سەرۆككۆمار: ئێران دراوسێیەكی گرنگی عیراقە
عیراق 02:20 PM - 2024-09-11
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق و مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق پێشوازییكرد لە مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران و وەفدی یاوەری، لە سەرەتای دیدارەكەدا، كە رۆژی 11-9-2024 لە كۆشكی بەغدا بەڕێوەچوو، سەرۆككۆمار بەخێرهاتنی لە سەرۆكی ئێران كرد و دووبارە پیرۆزبایی لێكرد بەبۆنەی هەڵبژاردنییەوە وەك سەرۆككۆمار، هاوكات دوبارە سەرەخۆشی لێكرد بۆ كۆچی دوایی سەرۆك ئیبراهیم رەئیسی و حسێن ئەمیر عەبدوللاهیان وەزیری دەرەوە و هاوەڵانیان، كە بە روداوێكی كارەساتبار گیانیان لەدەستدا.
لەدیدارەكەدا، سەرۆككۆمار جەختیكردەوە، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست، پتەو و مێژوویین. رونیشیكردەوە، ئێران دراوسێیەكی گرنگی عیراقە و پێگەیەكی گەورەی ناوچەیی هەیە بۆ پشتیوانیكردنی سەقامگیریی ناوچەكە، عیراقیش بە تەواوی و بەهێزییەوە پاڵپشتی هاریكاریەكی هاوبەش دەكات لەپێناو بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و چەسپاندنی ئاسایشی سنورەكان و كاركردن بۆ كۆتاییهێنان بە گرژییەكان لە ناوچەكەدا.
هەروەها سەرۆككۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی كاراكردنی بڕگەكانی رێككەوتننامە و یاداشتەكانی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات و پتەوكردنی پەیوەندییە دۆستانەكان لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا.
بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا، كە دیاردەی گۆڕانی كەشوهەوا یەكێكە لە ئاڵنگارییە هەرە دیارەكانی بەردەم هەردوو وڵات و جیهان بە گشتی. لەم بوارەشدا گرنگی كاركردنی هاوبەشی دوپاتكردەوە، بە تایبەت لە پرسی ئاودا. هاوكات داوایكرد ڕێڕەوە ئاوییەكانی روبارە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات بكرێنەوە و هەموان بگەن بە لێكتێگەیشتنێك، كە جێی رەزامەندی بێت سەبارەت بە دابەشكردنی ئاو.
هاوكات سەبارەت بە شایستە داراییەكانی ئێران لەلای حكومەتی عیراق، سەرۆككۆمار ئاماژەیكرد بۆ گرنگی كاركردن لەپێناو دۆزینەوەی لێكتێگەیشتنی هاوبەش و چوارچێوەیەكی گونجاو بۆ پێدانی ئەو شایستە داراییانە بە كۆماری ئیسلامیی ئێران و بە پێچەوانەشەوە.
هەر لە دیدارەكەدا، سەرۆككۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، ئیدانەی دەستدرێژییەكانی سەر كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد، كە بوەهۆی شەهیدبونی ئیسماعیل هەنیە و هاوەڵانی. جەختیشی لە هەڵوێستی پتەو و نەگۆڕی عیراق كردەوە سەبارەت بە دۆزی فەڵەستین و مافی گەلی فەڵەستین لە گەیشتنی بەخواستەكانی و بەدەستهێنانی تەواوی مافەڕەواكانی لەسەر خاكەكەی.
هەروەك بەڕێزیان دەستدرێژییە دڕندانەكانی قەوارەی زایۆنی بۆسەر كەرتی غەززە و خاكی فەڵەستین سەركۆنە كرد، كە لەئەنجامدا هەزاران شەهید و برینداری لێكەوتووەتەوە و گەمارۆی ناڕەوای خۆراك، ئاو، كارەبا و سوتەمەنی سەپاندوە. لەم بارەیەشەوە پشتگیری عیراقی بۆ هەر دەستپێشخەرییەكی ناوچەیی یان نێودەوڵەتی دوپاتكردەوە بۆ نەهێشتنی گرژییەكان و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەكەدا.
لەلای خۆیەوە سەرۆك پزیشكیان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پێشوازی گەرم و میواندارییەكە دەربڕی و هەوڵەكانی سەرۆككۆماری بۆ بەهێزكردن و پتەوكردنی پەیوەندیی دۆستانە لەنێوان هەردوو وڵات و گەلی دراوسێدا بەرزنرخاند.
جەختیشیكردوە، كە كۆماری ئیسلامی بە پەرۆشە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاوازەكان و هاوئاهەنگیكردن سەبارەت بە هەموو ئەو پرسانەی جێی بەرژەوەندی هاوبەشن، هەروەها خواستی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ دۆزینەوەی دەرفەت و میكانیزمی زیاتری هاریكاری لەپێناو بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
هەروەها سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران داوای پێكهێنانی لێژنەیەكی هاوبەشی لەنێوان هەردوو وڵاتی دراوسێدا كرد لەپێناو داڕشتنی بەرنامەیەكی ستراتیژی بۆ هاریكاری هاوبەش لە سێكتەرەكانی تەندروستی، ژینگه، پیشەسازی، ئاسایش و گەشتوگوزار، كە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
هاوكات گفتوگۆیەكی بەرفراوان لەنێوان هەردوولادا ئەنجامدرا و سەرۆككۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆكایەتی لایەنی عیراقی كرد، كە پێكهاتبوو لە د.فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، ئیبراهیم نامس وەزیری پەروەردە، د.نەعیم ئەلعەبودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا، د.هیام ئەلیاسری وەزیری پەیوەندییەكان و نەسیڕ عەبدولموحسین باڵیۆزی عیراق لە تاران و ژمارەیەك لە راوێژكاران و لێپرسراوانی حكومی.
لایەنی ئێرانیش بە سەرۆكایەتی مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆمار بوو، كە پێكهاتبو لە عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوە، عەبدولناسڕ هیممەتی وەزیری كاروباری ئابوری و دارایی و سەرۆكی لیژنەی هاریكاریی هاوبەشی ئابوری نێوان هەردوو وڵات، فەرزانە سدیق مالواگرد وەزیری رێگاوبان و بونیادنانی شار، محەمەد رەزا فەرزین پارێزگاری بانكی ناوەندی و محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغداد و ژمارەیەك دیپلۆماتكار و لێپرسراو و پسپۆڕ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09:47 AM - 2025-11-07
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

