بەڵگە..پارتی چاوساغی كوڕەكەی سەدام و سوڵتان هاشم بوو بۆ داگیركردنی هەولێر
کوردستان 04:16 PM - 2024-09-01
ئەرشیف
رۆژنامەی العراق
سەدامی دیكتاتۆری رژێمی پێشووی عیراق بەناردنی كوڕەكەی و سوڵتان هاشم و ژمارەیەكی زۆر لەفەرماندە بەعسییەكان وەڵامی داواكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بۆ داگیركردنی هەولێر دەداتەوە، كە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر كادرو لایەنگرو خەڵكی هەولێر بێسەروشوێن كران و هەولێر داگیركرا.
40 فەرماندەی باڵای بەعس بەشداریی 31ی ئاب بوون
PUKMEDIA لە راپۆرتێكی بنكۆڵكاریدا ناوی بەشێك لەو فەرماندانەی حزبی بەعس بڵاودەكاتەوە كە ژمارەیان نزیكەی 40 فەرماندەبوون و بەشداری سەرەكی بوون لەداگیركردنی هەولێر بەپشتیوانی پارتی، هاوكات ناوی بەشێك لەو كادرو لایەنگری یەكێتی و هاووڵاتیانە بڵاودەكەینەوە كە تائێستاش بەهۆی خیانەی 31ی ئابەوە لە ساڵی 1996 بێسەوشوێنن.
بە ڤیدیۆ... سەرۆك مام جەلال ناوی ئەو هێزانە دەخوێنێتەوە كە بەشدارییان كردووە لە داگیركردنی هەولێر لە 31ی ئابدا.
ناوی فەرماندەو هێزەكان:
فەریقی یەكەمی روكن سوڵتان هاشم ئەحمەد، وەزیری بەرگری
قوسەی سەدام حسێن، سەرپەرشتیاری هێزەكانی گاردی كۆماری لە شەڕی (ێب المتوكل علی الله).
فەریقی یەكەمی روكن عەبدولواحید شنان ئال ربات، سەرۆكی ئەركانی سوپای عیراق
فەریق روكن سەیفەدین فلەیح حەسەن، فەرماندەی فەیلەقی یەك
لیوای فڕۆكەوانی سەفا شەمسەدین خالس ئیسماعیل، فەرماندەی فڕۆكەوانی سوپا
لیوا روكن مەحمود دهام بدوی، فەرماندەی فەیلەقی پێنج
لیوا روكن حەمید رەمەزان عەبدوڵڵا، فەرماندەی فیرقەی هەشت
لیوا روكن ساڵح یوسف حمود، فەرماندەی فیرقەی حەوتی پیادە
لیوا روكن تاڵیب مەسرور نەجم حەسەن، فەرماندەی فیرقەی پیادەی ئالی/ یەك
فەریقی یەكەمی روكن ئیبراهیم عەبدولستار محەمەد، سەرۆك ئەركانی گاردی كۆماری
لیوا روكن كەمال مستەفا عەبدوڵڵا ساڵح، فەرماندەی پڕۆسەكانی (الله ڕكبر) لە شەڕی (ێب المتوكل علی الله)
لیوا روكنی تۆپخانە عەبدوڵڵا حەسەن عەلی نسەیف، فەرماندەی تۆپخانەی فەرماندەی پڕۆسەكان
عەمید روكن خەمیس مەعن حسێن نیعمە، فەرماندەی هێزەكانی بەغدا لە گاردی كۆماری
عەمید روكنی پیادەی ئالی مەجید حسێن عەلی ئیبراهیم، فەرماندەی هێزی عەدنانی گاردی كۆماری
عەمید روكنی پیادەی ئالی سوفیان ماهیر حەسەن، فەرماندەی لیوای پیادەی 29ی گاردی كۆماری
عەقید روكن (قوات خاسە) عەباس جاسم محمد عەلی، فەرماندەی قوات خاسەی سێی گاردی كۆماری
عەقید روكنی زرێپۆش باسم یونس سەعدوڵڵا، فەرماندەی لیوای پیادەی ئالی 38ی گاردی كۆماری
عەقید روكنی زریپۆش حزێری تەلال سلێمان، فەرماندەی لیواو راهێنراوی 40ی گاردی كۆماری
عەقید روكن عەلی عەبدوڵڵا عیسا شنان، فەرماندەی تۆپخانەكانی هێزی عەدنانی گاردی كۆماری
عەقید روكنی پیادە عەلی عەتشان جادر، فەرماندەی لیوای پیادەی چواری گاردی كۆماری
عەقید روكنی پیادە سەباح عوبێد نەجم شبیب، فەرماندەی لیوای پیادەی پێنجی گاردی كۆماری
عەقید روكنی پیادە جاسم محەمەد سالم فەرحان، فەرماندەی لیوای پیادەی شەشی گاردی كۆماری
عەقید روكنی تۆپخانە حەسەن سڵێمان حەسەن سەعید، فەرماندەی تۆپخانەی هێزەكانی بەغدا لە گاردی كۆماری
بەعسییەكان لەهەولێر شاهانە دەژین و پارتی دەیانپارێزێت
هەر لەوبارەیەوە ئەبوزێد ساڵح ئەندامی سەركردایەتی پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە وێبسایتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "نەوەی بەشێكی زۆری ئەو سەركردە بەعسیانەی دەستیان لەكیمیاباران و ئەنفال و جینۆسایدكردنی گەلی كورددا هەبوو، هاوكات بەشداربوون لە خیانەتی 31ی ئاب لەئێستادا لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ژیانێكی شاهانە بەسەردەبەن و لەسەر قەڵای هەولێر وێنەی یادگاری تۆماردەكەن".
"خەڵكە رەسەنەكەی هەولێر لەگەڕەكە هەژار نشینەكاندا ژیان بەسەردەبەن و زستان و هاوین دەخنكێن، بەڵام بەشێك لەبەعسی و نەوەكانیان لە سیتی و گەڕەكە شاهانەكاندا ژیان بەسەردەبەن و لەلایەن پارتییەوە پارێزگاریان لێدەكرێت" ئەبوزێد ساڵح وادەڵێت.
ئەوەشی خستەڕوو:"بەپێی ئامارە ناڕەسمییەكان هەتا ئێستاش نزیكەی 300 پێشمەرگەو كادرو لایەنگری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهۆی خیانەتی 31ی ئابەوە بێسەروشوێنن و هەتا ئێستاش كەسوكارەكەیان چاوەڕوانی گەڕانەوەیان دەكەن".
بەشێك لەوكادرو لایەنگرانەی یەكێتی كەلە 31ی ئابدا بێسەروشوێنكران
هاوكات PUKMEDIA ناوی بەشێك لەكادرو لایەنگرانی یەكێتی و هاووڵاتی هەولێر بڵاودەكاتەوە كە تائێستاش بەهۆی ئەو خیانەتەی پارتییەوە بێسەروشوێنن:
31 ی ئاب، یەكێكە لە رۆژە رەشەكانی تۆماری مێژووی كورد لە باشووری كوردستان، لەو رۆژەدا 400 تانك و دەیان زرێپۆشو چەندین كەتیبەی تۆبخانەو كاتیۆشاو هاوەن و هێلیكۆپتەرو چەكە بەهێزو كاریگەرەكانی رژێمی پێشووی عیراق، بەهاوكاری پارتی، لەگیانی خەڵكی كوردستاندا تاقیكرانەوەو بینای پەرلەمانی كوردستانیان داگیر كرد كە پەرلەمانی كوردستان، یەكەم ئەزموونی دیموكراسی هەرێمی كوردستان بوو، هاوكات بەپێی ئامارەكانی مەكتەبی شەهیدانی یەكێتی كە بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی ناردوە: "لەخیانەتی 31ی ئابی پارتی دا 236 پێشمەرگەی یەكێتی تەنها لەهەولێر و دەوروبەری شەهیدبوون و زیاتر لە 700 پێشمەرگەی لەو خیانەتەدا برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەك ماڵی زۆری پێشمەرگەكانی یەكێتی لەلایەن تاڵانچییەكانی 31ی ئابەوە تاڵانكران و ماڵ و منداڵیان دەربەدەر كران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

