یەکێتی کۆتایی بەگیرفان پڕکردن و بانکی بنەماڵە دەهێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:58 PM - 2024-09-27
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لە پەیامەكەی سەرۆك بافڵ دا كە ئاڕاستەی دەنگدەرانی كردبوو رایگەیاندوە: "حزبی حكومڕان لەكوردستان هەموو تەركیزی لەسەر گیرفانی خۆیەتی، لەكاتێكدا خەڵك مووچەی نییە، بەغدا دەیەوێت مووچە بنێرێت، ناهێڵن بینێرێت، بۆ؟ چونكە پارەكە دەبێت بچێتە ناو بانكی ئەوان، لە بانكی ئەوانەوە دابەش بكرێت، ئەمە گاڵتەكردنە بە ژیانی خەڵك"، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پلانی تۆكمەی بۆ گۆڕانكاری لەسیستمی بانكی و بەگژداچوونەوەی قۆرخكاری دارایی لەهەرێم هەیە و دەیەوێت تیمێكی پسپۆڕ بنێرێتە پەرلەمانی كوردستان تاوەكو بەیاسا كۆتایی بەقۆرخكاری و گیرفانپڕكردنی ئەو لایەنە بهێنێت كە دەستی بەسەر سیستمی بانكی و مووچەی مووچەخۆراندا گرتووە.
سەرۆك بافڵ: دەنگ بدەن بەوەی كە دەڵێت شتێك دەكات و دەیكات
لەپەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كە ئاڕاستەی دەنگدانی كردبوو هاتووە: "دەنگ بدەن بەوەی كە دەڵێت شتێك دەكات و دەیكات، ئەگەر دەتانەوێت گۆڕانكاریی راستەقینە بكەن، ٢٠/١٠ دەرفەتە، دەنگ بدەن بەو حزبەی كە دەتوانێت كوردستان رێكبخاتەوە، كە ژیانی ئێوە باش بكات".
سیستمی بانكی لەهەرێم قۆرخكراوە
د. شێروان محەمەد كاندیدی ژمارە ٤٩ لەسەر لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەبازنەی هەولێر بە وێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی رایگەیاند: "سیستمی بانكی یەكێكە لە سیستمە هەرە گرنگەكانی وڵات، بەڵام لەكوردستان نەك هەر گرنگی پێنەدراوە بەڵكو بۆ لایەنێكی دیاریكراو قۆرخكراوەو بەحزبی كراوە، هەربۆیە گەندەڵی و بەهەدەردانی تێدا كراوە، ئەمەش كۆی پڕۆسەی بانكی لە هەرێم خستووەتە مەترسییەوە ".
" یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەستی بەو مەترسیانە كردووەو دەیەوێت كۆتایی بەو قۆرخكاری و گیرفانپڕكردنە بهێنێت، هاوكات بانكێكی نیشتمانی سەر بەحكومەت و دوور لە دەستی حزب پێكبهێنێت، هەموو ئەمانەش بەسەركەوتنی یەكێتی لەهەڵبژاردن و ناردنی تیمێكی پسپۆڕ بۆ پەرلەمان دەكرێت تاوەكو بەرنامەی یەكێتی لە پەرلەمان جێبەجێ بكەن" د. شێروان محەمەد وادەڵێت.
یەكێتی بە هەڵبژاردن كۆتایی بەقۆرخكاری دەهێنێت
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەم هەڵبژاردنە بەهەل دەزانێت تاوەكو لەڕێگەیەوە كۆتایی بەو دەسەڵاتانە قۆرخكارە بهێنێت كە دەستی بەسەر سیستمی بانكی و مووچەو قوتی هاووڵاتیاندا گرتووە.
هەردی شەهید قادر كاندیدی ژمارە ١١ لەسەر لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەبازنەی سلێمانی بە وێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی رایگەیاند: "یەكێتی بەرژەوەندی هاووڵاتیانی دەوێت هەربۆیە ئەم هەڵبژاردنە بەهەل دەزانێت و دەیەوێت لەڕێگەیەوە كۆتایی بەو قۆرخكارییە بهێنێت كە لەسیستمی بانكی و پرسی بودجەو مووچەدا هەیە".
"پێشتریش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەرامبەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خۆی بە بەرپرسیار زانیوەو چەندین جار لەبری حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا وەفدی ناردووەتە بەغدا، ئەمەش سەلمێنەری ئەو پەیامەی سەرۆك بافڵە و یەكێتی دەیەوێت كۆتایی بە دەستبەسەردا گرتنی مووچە بهێنێت" هەردی شەهید قادر وادەڵێت.
یەكێتی قۆرخكاری لەناودەبات
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەیەوێت بانكەكانی هەرێم بخرێنە خزمەتی هاووڵاتیانەوە نەك تاكە كەس و بنەماڵەیەك لەبەرژەوەندی خۆیان و بۆ گیرفان پڕكردن بەكاریبهێنن.
سەوسەن شاهین كاندیدی ژمارە ١٦ لەسەر لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەبازنەی دهۆك بە وێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی رایگەیاند: یەكێتی و سەرۆك بافڵ هەمیشە لەگەڵ دەنگی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بوون ودژی برسیكردنی خەڵك و بەهەدەردانی ماڵ و سامانی گشتی بوون، هەربۆیە بۆ ئەم هەڵبژاردنە (كۆتایی پێدەهێنین.) ی كردووەتە دروشمی خۆمان و دەمانەوێت كۆتایی بە قۆرخكاری و گیرفانپڕكردن بهێنین".
"پێویستە بانكەكانی هەرێمی كوردستان بخرێنە خزمەتی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمەوە، نەك تەنها تاكە كەسێك و بنەماڵەیەك لەبەرژەوەندی خۆیان بەكاریبهێنن و گیرفانی خۆیانی لێپڕبكەن، بۆیە یەكێتی بەپشتیوانی كۆمەڵانی خەڵك گۆڕانكاری دەكات" سەوسەن شاهین وایوت.
بڕیارە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە دروشمی (كۆتایی پێدەهێنین.) و بەلیستی ١٢٩ و بە ١٧٢ كاندیدەوە كەبەسەر چوار بازنەدا دابەشبوون بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
ئەمانەش ببینە
هەسەدە پێشنیازێك بۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا دەكات
07:53 PM - 2026-02-07
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بەلیژنە هەمیشەییەكان دەدات
07:01 PM - 2026-02-07
رێگە قاچاخەکان لەکەرکوک دادەخرێن
05:21 PM - 2026-02-07
لەڕێی قوباد تاڵەبانییەوە وەبەرهێنەرانی سعودییە روو لەسلێمانی دەکەن
03:37 PM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07







دابەزێنە

