د.نەرمین مەعروف: وەفدەكە تاوتوێی ئەو كێشەو تێبینیانە دەكات كە لەلیستی مووچەدا ھەن
کوردستان 01:53 PM - 2024-09-06
PUKMEDIA
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
وەفدێكی وەزارەتی دارایی عیراق بەسەرۆكایەتی تەیف سامی دێتە ھەرێم و كێشە و تێبینییەكان لە لیستی مووچەدا تاوتوێدەكەن، ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی رایدەگەیەنێت: "خێرایی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و عیراق كاریگەری لەسەر خێرا دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەبێت".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "چاوەڕواندەكرێت رۆژی شەممە 7-9-2024، وەفدێكی وەزارەتی دارایی عیراق بەسەرۆكایەتی تەیف سامی بێتە ھەرێم و لەگەڵ وەفدی وەزارەتی دارایی ھەرێم تاوتوێ ئەو كێشەو تێبینییانە بكەن كە لەلیستی مووچەدا ھەن، وەك بایۆمەتری و ناوی لێكچوو، ھەروەھا ئەو مووچانەی دراون بە ناوچە جێناكۆكەكان و چەندین بابەتی دیكە".
"هەر بۆ ئەومەبەستە وەزارەتی دارایی ھەرێم لیژنەیەكی پێكھێناوە بۆ ئامادەكردنی ئەجێنداكان، تا لە كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ وەفدەكەی وەزارەتی دارایی عیراق گفتوگۆی لەبارەوە بكەن" د. نەرمین مەعروف وایوت.
راشیگەیاند: "خێرایی چارەسەركردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەرێم و عیراق كاریگەری لەسەر خێرا دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

