یەكێتی بەهەمواری یاساكەی زامنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دەكات
کوردستان 09:04 AM - 2024-09-26
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژاردنێكی بێگەردو راستەقینەی بەتۆمارێكی پاكی دەنگدەران بۆ پەرلەمانی كوردستان دەویست، هەربۆیە هەوڵەكانی بۆ گۆڕانكاری لەیاسای هەڵبژاردن سەركەوتوبوو و سیستمی ئەمجارەی هەڵبژاردن رێگرە لەساختەكاری و بەهای دەنگی خەڵك دەپارێزێت، یەكێتیش پلانێكی تۆكمەی بۆ كۆتایی هێنان بە خاك فرۆشتن و جیاكاری و گیرفان پڕكردن و كپكردنی دەنگی ئازادو گاڵتەكردن بەژیان و قوتی هاووڵاتیان و مووچەخۆران هەیەو بەسەركەوتنی لە هەڵبژاردن جێبەجێ دەكات.
هەوڵەكانی یەكێتی بۆ گۆڕانكاری لەیاسای هەڵبژاردن سەركەوتوبوو
ئیسماعیل عومەر كاندیدی ژمارە ٣٥ لەسەر لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان لەبازنەی هەولێر بە وێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی رایگەیاند: "سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەهەوڵەكانی بۆ گۆڕانكاری لەیاسای هەڵبژاردن سەركەوتوبوو و لەبری سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی دیكە، هەموو بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردنێكی پاكو بێگەردی لابرد، بۆیە هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاواز دەبێت".
"بەهەوڵەكانی یەكێتی سیستمی دەنگدان كرا بە فرەبازنەو بەمەش دەنگی هیچ كاندیدێك بۆ كاندیدێكی دیكە ناچێت، هاوكات لەگەڵ ئەوەی تۆماری بایۆمەتری عیراق بۆ هەڵبژاردنەكە بەكاردێت، چونكە تۆمارێكی پاك و بێگەردەو لە ناوی دووبارەو مردوو و خەڵكی دەرەوەی هەرێم پاككراوەتەوە كە پێشتر هەموو ئەمانە بۆ بەرژەوەندی لایەنێك دەنگیاندەدا".
سیستمی ئەمجارەی هەڵبژاردن رێگرە لەساختەكاری
هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی راستەقینە بەتۆمارێكی بێگەردی دەنگدەران دەستكەوتێكی گەورەبوو بۆ هاووڵاتییانی هەرێم، چونكە بەهای دەنگی خەڵك دەپارێزێت و رێگرە لەساختەكاری.
لۆزان مینە حەمەد كاندیدی ژمارە ٣٣ لەسەر لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان لەبازنەی سلێمانی بە وێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی رایگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شەڕێكی یاسایی لەدادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی راستەقینە بەتۆمارێكی بێگەردی دەنگدەران كردو و لەبەرژەوەندی هەمووان تەواویكرد، ئەمەش دەستكەوتێكی گەورەبوو بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان".
"سیستمی ئەمجارەی هەڵبژاردنی كوردستان رێگری لەساختەكاری دەكات وبەهای دەنگی خەڵك دەپارێزێت، چونكە هەڵبژاردن فرە بازنەیەو خەڵكی ناوچە جیاوازەكان دەتوانن نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێن" لۆزان مینە حەمەد وایوت.
هەڵبژاردنی ئەمجارە راستەقینەو جیاوازە
لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا دەنگدەران دەتوانن هاوكێشەیەكی سیاسی لەهەرێمی كوردستان راستبكەنەوەو رۆڵیان لەپێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزاردا هەبێت.
موهەند فەیسەڵ كاندیدی ژمارە ١٠ لەسەر لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان لەبازنەی دهۆك بە وێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی رایگەیاند: "هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان بەتەواوەتی جیاوازو راستەقینەیەو دەنگی خەڵك دەبێتە هۆی گێڕانەی هاوسەنگی سیاسی و دروستبوونی هاوكێشەیەكی نوێی سیاسی لەهەرێمی كوردستان و راستكردنەوەی رێرەوی حكومڕانی".
"لەسایەی سیستمی نوێی هەڵبژاردن دەنگی خەڵك نافەوتێت و دەنگدەران دەتوانن رۆڵیان لەپێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزاردا هەبێت و كۆتایی بەو حكومەتە بهێنن كەلەماوەی رابردوودا نەهامەتی زۆری بۆ خەڵك هێناوە" موهەند فەیسەڵ وایوت.
ئەمەش لەكاتێكدایە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر سكاڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری لەسەر یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دا، هاوكات كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستانی هەڵوەشاندەوەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقی راسپارد كە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات و بڕیاریدا پەرلەمانی كوردستان لە 100 ئەندام پێكبێت و بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانیش هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت بەسەر بازنەی هەڵبژاردندا، بەمەرجێك لە ٤ بازنە كەمترنەبێت، سەرجەم بڕیارەكانیش لەبەرژەوەندی دەنگدەران و خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون.
بڕیارە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە دروشمی (كۆتایی پێدەهێنین.) و بەلیستی ١٢٩ و بە ١٧٢ كاندیدەوە كەبەسەر چوار بازنەدا دابەشبوون بەشداری هەڵبژاردن دەكات و هەموو هەوڵێكی بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی چەوتی حكومڕانییە لەهەرێم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

