riklam

پارتی بەتانکی بەعس داگیریکردو یەکێتی بەدەنگی خەڵک هەولێر وەردەگرێتەوە

کوردستان 03:02 PM - 2024-08-30
لۆگۆی یەکێتی و قەڵای هەولێر PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتی و قەڵای هەولێر

٣١ی ئاب یەکێتی پارتی

٢٨ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر خیانەتی ٣١ی ئابدا کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەرامبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان بە گشتی و دانیشتوانی هەولێری بەتایبەت کرد و دەبابەکانی رژێمی دیکتاتۆری بەعسی هێنایە ناو پەرلەمانی کوردستان و لەو خیانەتەشدا زیاتر لە ٢٣٠ پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەنها لە هەولێر شەهید کران و زیاتر لە ٧ هەزار پێشمەرگەش بریندار کران، لەبەرامبەر ئەو خیانەتەش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دروشمی 'هەولێر وەردەگرینەوە'ی کردوەتە ئامانجی، راوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت: "پارتی بە دەبابەی بەعس هەولێری گرت، بەڵام ئێمە بە دەنگی خەڵکەکەی هەولێر وەردەگرینەوە".

 

یەکێتی: پارتی ئەم شەرمەزارییە بەدەستکەوت ناودەبەن

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  بە بۆنەی ٢٨ ساڵەی یادەوەری تاڵی خیانەتی ٣١ی ئاب پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: " لەم یادەوەرییە خەمناک و تاڵەدا ، یەکێتی لە سۆنگەی ویژدانێکی زیندوو، پشت بەستوو بە قەڵای قوربانییەکانی رابردووی، بانگەوازی خەباتێکی یەکێتیانە و بەرپرسانە دووپات دەکاتەوە، کە رووی لە ئایندەی گەش بێت بەرەو ڕاستکردنەوەی رێرەوی حوکمڕانی، بۆ لە قاودانی هەموو ئەو هەلومەرجە ناجۆرانەی  بوونە باعیسی بەتاڵکردنەوەی زۆر جومگەی ئەزموونەکەمان لە ناوەرۆکە نیشتمانیی و دیموکراتی و دادپەروەرییەکەی، کە سەرچاوەی ماکی ئەم هەموو ناجۆرییەش خیانەتی   ٣١ی ئابە، بە تایبەتی لە سایەی فەرهەنگێکی بێ مۆڕاڵی دواکەتوودا کە تا ئێستاش ئەم شەرمەزارییە سیاسییە  بە دەستکەوتی گوایە نەتەوەیی و نیشتمانی  دەناسێنێ و بێ شەرمانە داکۆکی لێ دەکات و خۆی پێوە بادەدات".


یەکێتی: بەدەنگ هەولێر وەردەگرینەوە

هەردی سەڵاح راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "پارتی ٢٨ ساڵ لەمەوبەر بە دەبابەی بەعس هەولێری داگیرکرد، بەڵام پشتیوان بە خواو دەنگی هەولێرییەکان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا بەدەنگ هەولێریان لێ وەردەگرێتەوە".

 

"سەرکردەکانی پارتی چونکە زمانی شێوەزاری سۆرانیان باش نییە، جیاوازی ناکەن لەنێوان گرتنەوەو وەرگرتنەوە، لەکاتێکدا دروشمی ئەوان 'گرتنەوەی هەولێر بوو بە دەبابەی بەعس'، بەڵام دروشمی ئێمە 'وەرگرتنەوەیە لێیان بەدەنگی خەڵک'،" هەردی سەڵاح وادەڵێت.

 

راوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەشڵێت: "هەموو خەڵکی کوردستان دەزانێت کە دەستکەوتەکانی پارتی تەنها خیانەتە بۆ گەلەکەمان، هیچ کاتێک لەپێناو مانەوەی خۆیان سڵیان لە خیانەت نەکردۆتەوە، وەک چۆن لە خیانەتی ٣١ی ئاب و بەدەستەوەدانی شەنگال و کارەساتەکانی تردا ئەنجامیداوەو ئێستاش بەردەوامە".

 

پارتی هەولێری دایە دەست بەعس

پارتی بەهێناوەوەی بەعس بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان سەلماندی کە هیچ وەفایەکی بۆ قوربانیەکانی کورد لە ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید نەبووە.

 

فەهیمە سابڕ ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی ساڵیادی خیانەتی ٣١ی ئاب بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA وتی: "پارتی کە چاوساغی حزبی بەعس بوو بۆ داگیرکردنی هەولێر، سەلماندی کە هیچ وەفایەکی بۆ ئەو هەموو قوربانیەی گەلی کورد لە ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید و دەربەدەری میلەتی کورد نەبووە".

 

"پارتی خیانەتەکانی تەواو نابێت و هەموو کات بۆ مانەوەی خۆی دەستی بێگانەو نەیارەکانی کوردی گرتوەو هێناویەتییە سەر خاکەکەی وەک چۆن لە ئێستاشدا درێژە بەو خیانەتە دەدات و پێشڕەوی سوپای بێگانەیە"، فەهیمە سابیر وای وت.

 

ئەندامەکەی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەش دەشڵێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپشتیوانی خەڵکە خۆشەویستەکەی هەولێر هەموو هەوڵێک دەدات کە بە شێوەیەکی دیموکراسی هەولێر لە خیانەتکاران وەربگرێتەوەو بیداتەوە دەست خەڵکە رەسەن و هەژارو دڵسۆزەکەی هەولێر".

 

لە خیانەتی ٣١ی ئابدا زیاتر لە ٢٣٠ پێشمەرگەی یەکێتی شەهیدکران

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پاراستنی ئەزموونی دیموكراسی هەرێم و بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان و رێگری لەخیانەتكارانی پارتی، تەنها لە رۆژی خیانەتی 31ی ئاب دا لەهەولێر زیاتر لە 230 شەهیدی بەخشیووە.

 

بەپێی ئامارەکانی مەكتەبی شەهیدانی یەكێتی کە بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی ناردوە: "لەخیانەتی 31ی ئابی پارتی دا 236 پێشمەرگەی یەكێتی تەنها لەهەولێر و دەوروبەری شەهیدبوون".


هەر بەپێی ئامارەکەی مەکتەبی شەهیدان، جگە لەو ژمارە شەهیدە، یەكێتی زیاتر لە 700 پێشمەرگەی لەو خیانەتەدا برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەك ماڵی زۆری پێشمەرگەكانی یەكێتی لەلایەن تاڵانچییەكانی 31ی ئابەوە تاڵانكران و ماڵ و منداڵیان دەربەدەر كران.

 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەو خیانەتەی پارتی دا ژمارەیەك شەهیدی دیكەی لەناوچەكانی هەرێم بەخاكی كوردستان بەخشی، لە ئێستاشدا بۆ داهاتووی شارەکە دروشمی 'هەولێر وەردەگرینەوە لە خیانەتکاران'، کردوەتە ئامانجی و بەدەنگی خەڵکی شارەکە خیانەتی ٣١ی ئاب لە گۆڕدەنێت.

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket