مەکتەبی سیاسی: لەخیانەتی 31ی ئابدا پارتی بەڕەسمی ڕژێمی بانگهێشتی هەولێر کرد
کوردستان 11:24 AM - 2024-08-30لۆگۆی یەکێتی
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی ٢٨ ساڵەی یادەوەری تاڵی خیانەتی ٣١ی ئاب پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: "لەم یادەوەرییە خەمناک و تاڵ و پڕ سوێیەدا ، یەکێتی لە سۆنگەی ویژدانێکی زیندووی کوردانەوە، پشت بەستوو بە قەڵای قوربانییەکانی رابردووی بۆ ئازادی و بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و بۆ دوارۆژی نەوەکانی کوردستان، بانگەوازی خەباتێکی یەکێتیانە و بەرپرسانە و دیموکراتیانە دووپات دەکاتەوە".
دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بیست و هەشت ساڵی تەواو بەسەر خیانەتی ٣١ی ئاب ،کارەساتی هەرە گەورەی ژیانی سیاسیی گەلەکەمان تێپەڕ دەبێت کە پەلاماردانی سوپای فاشستی بەعس بوو بۆ سەر هەولێری پایتەختی کوردستان، لەسەر بانگێشتی رەسمی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە پێناو سەپاندنی باڵانسێکی ناڕەوا. لە ناو پرۆسەی سیاسیی وڵاتەکەماندا، کە دەکرا لە جیاتی سەپاندنی خیانەت و سەپاندنی هەژموونی نانیشتمانیی و نا نەتەوەیی، بە بانگەوازی کوردانە و پەرۆشییەکی ئاشتیخوازانەوە ناکۆکی ناوخۆیی چارەسەر کرابا و خوێن و خەمێکی زۆر بۆ گەلی کوردستان و ناوبانگی نێودەوڵەتی ئەزموونەکەمان کە لەسەرەتای دروست بوون و پێکهاتندا بوو، بگێردرابایەوە.
دەرەنجامی ئەو خیانەتە هەر زیان گەیاندن بە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و هێزی پێشمەرگە و شەهید و بریندار و ئاوارەکەوتنی سەدان تێکۆشەری یەکێتیییەکەمان و خەباتگێڕانی کوردستان نەبوو، هەر کوشتن و راوەدوونانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دژی رژێمە دیکتاتۆرییەکەی سەددام نەبوو، بەڵکو برینێکی قووڵی لە جەستەی میللەتی جینۆساید دیدە و قوربانیدەری کورد دروستکرد کە دوای بیستوهەشت ساڵیش هێشتا سارێژ نەبووە و پاشماوە و ئاسەواری سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و بگرە کەلتورییشی بەسەر هەرێمەکەمانەوە ماوە ،ماوەیەکی زۆریش ناوبانگ و ناوەرۆکی رەوا و ئازادیخوازانەی کوردایەتی لە دونیا لەکەدار کرد .بە داخیشەوە سیاسەتە چەوتە دووبارەبۆوەکانی لێرە و لەوێی پارتی هەمیشە قەتماغەی برینی هاوینی خیانەت هەڵدەداتەوە و زامی پایتەختی داگیرکراوی رۆژە شوومەکەی ٣١ی ئابیش هەروا دەکوڵێنێتەوە.
