11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 02:26 PM - 2024-09-11رۆژی روداوهكهی 11 سێبتهمبهر
دوو ھێرشی تیرۆرستی دوا بە دوای یەك كە لە رۆژی سێشەممە رێكەوتی 11ی سێپتەمبەری 2001 لەلایەن رێكخراوی ئەلقاعیدە لەخاكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا روویاندا، ئاڕاستەی چوار فڕۆكەی مەدەنی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاستەكران بە ئامانجی دیاریكراو كە سیانیان سەركەوتبوو لەپێكانی ئامانجەكانیاندا، ئامانجەكانیش تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لەمنھاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن).
لەكاتێكدا وێنەی ئەو فڕۆكەیە نەگیرابوو كە ئەمریكا بانگەشەی ئەكرد خستویەتییە خوارەوە و وێنەی بازنەیەكی ھەڵكەنراوی رۆكێتێكی نەزانراو نیشاندراو تێكشكێنەرەكەی نەدۆزرایەوە، بەڵام وڵاتە یەكگرتووەكان رایگەیاند كە ئەو فڕۆكەیە لەرێگەیدا بووە بۆ پێكانی كۆشكی سپی لە واشنتۆن.
لەئەنجامی ئەو كردەوە تیرۆرستییەدا 2973 كەس كوژران و 24 كەسیش بێسەروشوێن بوون، لەگەڵ ھەزاران بریندار و تووشبوو لەئەنجامی كەوتنەوەی دوكەڵی ئاگرو ھەڵمە ژاراوییەكاندا.
چەند سەعاتێك دوای ھێرشەكە، وڵاتە یەكگرتووەكان پەنجەی تۆمەتی خستە سەر رێكخراوی ئەلقاعیدەو سەركردەكەی ئوسامە بن لادن.
بۆ قاعیدە تاوانباركرا بە ئەنجامدانی كردەوەكەی 11ی سێبتەمبەر؟
ھێزە ئەمریكییەكان رایانگەیاند: "كەشریتێكی ڤیدیۆییان كە دەستكەوتوو لە ماڵێكی وێرانكراوودا لە جەلال ئاباد لە تشرینی دووەمی 2001 دا ئوسامە بن لادن قسە بۆ خالید كوڕی عەودە دەكات لەسەر جێبەجێكردنی ھێرشێكی لەو شێوەیە بۆ سەر باڵەخانەی بازرگانی دەكات لە ئەمریكا".
هێرش كرایە سەر عیراق
پاشان لەجەگی دژی تیرۆردا پلانەكە لەتاڵیبانەوە گۆڕدرا بۆ عیراق و ئەوەش بەهۆكاری ئەوەی كە رژێمی بەعسی ئەو سەردەمەی عیراق هاوكاریی تیرۆری كردوەو ئەوە بوو لەساڵی 2003ـدا، ئەمریكا و هاوپەیمانانی هێرشیان كردە سەر عیراق و كۆتاییان بە دەستەڵاتی (سەددام حوسێن) هێنا.
قاعیدە ئەنجامدانی كردەوەكەی خستە ئەستۆی خۆی
ئوسامە بن لادن لەساڵی 2004 و لەپێش ھەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا لە 29ی تشرینی یەكەمی 2004دا دەركەوت لەتۆمارێكی وێنەییدا و بەرپرسیاری رێكخراوی قاعیدەی لەھێرشەكان راگەیاند.
لێكدانەوی روداوەكە لەجیهان
- ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی بەكارێكی تیرۆرستییان دانا.
- سەركردە عەرەبەكان بە تیرۆرستییان دانا و یاسر عەرەفات بڕێك لەخوێنی خۆی بەخشی بەبریندارەكان.
- زۆربەی موسڵمانان بەپێی دوایین راپرسییەكان بە كارێكی تیرۆرستیان دانا.
-ژمارەیەكی كەم لەموسڵمانان بە تێكۆشانیان داناو بە بەشێك لەشەڕی چاكە بەسەر خراپەدا دایاننا، بێگومان لەو رووداوەدا بیروبۆچوونی زۆر جیاواز هەیەو هەندێك بەپیلانی ناو دەبەن و هەندێكیش دەڵێن كاری تیرۆرستی بووە.
