لهبهغداوه داوای پشتیوانی بهپارێزگابوونی ههڵهبجه دهكرێت
کوردستان 01:58 PM - 2024-09-09
راگەیاندنی سەرۆککۆمار
کۆبونەوەی سەرۆککۆمار لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجه
بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و کردنەوەی مەرزەکانی سنوورەکە، وەفدێکی ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە سەردانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و لایەنە سیاسییەکان دەکات، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "پشتیوانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و لایەنەکانمان دەوێت بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە".
سەرۆكکۆمار پێشوازی لەوەفدێکی ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجه دەکات
لەمیانەی سەردانی وەفدێکی ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە، بۆلای د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق رایگەیاند: "هەڵەبجە بە تەنها نییە و ئێمە لەگەڵ خەڵکەکەیداین بۆ تێپەڕاندنی نەهامەتییەکانیان"، دوپاتیشیکردەوە "پێویستە قەرەبوی ئەو شارە و هاووڵاتیانی بکرێتەوە لەڕێگەی گۆڕینی لە قەزاوە بۆ پارێزگا".
سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەش کرد کە دوو نامەی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کردوە و تێیدا داوای کردووە پڕۆژە یاسای گۆڕینی شاری هەڵەبجە بۆ پارێزگا بخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ دەنگدان و پەسندکردنی، بەتایبەتی دوای تەواوبونی رێوشوێنە یاساییەکان و تەواوکردنی پرۆسەی گۆڕینی بۆ پارێزگا لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە.
تەئکید لە تەواوکردنی رێکارەکان دەکرێتەوە
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر پشکی هەڵەبجە بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ 9ـی 9ـی 2024 لەگەڵ ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە
سەردانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عیراق و جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەکەین و
تەئکید لە تەواوکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەینەوە و داوادەکەین
ئەو مەرزانەی کە سەر بە پارێزگای هەڵەبجەن بە رەسمی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە
بکرێنەوە".
"بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا وەفدەکەی هەڵەبجە
سەردانی حزب و لایەنەکانی عیراق بکات و داوایان لێبکات پشتیوانبن بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و چەند پرسێکی دیکە کە پەیوەستە بە شارەکەوە"، چرۆ
حەمەشەریف وای وت.
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە کارنامەی دانیشتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران
پێشتریش عێزەدین
مەجید محەمەد جێگری سەرۆکی دیوان لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق بە وێبسایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "د. لەتیف رەشید
سەرۆککۆماری عیراق رۆژی 13ـی 8ـی 2024 نامەیەکی ئاڕاستەی موحسین
مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوەکالەت کردووە و داوای
لێکردووە کە بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە کارنامەی دانیشتنەکانی
ئەنجومەنەکە بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی بەپارێزگابوونی شارەکە".
"لەپێناو
بەرژەوەندی گەل و پێزانین و وەفا بۆ خوێنی شەهیدان و ئەو قوربانیانەی گەلی کورد،
کە روبەڕوی کیمیاباران و ئەنفال بونەتەوە داوا دەکەین پرۆژەیاسای بەپارێزگابونی
هەڵەبجە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، پێشتریش سەرۆککۆمار بە لایەنە کوردستانییەکانی
راگەیاندبوو کە پێویستە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەنگییەک دروست بکەن بۆ
دەنگدانی کۆتایی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە"، عێزەدین مەجید محەمەد
وای وت.
یەکێتی خۆی بە خاوەنی پڕۆژەیاساکە دەزانێت
ئهنجومهنی
وهزیرانی عیراق رۆژی 13-3-2023، رێكاره فیدراڵییهكانی بهپارێزگابوونی ههڵهبجهی
تهواو كردوو ئهو شاره بووه 19 ههمین پارێزگای عیراق و لهئێستادا بڕیارهكه
له ئهنجومهنی نوێنهرانه و چاوهڕوان دهكرێت خوێندنەوەی سێیەمی بۆ بكرێت.
یەکێتی خۆی
بە خاوەنی پرۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەزانێت و لەو چوارچێوەیەشدا لە
رابردوودا هەوڵی زۆری داوە هەتا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پرۆژە یاساکە کراوە، هەروەها فراکیسۆنی
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ
خوێندنەوەی سێیەم و کۆتایی هێنان بە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە 87 ئیمزای
پەرلەمانتارانی کۆکردۆتەوەو ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی لە لیژنەی باڵای رەخنەگرانی جیهان دیاریکرا
11:42 PM - 2025-12-20 -
دواى گەیشتنى سەرۆککۆمارى پاکستان بۆ بەغداد لەگەڵ د.لەتیف رەشید کۆدەبێتەوە
09:54 PM - 2025-12-20 -
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
09:25 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
کوردستان 04:28 PM - 2025-12-20 -
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 -
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