لەم نزیکەی سێ دەیەدا میللەتی بەسەبر و دانبەخۆداگرتووی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیش ، لەبەر ئایندەی وڵاتەکەمان و بۆ فراوانکردنی دەرفەتی پێکەوەیی و تەبایی کوردستانیی، ئەم رۆژە ناخۆشەی کوردستانی بە هەڵسەنگاندنی مێژوو سپاردووە و لەبەر خاتری خوێنی شەهیدان، لەبەر ئارەق و رەنجی دەیان ساڵەی کوردایەتی، لە زۆر هەقی رەوای خۆی خۆشبووە و پەیامی ئاشتی و هەڵدانەوەی لاپەرەیەکی تازەی بەرزکردۆتەوە تا بە سیاسەت و دیالۆگی ئاشتیخوازانە ئەزموونەکەمان بە پایەداری بهێڵێتەوە و گەشەی پێ بدات و سەرەڕای زامی قووڵی خیانەت بگاتە ئامانجەکانی، کەچی بەداخەوە پارتی ، لە جێی پێداچوونەوە بە هەڵەکانی، لە جێی یارمەتی سارێژبوونی برین و ناسۆرییەکانی رابردوو. لە هەر دەرفەتێکی بچوکی ناکۆکی خۆماڵیدا خوێ بە برینی نەتەوە و نیشتماندا دەکا، پشتبەستوو بە بەڵانسی ناڕەوای هێز و هەژموونی بە دەستهاتوو لە کەینوبەینەکانی دوای 31ی ئاب گەرەکێتی مێزی خیانەت و ناپاکی بەسەر خەڵکی تردا قڵپ بکاتەوە ، هەر بۆیە گوتاری تەنگەتاوی سیاسیی و دیاردەی دزێوی تۆمەتبەشینەوەی گوایە خیانەت و تانە و تەشەری نەتەوەیی و نیشتمانیی، دەستکاری مێژوو و زەوتکردنی سەروەرییەکانی خەباتی هەمەلایەنەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان ، بۆتە گوتاری زاڵ و بنێشتەخۆشەی سەر زمانی ناوەندی دەسترۆیشتووی ئەو حزبە. کە ئەم دیاردە دزێوە هەم رێی لە هەڵسەنگاندنێکی واقیعیانەی رووداوەکان گرتووە و هەمیش یارمەتی هیچ پەرۆشییەکی ئایندەیی نادات کە مەبەست لێی سپاردنی رابردووی تاریکی خیانەت بێت بە دوارۆژێکی رووناک بۆ گەلەکەمان.
بۆ لاوانی داهاتووی کوردەواری .
لەم یادەوەرییە خەمناک و تاڵ و پڕ سوێیەدا ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سۆنگەی ویژدانێکی زیندووی کوردانەوە، پشت بەستوو بە قەڵای قوربانییەکانی رابردووی بۆ ئازادی و بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و بۆ دوارۆژی نەوەکانی کوردستان، بانگەوازی خەباتێکی یەکێتیانە و بەرپرسانە و دیموکراتیانە دووپات دەکاتەوە کە رووی لە ئایندەی گەش، رووی لە جۆشدانەوەی خەباتی نوێباوی کوردایەتی بێت بەرەو ڕاستکردنەوەی رێرەوی حوکمڕانی، بەرەو گێڕانەوەی بەڵانسی هێز لە کوردستان و بۆ لە قاودانی هەموو ئەو هەلومەرجە ناجۆرانەی بوونە باعیسی قۆرخکاری و جیاکاری و ستەمکاری و... بوونە مایەی بەتاڵکردنەوەی زۆر جومگەی ئەزموونەکەمان لە ناوەرۆکە نیشتمانیی و دیموکراتی و دادپەروەرییەکەی، کە سەرچاوەی ماکی ئەم هەموو ناجۆرییەش خیانەتی ٣١ی ئابە، بە تایبەتی لە سایەی فەرهەنگێکی بێ مۆڕاڵی دواکەتوودا کە تا ئێستاش ئەم شەرمەزارییە سیاسییە بە دەسکەوتی گوایە نەتەوەیی و نیشتمانی دەناسێنێ و بێ شەرمانە داکۆکی لێ دەکات و خۆی پێوە بادەدات.
لە یادی برینی بیستوهەشت ساڵەی ئابدا،
با بە خەباتی بێوچانی مەدەنی و ئاشتیخوازی و بە هەڵبژاردنی پاک و چاودێریکراوی عێراقی و نێودەوڵەتی بەر بەم نەزیفە نەتەوەییە بگرین و رۆحی شەهیدەکانمان، بە تایبەتی شەهیدانی بەرەنگاری داگیرکردنی هەولێری پایتەخت، شاد بکەین.
بۆ پێشەوە
بەرەو ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی و گێڕانەوەی باڵانسی هێز لە کوردستان.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
05:27 PM - 2024-10-04
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04