لەساڵیادی 11ی سێبتەمبەردا وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆشداری دەدات
هاوكات لەگەڵ كردەوە تیرۆرستییەكەی 11ی ئەیلولی ئەمریكا، رۆژی شەممە 10ی ئەیلولی 2016 وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا "تۆماس دی میزیر" سەبارەت بەبەرزبونەوەی رێژەی ئیسلامییە توندڕەوە مەترسیدارەكان و سەرچاوەكانی تیرۆر لەئەڵمانیا بەرۆژنامەی"بیڵد"ی ئەڵمانی راگەیاند: مەبەست لەكەسانی مەترسیدار ئەوكەسانەن كەخۆیان بەڕاست دەزانن و بەهۆكاری سیاسی و بایەخەوە تاوان ئەنجام دەدەن و ژمارەیان گەیشتۆتە 520 كەس ئەمەش ڕێژەیەكە كەپێشتر بەوشێوەیە نەبووە.
وەزیری ناوخۆ سەبارەت بەبەرزبونەوەی رێژەی ئەوكەسە مەترسیدارانە بەپشت بەستن بەوپۆلێنكردنەی هەرێمەكانی ئەڵمانیا رایگەیاند: لەپاڵ ئەو مەترسیدارانەدا 360 كەس لەو كەسانەن كەپەیوەندیان بە دەزگا تایبەتە مەترسیدارو ناسراوەكانەوە هەیە، یان ئامادەییان هەیە پشتگیری لۆجستیكی تیرۆرستان بكەن بۆ ئامادەباشی و ئەنجامدانی تاوان بەهۆكاری سیاسی.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆشداریشیدا لەوەی كەسەرچاوەكانی تیرۆر جۆراو جۆرەو كەسانی بیانی تێدایە سەرەڕای كەسانی دەمارگیر لەئەڵمانیا.
وتیشی: تیمی لێدانی بیانی وەك پیلانێك بەقاچاغ دەگەیەنرێنە ئەوروپاو بەگەیشتنیشیان دەكەونە ئامادەكردنی تاوان بەبێ ئەوەی كەس سەرنج لەویتر بدات وەك ئەوەی كەلەپاریس و برۆكسل رویاندا.
دیمیزیر پێیوایە ئاشكراكردنی تیمی بیانی، ئاشكراكردنی تاوانبارە دەمارگیرەكانە كەفیكری رادیكاڵی لەرێگەی پرۆپاگەندەی ئیسلامییەوە لەتۆرە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاودەكەنەوە یان لەرێگەی پڕۆپاگەندەی توندوتیژی و رۆحی یەكتر قبوڵنەكردن وتێكدانی سەقامگیری وەك وەزیری ناوخۆ دەڵێت، ئەمەش بوەتە دوو هەڕەشەی راستەقینەو جدی لەسەرمان.
لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی"ئۆسنەبروكە تسایتۆنگ"ئاماژەی بەوەداوە كەژمارەی توندڕەوان لەناو كچانی موسوڵماندا روو لەزیادبوونە، رۆژنامەكە پشتی بەستووە بە"نوسینگەی راوێژكاری توندڕەوی" لەدەستەی فیدراڵی كۆچ و كۆچبەران كەچارەكی ئەو پرسە راوێژكاریانە پەیوەندیان بەساڵی 2015 وە هەیە كەرێژەی كچانی توندڕەو بۆ نیوە زیادیكردووە بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشووتردا رۆژنامەكە بەپشت بەستن بەزانیاریەكانی"میشایل كیفر"لێكۆڵەر لەپەیمانگای دراساتی ئیسلامی لەزانكۆی ئوسنەبروك بڵاویكردوەتەوە"ئەو كچانەی كەتەمەنیان نەگەیشتۆتە 13 ساڵ بەرەو تووندڕەوی دەڕۆن.
سەرەتایەك لەسەر ژیانی بن لادن
بن لادن ناوی: ئوسامە بن محەمەد بن عەوەز بن لادەنە، لە 10ی ئازاری ساڵی 1957لەشاری ریازی پایتەختی عەرەبستانی سعودیە لەدایكبووەو 52 خوشك و برای ھەیە، بن لادن لەساڵی 1979 كۆمەڵەیەكی خێرخوازی دامەزراند و دواتر سەربازگەیەكی بۆ مەشقپێكردنی چەكداران بۆ شەڕی سۆڤیەت لە ئەفغانستان بەھاوكاری سعودیە و ئەمریكا دامەزراندو دواتر بەخۆی بۆ شەڕ چووە ئەفغانستان و پاشان لەساڵی 1988 رێكخراوی ئەلقاعیدەی لەئەفغانستان دامەزراند.
(ئوسامە) وەكوو موسڵمانێكی وەهابی ناسرابوو. (بن لادن) پاش بەجێهێشتنی كۆلێژ لەساڵی 1979ـدا، پێوەندی بە (عەبدوڵڵا عەزام)ـەوە كرد بۆ شەڕكردن دژ بە سوپای یەكیەتیی سۆڤیێت لەئەفغانستان، لێرەدا دەپرسین بۆچی .. ئەمریكا هاوكاری هێزیكی ئیسلامی كرد؟ لە وەڵامدا رون و ئاشكرایە كە لەساڵی 1979 تاوەكوو 1989، دەستگای هەواڵگریی ئەمریكا، یارمەتیی سەربازی و دارایی پێشكەش بە گرووپی (جیهاد موجاهیدن)ـی (ئوسامە) كرد.
تا دوو هێزی زور پێچەوانەی دروست بن دژی سۆفیەت شوڕشێك دروستبێت بەهەموو بیرو باوەڕیكەوە دژایەتی سۆفیەت بكەن.
(ئوسامە) پێش ساڵی 1984، لەگەڵ (عەبدوڵڵا عەزام)، (مەكتەبی خەدەمات)ـی دامەزراند كە یارمەتیی سەربازی و دارایی لەجیهانی عەرەبییەوە دەگەیاندە ئەفغانستان بۆ جەنگان دژ بە سوپای یەكێتی سۆڤیێت، كە هاوكاریەكان ئەمریكا پێشكەشی دەكرد، دوای ئەو ماوەیە لەچەند وڵاتێك كاری توندو تیژی ئەنجامدا لە (سودان و جەزائیر و مالیزیا) تا هێرشەكەی 11 سێبتەمبەر.
هێرشەكە بریتی بوو لەرفاندنی چوار فڕۆكەی نەفەرهەڵگر و پێكدادانیان بە هەردوو بینای تاوەری بازرگانیی جیهانی لە (نیویۆرك و پێنتاگۆن) لە(ڤێرجینیا) و وەكوو دەرئەنجامی ئەوەیش، 2973 كەس گیانیانلەدەستداو تاوەری بازرگانییش رووخا.
(ئوسامە) بۆ چەندینجار رەتیكردەوە رێكخراوەكەی هێرشەكانی 11ـی سێپتێمبەری ئەنجامدابێت، بەڵام لەساڵی 2004ـدا لەگرتەیەكی ڤیدیۆی ئەوەی خستەڕوو كە بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشانەی لەئەستۆ دەگرێت، دەرئەنجامی ئەوەش، حكومەتی ئەمریكا شەڕی دژەتیرۆری راگەیاند و هێرشی كردە سەر ئەفغانستان بۆ كۆتاییهێنان بە دەستەڵاتی (تاڵیبان) و دەستگیركردنی بەرپرسانی (ئەلقاعیدە).
چارەنووسی بن لادن
لە 2 ئایار / مایۆ 2011 هێزێكی تایبەتی ئەمریكا بەسەر كۆمەڵگایەكیاندا دا بەبێ ئەوەی دەسەڵاتدارانی پاكستانی لێ ئاگادار بكەنەوەو توانیان ئوسامە بن لادن بكوژن و تەرمەكەی بخەنە ژێر دەریاوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
05:27 PM - 2024-10-04
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04