كاندیده‌كانی یه‌كێتی مه‌رجه‌كانی كۆمسیۆنیان تێپه‌ڕاند
کوردستان 06:33 PM - 2024-08-26
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان و لۆگۆی یەکێتی
كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌و سه‌رجه‌میان مه‌رجه‌كانی كاندیدبوونیان تێدایه‌و ده‌ستپاك و بێ پێشینه‌ی تاوانن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به 172 كاندید به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌كات كه بڕ‌یاره رۆژی 20-10-2024 به‌ڕێوه‌بچێت.
هیچ كاندیدێكی یه‌كێتی دوورنه‌خرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" كاندیده‌كانی یه‌كێتی سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدایه كه كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق دیاریی كردوه‌و هیچ كاندیدێكی یه‌كێتی دوورنه‌خراونه‌ته‌وه".
"دوای به‌دواداچوون و وردبینی بۆ كاندیده‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كاندیده‌كانی یه‌كێتی سه‌رجه‌میان مه‌رجه‌كانی كاندیدبوونیان تێدابووه‌و به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن"، سه‌رچاوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی واده‌ڵێت.
مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی كاندیدبوون
به‌پێی مادده‌ی 5ی سیستمی تۆماركردن
و په‌سه‌ندكردنی لیست و كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق به
ژماره 7ی ساڵی 2024ی هه‌مواركراو، پێویسته كاندیده‌كان مه‌رجی ده‌ستپاكییان هه‌بێت،
هه‌روه‌ها حوكم نه‌درابێت به تاوانه‌كانی ئابڕوبه‌ری و لادان له‌داب و نه‌ریتی
گشتی، هاوكات حوكم نه‌درابێت به تاوانه‌كانی كوشتنی به‌مه‌به‌ست و دزی كردن، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا به‌شداری له‌تاوانه‌كانی رژێمی دیكتاتۆری پێشووی عیراق نه‌كردبێت.
یه‌كێتی به 172 كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات
به‌پێی ئاماره‌كانی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
یه‌كێتی كه ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه،" یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی
كوردستان 172 كاندیدی هه‌یه‌و له‌و ژماره‌یه 72 كاندیدیان له بازنه‌ی سلێمانی و
64 كاندیدیشیان له بازنه‌ی هه‌ولێر و 30 كاندیدیشی له بازنه‌ی دهۆكه‌و بازنه‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌ش 6 كاندیدی هه‌یه".
بۆ هه‌ر بازنه‌یه‌ك سه‌رۆك لیستێك هه‌یه
بۆ هه‌ر بازنه‌یه‌كیش سه‌رۆك لیستی خۆی
هه‌یه‌و بۆ بازنه‌ی هه‌ولێر شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ و بۆ بازنه‌ی سلێمانی د. میران
محه‌مه‌د و بۆ بازنه‌ی دهۆكیش عه‌لی ئۆره‌ماری و بۆ بازنه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش
به‌رزان عوسمان-ی دیاریكردووه.
یه‌كێتی 62 كاندیدی ژنی هه‌یه
رێژه‌ی كاندیدكردنی ژنان له‌لیسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا رێژه‌كه‌ی له 30% زیاتره‌و له‌كۆی ژماره‌ی كاندیده‌كانی 62 كاندیدی ژنه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌بازنه‌ی هه‌ولێر 24 كاندید‌و له بازنه‌ی سلێمانی 26 كاندید‌و له‌دهۆك 10 كاندید و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 2 كاندیدی ژنه.
وته‌بێژی كۆمسیۆن: ووردبینی له‌ناوی كاندیده‌كان كراوه
له‌باره‌ی وردبینی ناوی كاندیده‌كانیشه‌وه جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "پێشتر ناوی كاندیدانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی وردبینی ئاڕ‌استه‌ی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند كرابوون و له‌ئێستادا ناوه‌كان گه‌ڕ‌اونه‌ته‌وه بۆ كۆمسیۆن".
"دوای گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كان، بڕ‌یاره كۆمسیۆن له‌لایه‌ن به‌شی كاروباری كاندیده‌كان و فه‌رمانگه‌ی یاساییه‌وه جارێكی دیكه وردبینی بۆ وه‌ڵامی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی ناوه‌كانه‌وه بكات"، وته‌بێژی كۆمسیۆن وای وت.
رۆژی 26-6-2024 سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان پێنجه‌مین مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ دیاریی كردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی
خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریی كرد كه رۆژی 20-10-2024 یەو ئاماده‌كارییه‌كانی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیش به‌رده‌وامه بۆ به‌ڕ‌ێوه‌بردنی
هه‌ڵبژاردنه‌كه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

