (شاری هەڵمەت و قوربانی لە سلێمانی و سەنگەری بەرەنگاربوونەوە لە گەرمیان و پایتەختی راپەڕین  لە راپەڕین و پایتەختی قوربانیدان و ئەنفال لە چەمچەماڵ پێبەخشراوە).

 

لەبەرئەوەیە، ئەم قەڵا پوڵایینەی کوردایەتی و مەردایەتی و رۆشنبیری و هونەر لە دارشمانەوە تا دوا گوندی گەرمیان، هەمیشە شایستەی پاداشت و رێزلێنان بوون، هەرچەندە نەیارانی سلێمانی لە رێگەی بەکارهێنانی دەسەڵاتی حکومی بۆ دژایەتیکردنی ئەم دەڤەرە، جۆرەها ئامراز دەخەنە خزمەت هەوڵی نەزۆکی ناشرینکردنی مێژووە پرشنگدارەکەی.. جوانییەکانی..

 

بەها و تایبەتمەندیەکانی سلێمانی، بەڵام وەک دەبینن چون بەرگەی ئەو دۆخە ناهەموارەی گرت و ئامادە نەبوو خۆی رادەستی مەرامەکانی نەیار و دژبەرەکانی بکات.

 

بەڵگەی کۆڵنەدان و خۆڕاگری و بەهێزیی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیان، لەوەدایە کە تا ئێستاش لەسەر ئاستی هەرێم و هەموو عێراق لە زۆربەی سێکتەرەکانی (تەندروستی، گەشتوگوزار، پەروەردەیی و خوێندنی باڵا، پیشەسازی) پێشەنگ و یەکەمە. هێشتا رێژەی هەژاری و بێکاری لە پارێزگاکە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر کەمترە. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە سلێمانی خاوەنێکی بەهێزی هەیە، هێزێکی هەیە دەیپارێزێت، پشتگیری لێ دەکات، خزمەتی دەکات، ئەویش (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە)... نیشانەی ئەوەیە کە یەکێتی هێزە و لە دوای هەڵبژاردن بە (هێز)ێکی زیاتری سیاسی، دیپلۆماسی، رێکخراوەیی و جەماوەری، ئیداری و خزمەتگوزارییەوە رووبەرووی ئاڵنگارییەکان دەبێتەوە و پێکەوە لەگەڵ خەڵکی شارە حەیاتەکە، سلێمانی دەکەینەوە بەو پایتەختە رۆشنبیرییەی کە شایستەی مێژووی خەبات و قوربانیدانی جەماوەرەکەی بێت.

 

جەماوەری شاری سلێمانی و خەڵکی گەرمیان و راپەڕین و چەمچەماڵ و پێنجوێن و شارەزوور و شارباژێڕ
لەم هەڵبژاردنەدا پێکەوە جەختدەکەینەوە کە لەپرۆسەیەکی دیموکراسیدا رێڕەوی حکومڕانی راست دەکەینەوە و هەموو ئەو ئاڵنگارییە دەستکردانەی رووبەرووی ئەم پارێزگایە کراونەتەوە رادەماڵین و سلێمانی دەکەینەوە بەو پایتەختە رۆشنبیرییەی کە شایستەی ناو و ناوبانگ و داهێنان و خەبات و قوربانیدان و زیندوویەتی جەماوەرەکەی بێت.

لەم هەڵبژاردنەدا پێکەوە دەیسەلمێنین کە شارێک بە پایتەختی لەدایک بووبێت، لەژێر سایەی یەکێتی هەر بە پایتەختی دەمێنێتەوە، مەحاڵە دەستەمۆی ئەوانە ببێت کە لە گرنگی و بەهای پایتەختەکەی مەلیک مەحمود تێناگەن.

 

دەنگدەرانی شاری هەڵمەت و قوربانی
جەماوەری سەربەزی پارێزگای سلێمانی

 

- هەندێ حزب و گروپی بچوک، کە هەڵگری پەیامی چەواشەکارین، پەیامەکانیان تەنها زیانگەیاندنە بە سلێمانی، دەیانەوێ دەنگی ئێوە بەفیرۆ بدەن، چونکە ئەوان هیچیان پێ ناکرێت. سلێمانی بەردەوام پێویستی بە (توانا)ی بەهێزە. بە پشتیوانی ئێوە ئەو هێزەش هەر یەکێتی بووە و هەر یەکێتی دەبێت.

 

یەکێتی هێزە:
- بە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەتوانین رێگە لەدەسەڵاتی (پاوانخوازی، خۆسەپێنی، تاکە حزبی) لەهەرێم بگرین. 
- بە یەکێتی دەتوانین پاریزگای سلێمانی لە هەر پیلان و ستەم و زوڵم و سزایەک بپارێزین.
- بە یەکێتی ئازادی میدیایی، سیاسی، رێکخراوەیی، تاکە کەسی بۆ خەڵکی ئەم شارە و هەموو کوردستان فەراهەم دەکرێت.
پێکەوە دەتوانین کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی و هەموو هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەین و خزمەتێکی شایستەش پێشکەش بە جەماوەری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و هەموو قەزا و ناحییە و گوندەکانی پارێزگاکە بکەین.
پێکەوە دەتوانین بە دە سەڵاتێکی فراوانترەوە خزمەتی زیاتر بە گەنجان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بکەین و گەشە بە هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگا بدەین.
- لەگەڵمان بن بۆ  جێبەجێکردنی بەرنامە فرەلایەنەکەی یەکێتی کە بۆ بوژانەوەی زیاتری سلێمانی دایڕشتووە و بەرژەوەندی سەرجەم چین و توێژەکانی لەخۆدەگرێت. 
- لە سێ ساڵی رابردوودا سیاسەتی یەکێتی بە ئاڕاستەی راستکردنەوەی باڵانسی هێزو حوکمڕانی بوو لە کوردستان، بە پشتیوانی ئێوە تا ئاستێکی باش سەرکەوتوو بووین، ئێستا لەم هەڵبژاردنە هەر بە پشتیوانی و دەنگی دلێری ئێوە دەتوانین بۆ هەمیشە ئەو باڵانسە راستبکەینەوە و هەرێم کوردستان لەسەرەڕۆیی و هاوڵاتیانیش لە مەینەتی رزگار بکەین.
لە کۆتاییدا دەڵێین... سلێمانی بەهێزە و لەگەڵ هێزێکی وەکو یەکێتی بەرەو سەرخستنی لیستی لیستی ژمارە (١٢٩)  و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان هەنگاو دەنێت.

لیستی ژمارە (١٢٩) لە پارێزگای سلێمانی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket