سەرۆککۆمار داوادەکات بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە کارنامەی پەرلەمانەوە
کوردستان 09:40 AM - 2024-09-02
PUKMEDIA
هەڵەبجە
سەرۆککۆماری عیراق لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی
بەوەکالەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی کردووە، داوایکردووە کە بڕیاری
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخەێتە کارنامەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکە، ئەمەش لەپێناو
بەرژەوەندی گەل و پێ‌زانین و وەفا بۆ خوێنی شەهیدان و ئەو قوربانیانەی گەلی کورد،
کە رووبەڕووی کیمیاباران و ئەنفال بونەتەوە.
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە کارنامەی دانیشتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران
عێزەدین مەجید محەمەد جێگری سەرۆکی دیوان لە
سەرۆکایەتی کۆماری عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق رۆژی 13ـی 8ـی 2024 نامەیەکی ئاڕاستەی موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوەکالەت کردووە
و داوای لێکردووە کە بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە کارنامەی دانیشتنەکانی
ئەنجومەنەکە بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی بەپارێزگابوونی شارەکە".
"لەپێناو
بەرژەوەندی گەل و پێ‌زانین و وەفا بۆ خوێنی شەهیدان و ئەو قوربانیانەی گەلی کورد،
کە روبەڕوی کیمیاباران و ئەنفال بونەتەوە داوا دەکەین پرۆژەیاسای بەپارێزگابونی
هەڵەبجە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، پێشتریش بە لایەنە کوردستانییەکانی
راگەیاندبوو کە پێویستە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەنگییەک دروست بکەن بۆ
دەنگدانی کۆتایی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە"، عێزەدین مەجید محەمەد
وادەڵێت.
یەکێتی خۆی بەخاوەنی پرۆژە یاساکە دەزانێت
بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی یەکێتی و
فراکسیۆنەکەی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، یەکێتی خۆی بەخاوەنی پرۆژە یاسای
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەزانێت.
لەو بارەیەوە چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر پشکی هەڵەبجە بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "یەکێتی خۆی بە خاوەنی پرۆژەی بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەزانێت و لەو
چوارچێوەیەشدا لە رابردوودا هەوڵی زۆرمانداوە هەتا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ
پرۆژە یاساکە کراوە".
"بۆ خوێندنەوەی سێیەم و کۆتایی هێنان بە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە 87 ئیمزای پەرلەمانتارانمان کۆکردۆتەوەو ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان
کردوە، کە نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکانی تێدایە و داوامان کردووە خوێندنەوەی سێیەم
بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت"، چرۆ حەمە شەریف وای
وت.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر پشکی هەڵەبجە ئەوەشی خستەروو: "فراکسیۆنی یەکێتی
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەوڵی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ دەدات بۆ پرۆژە
یاساکە، بۆ ئەوەی لەکاتی دەنگدان لەسەر پرۆژەکە بتوانرێت دەنگی پێویست بهێنێت،
بەمەش هەڵەبجە دەبێتە 19هەمین پارێزگای عیراق".
هەوڵی سەرۆک بافڵ بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
پێشتریش بۆ هەمان پرس بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی لایەنە عیراقییەکانی کردوەو داوای لێ
کردوون، 'لە پەرلەمانەوە پشتیوانی داواکەی یەکێتی بن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە'، بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA ش
لایەنە عیراقییەکان رەزامەندییان دەربڕیوە کەلەڕێی پەرلەمانتارەکانیانەوە پشتیوانی
لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکەن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دوای پێكهێنانی
كابینه‌كه‌ی سودانی بۆ ته‌واوكردنی رێكاره ئیدارییه‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه
هه‌وڵی جدی داوه، بۆیه به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكی دیكه‌یه له ده‌ستكه‌وته‌كانی
یه‌كێتی بۆ گه‌لی كورد به‌گشتی و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی.
ئەنجومەنی وەزیران بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکرد
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رۆژی 13-3-2023،
رێكاره فیدراڵییه‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌واو كردوو ئه‌و شاره بووه
19 هه‌مین پارێزگای عیراق و له‌ئێستادا بڕ‌یاره‌كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه و
چاوه‌ڕ‌وان ده‌كرێت خوێندنەوەی سێیەمی بۆ بكرێت.
بە پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە، هەڵەبجە دەبێتە
19هەمین پارێزگای عیراق و هاوكاتیش دەبێتە زیادكردنی پارێزگایەكی دیكە بۆ هەرێمی
كوردستان "بەرەسمی"، لە رووی ئیدارییەوە ئێستا هەڵەبجە لە قەزای
ناوەندی شارەكە و و 4 ناحیە پێكهاتووە كە (خورماڵ، بیارە، بەمۆ، سیروان)
دەگرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر لەلایەن وەزارەتی
پلاندانانی عیراقەوە بەڕەسمی سنووری جوگرافیای پارێزگای هەڵەبجەی پەسندکراوە.
هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنی یاساكه
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له ئه‌نجامی گه‌وره‌بوونی
جوگرافی و زۆربوونی دانیشتووانه‌كه‌ی و ئه‌و قوربانییه زۆره‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه
داویه‌تی به‌هۆی كیمیابارانی شاره‌كه‌وه له‌ساڵی 1988 له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو، هه‌روه‌ها
له‌پای ئه‌و زیانه گه‌وره مرۆیی و ماددی و مه‌عنه‌وییه‌ی به‌ر دانیشتووانه‌كه‌ی
كه‌وتووه و ئه‌و پێگه جیهانییه‌ی كه ده‌ستی كه‌وتووه به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه
ئه‌م یاسایه ده‌رچوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09:47 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:54 PM - 2025-11-07 سه‌رۆك عه‌شیره‌تی سورچی: داوا له‌خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ولێر ده‌كه‌م ده‌نگبده‌ن به‌یه‌كێتی
پەیامێک لە ناوەندی بانگەشەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
01:17 PM - 2025-11-07
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
کوردستان 06:35 PM - 2025-11-06 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ کۆچى دوایى کاوەی ئیزاعە
پرسەنامە 04:55 PM - 2025-11-06 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ کۆچى دوایى عەریف بەکر
پرسەنامە 04:46 PM - 2025-11-06 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
کوردستان 03:58 PM - 2025-11-06 -
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06







دابەزێنە

