كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی ١٢٩ی یەكێتی دەستیپێكرد
ی ن ک 05:22 PM - 2024-09-29
PUKMEDIA
كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەبەشداری سەرجەم كاندیدەكانی یەكێتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یاریگای نێودەوڵەتی سلێمانی (چوارباخ)، دەستیپێكرد.
لەسەرەتای كەرنەڤاڵەكەدا سەرۆك و هەر ١٧٢ كاندیدەكەی یەكێتی لە هەر چوار بازنەكەی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە هاتنە سەر ستەیج و خۆیان ناساند.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە لیستی ژمارە ١٢٩ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دا دەكات لە هەر چوار بازنەی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە) و ١٧٢ كاندیدی هەیە كە بەسەر بازنەكاندا دابەشبوون و دروشمی سەرەكی لیستەكەش " كۆتایی بەدەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین" ە.
كاندیدەكانی لیستی ١٢٩ لە بازنەی هەولێر (٦٤) كاندیدە ، سلێمانی (٧٢) كاندید ، دهۆك ( ٣٠) كاندید و هەڵەبجە (٦) كاندیدە و سەرجەمیان لە مەرجە یاساییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەرچوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

