riklam

یه‌كێتی به‌پشتیوانی خه‌ڵك رێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انی راستده‌كاته‌وه‌

کوردستان 05:49 PM - 2024-09-26
ژمارەی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن PUKMEDIA

ژمارەی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن

یەکێتی هەڵبژاردن پەرلەمانی كوردستان

یه‌كێتی ئامانجی گۆڕ‌انكاری و چاكسازییه‌ له‌ رێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انی و له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ كه‌ ئاڕاسته‌ی ده‌نگده‌رانی كردبوو، یه‌كێتی كارله‌سه‌ر كۆتایی هێنان به‌هه‌موو ئه‌و ناعه‌داله‌تیانه‌ ده‌كات كه‌هێزێكی سیاسی به‌قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامی ده‌دات، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ كاندیدێكی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: " كاره‌كانی رابردووی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ تاكه‌ حزبه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان گۆڕ‌انكاری پێبكرێت".

سه‌رۆك بافڵ: ده‌نگ بده‌ن به‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێت شتێك ده‌كات و ده‌یكات

 

 له‌په‌یامه‌كه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كه‌ ئاڕاسته‌ی ده‌نگدانی كردبوو هاتووه‌: "ده‌نگ بده‌ن به‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێت شتێك ده‌كات و ده‌یكات، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت گۆڕ‌انكاریی راسته‌قینه‌ بكه‌ن، 20/10 ده‌رفه‌ته‌، ده‌نگ بده‌ن به‌و حزبه‌ی كه‌ ده‌توانێت كوردستان رێكبخاته‌وه‌، كه‌ ژیانی ئێوه‌ باش بكات".

كۆتایی به‌ ناهاوسه‌نگی هێز ده‌هێنین

 

هیوا عه‌بدولڕ‌ه‌حمان كاندیدی ژماره‌ 22 له‌سه‌ر لیستی ١٢٩ ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌بازنه‌ی هه‌ولێر به‌ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی رایگه‌یاند: "یه‌كێتی كۆتایی ده‌هێنین به‌ ناهاوسه‌نگی هێز و قۆرخكردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ حزبی ده‌سه‌ڵات، یه‌كێتی به‌ڵینیداوه‌ نه‌هێڵێت جارێكی تر له‌په‌رله‌مانی كوردستان هیچ بڕ‌یارو یاسایه‌ك ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بێت تێبپه‌ڕ‌ێت".


"كۆتایی به‌هه‌موو ئه‌و نا عه‌داله‌تیانه‌ ده‌هێنین كه‌ هێزێكی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت په‌یڕ‌ه‌وی بكات و هاوسه‌نگی هێز ده‌گه‌ڕ‌ێنینه‌وه‌و پرۆسه‌ی سه‌پێندراو به‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمدا هاووڵاتیانیش خۆیان به‌رچاو رونن و ده‌زانن كێ گۆڕ‌انكاری پێده‌كرێت، كه‌ بێگومان ته‌نها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌"، هیوا عه‌بدولڕ‌ه‌حمان وای وت.

سه‌رۆك بافڵ پیاوی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانه‌

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هێزێکی کاریگەر لە هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بڕیار لە گۆڕانکاری حوکمڕانی هەرێم دەدات و بۆ ئەمەش پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی پێویستە.
ئیدریس ساڵح كاندیدی ژماره‌ 13 له‌سه‌ر لیستی ١٢٩ ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌بازنه‌ی سلێمانی به‌ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی رایگه‌یاند: "یه‌كێتی ئێستا به‌هێزه‌وه‌ بڕ‌یار ده‌دات و ئێمه‌ش پشتیوان ده‌بین بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ له‌حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان شایه‌نی خزمه‌تن نه‌ك سزادان".


"یه‌كێتی ده‌یه‌وێت گۆڕ‌انكاری له‌ رێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انی له‌هه‌رێمی كوردستان بكات و به‌مه‌ش خزمه‌تی زیاتر به‌ هاووڵاتیان بكات، بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هیوایان به‌یه‌كێتییه‌ كه‌ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ ئه‌نجامبدات، چونكه‌ سه‌رۆك بافڵ كه‌ به‌پیاوی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان ناسراوه‌، چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری لێده‌كه‌ن،"ئیدریس ساڵح واده‌ڵێت.

یه‌كێتی تاكه‌ حزبه‌ گۆڕ‌انكاری پێبكرێت

 

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هیوایان بە یەکێتییە بۆ گۆڕانکاری راستەقینە لە حوکمڕانی هەرێمی کوردستان و پێیان وایە هەمیشە یەکێتی لەبارودۆخە هەستیارەکاندا هیوایەک بووە بۆ خەڵک، لەم روانگەیەشەوە چاوەڕوانی چاکسازی حوکمڕانی لێدەکەن.


ره‌قیب مه‌حمود كاندیدی ژماره‌ 5 له‌سه‌ر لیستی ١٢٩ ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌بازنه‌ی دهۆك به‌ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی رایگه‌یاند:" كارو هه‌ڵوێسته‌كانی رابردووی یه‌كێتی سه‌لماندوویه‌تی كه‌ هه‌میشه‌ یه‌كێتی ده‌ستپێشخه‌ربووه‌ بۆ گۆڕانكاری له‌هه‌ر كاتێكدا كورد بێ هیوا بووه‌ یه‌كێتی هیوابووه‌، بۆ ئه‌مڕۆش هیوایه‌كی زۆر به‌ یه‌كێتی هه‌یه‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حكومڕانی له‌هه‌رێم كه‌ خه‌ڵك پێوه‌ی گیرۆده‌بووه‌".


"یه‌كێتی ده‌توانێت كێشه‌ی مووچه‌ و كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداو هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه‌ یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا داوای زیاتری متمانه‌ی هاووڵاتیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ حزبی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان و چاكسازی بكات و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ده‌یدات جێبه‌جێی بكات"ره‌قیب مه‌حمود وای وت.


بڕ‌یاره‌ رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤، هه‌ڵبژاردن بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕ‌ێوه‌بچێت، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش به‌ دروشمی (كۆتایی پێده‌هێنین.) و به‌لیستی ١٢٩ و به‌ ١٧٢ كاندیده‌وه‌ كه‌به‌سه‌ر چوار بازنه‌دا دابه‌شبوون به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی چه‌وتی حكومڕ‌انییه‌ له‌هه‌رێم.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket