سەندیکا و رێکخراوەکان: سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و خاکی ئازادییە
کوردستان 09:43 AM - 2024-09-18مۆنیۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت
پارێزەرانی حەقیقەت مۆنۆمێنتی هەموو ئەو رۆژنامەنووسە
شەهیدانەیە کە لە هەر 19 پارێزگاکەی عیراق لە پێناو گەیاندنی راستی و زانیاری و پیشەی
میدیاییدا گیانی خۆیان بەختکردووە و مۆنۆمێنتەکەش لە شاری سلێمانییە و سکرتێری لقی
سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان و رێکخراوەکانی بواری رۆژنامەنووسیش دەڵێن:
"سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و خاکی ئازادییە".
مۆنۆمێنتەکە بۆ رێزگرتنە لە رۆحی رۆژنامەنووسان
رۆژی 14ـی 9ـی 2024 پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە شاری سلێمانی لادرا کە لە مۆنۆمێنتەکەدا ناوی سەرجەم ئەو شەهیدە رۆژنامەنووسانە تۆمارکراون کە لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا بەهۆی پیشەکەیانەوە شەهیدبوون.
شوێنی مۆنۆمێنتەکە نزیک سەکۆی ئازادییە لە پارکی
ئازادی شاری سلێمانی، هەروەها ئەم مۆنۆمێنتە بۆ رێزگرتنە لە یادی 551 رۆژنامەنووس،
کە لە ساڵی 2003ـوە تا ئێستا لە عیراق و هەرێمی کوردستان شەهید کراون.
لە 20ساڵی رابردوودا لە هەرێم 20 رۆژنامەنوس شەهید بوون
ژمارەی شەهیدەكان لە 20ساڵی رابردوو دا تا ساڵی
2024، لە هەرێمی كوردستان 20 رۆژنامەنوسە كە لەو ژمارەیە 12 رۆژنامەنوسیان لەهەولێر
شەهید بوون و كەمترینیشیان لەپارێزگای هەڵەبجەیە كە 1 رۆژنامەنوس شەهید بووە، 5 رۆژنامەنوسیشیان
لەپارێزگای سلێمانین كە نوێترینیان ئەو دوو كچە رۆژنامەنوسەبوون كە لە هێرشی درۆنی
توركیا لەنزیكی سەیدسادق كرانە ئامانج، هەروەها لە دهۆكیش 2 رۆژنامەنوس شەهید بوون.
"یەکەمجارە ژمارەی شەهیدەکان دەستنیشان بکرێت"
کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکەم جارە ژمارەی شەهیدانی رۆژنامەنووس لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکرێت، دیاریکردنی شوێنی دانانی مۆنۆمێنتەکەش کە تا دوێنێ سەربازگە بووەو لە تەنیشت سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادی کە شوێنی هەموو بانگەشە و رەخنەگرتن و بانگەوازێکە کارێکی گرنگە، ئەم دەستپێشخەرییە لە ئێمەی کوردەوەیە، چونکە عیراق تا ئێستا خاوەنی نزیکەی 530 شەهیدە، بەڵام هیچ مۆنۆمێنتێکیان دروست نەکردووە".
"سلێمانی خاکی ئازادیخوازانە و ئەو شوێنەیە کە ئازادی رەخنە و ئازادی خۆپیشاندان و رۆژنامەنووسی و هەموو ئازادییەکان بەرقەرارە، تەنانەت پارچەکانی دیکەی کوردستان دێن لە سلێمانی رای خۆیان دەڵێن و رەخنە دەگرن، لەبەرئەوە سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و خاکی ئازادییە"، کاروان ئەنوەر وای وت.
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی
کوردستان ئاماژەی بەوەشدا: "پارکی ئازادی پێشتر سەدان کەسی تێدا ئەشکەنجەدراوە
و رەمی کراون، بەڵام ئێستاکە بووەتە شوێنێک بۆ ئازادی رادەربڕین، ئەمە هەڵبژاردنێکی
زۆر گونجاوە".
"بەراورد بەهەموو عیراق سلێمانی ترۆپکی ئازادی رادەربڕینبە"
ئازادی رادەربڕین لە سلێمانی بەراورد بەهەموو عیراق
زۆر زیاترە نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان، ئەو وێبسایتەشی بۆ مۆنۆمێنتی پارێزەرانی
حەقیقەت دروستکراوە دەتوانرێت لەوێوە بەرهەم و ژیاننامەی رۆژنامەنووسە شەهیدەکان
بزانرێت.
هۆزان قادر لێپرسراوی رێكخراوی پهیامنێران بۆ
ماف و گهشهپێدانی رۆژنامهنوسان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەبوونی مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت ئەوە نیشان
دەدات کە ئازادی رادەربڕین لە سلێمانی بەراورد بەهەموو عیراق زۆر زیاترە نەک تەنها
لە هەرێمی کوردستان ، لە راپۆرتەکانی رێکخراوی پەیامنێرانیشدا ئەوە دەردەکەوێت کە
لە سلێمانی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان رێژەیەکی زۆر کەمە".
"کردنەوەی ئەم مۆنۆمێنتە پەیامێکی گرنگە بۆ عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ناوی 551 رۆژنامەنووسی تێدایە، ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق لە پلەی یەکەمدایە لە ئازادی رادەربڕیندا"، هۆزان قادر وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا: "هەبوونی ئەو وێبسایتە کە
بۆ بەرهەم و ژیاننامەی رۆژنامەنووسە شەهیدەکان دروستکراوە زۆر گرنگە، لەبەرئەوەی ئەگەر
کەسێک بیەوێت لەسەر ژیانی رۆژنامەنووسێک زانیاری وەربگرێت، گەڕانێک لە وێبسایتەکە
بکات دەتوانێت بەرهەم و هەموو ئەو شوێنانە بزانێت کە رۆژنامەنووسەکە کاری لێکردووە".
"قوباد تاڵەبانی پشتیوانی رۆژنامەنووسانە"
دروستکردنی مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت ئەوە نیشان دەدات کە قوباد تاڵەبانی پشتیوانی رۆژنامەنووسانە و ئەمەش وای کردووە کە رۆژنامەنووسانی عیراقیش ئاسودەبن بەو بارودۆخە رۆژنامەوانییەی کە لە شارەکەدا هەیە.
رۆژنامەنووس زانا حەسەن سەبارەت بە دروستکردنی مۆنۆمێنتەکە بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمە درێژەپێدەری رێبازی سەرۆک مام جەلال-ە بۆ گرنگیدان بە رۆژنامەنووسان و بیروڕای ئازاد، هەروەها سەرۆک مام جەلال لە پارکی ئازادی لەگەڵ گەورە نووسەر و شاعیرانی کورد کۆبووەوە و وتی، من لێرە سەکۆیەک دروست دەکەم و دەتوانن هەر رەخنەیەک هەیە لە منی بگرن و ئێرە مینبەری ئازادییە و هەموو تەلەفزیۆنەکانیشی راسپارد کە پڕبن لە رەخنە و رەخنەلەخۆگرتن".
"قوباد تاڵەبانی درێژەپێدەری رێبازی سەرۆک مام جەلال-ە و پشتیوانی رۆژنامەنووسان و ئازادی رادەربڕینە کە ئەمەش پایەیەکی گرنگی دیموکراسییە، هەر لەو روانگەیەشەوە ئەم مۆنۆمێنتە دروستکراوە بۆ ئەوەی ئازادی رۆژنامەگەری هەبێت و هیچ کەسێک لەسەر قەڵەم و نووسین شەهیدنەکرێت و ئازار نەدرێت، ئەمە پەیامی قوباد تاڵەبانییە بۆ هەموو لایەک کە پشتیوانی رۆژنامەنووسانە"، زانا حەسەن وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا: "سلێمانی لە زۆر بواردا پێشەنگی عیراقە، لە ئازادی رۆژنامەگەریشدا بە هەمان شێوە، بۆیە سیمبولی هەموو عیراقە، رۆژنامەنووسە گەورەکانی عیراقیش هەمیشە باس لەوە دەکەن زۆر ئاسودەن بەو بارودۆخەی سلێمانی".
دروستکردنی مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە شاری سلێمانی دووپاتکردنەوەی ئەو راستیەیە کە شارەکە پشتیوانی را و بۆچوونی ئازادە، ئاماری رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی رۆژنامەنووسانیش ئەوە دەردەخات کە پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە کەمترین ئاستیدایە، بەمەش شارەکە لە بواری رۆژنامەوانی و زۆر بواری دیکەدا بووەتە سیمبولی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
05:27 PM - 2024-10-04
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04