سەرۆککۆمار: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە
کوردستان 03:29 PM - 2024-08-19مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
سەرۆککۆماری عیراق داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات پرۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە بخاتە کارنامەی دانیشتنەکانی داهاتوویەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: "87 ئیمزای پەرلەمانتارانمان بۆ خوێندنەوەی سێیەمی پرۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە کۆکردۆتەوەو داوامانکردووە بەپارێزگابونی هەڵەبجە کۆتایی پێبهێنرێت".
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە وەفایەکە بۆ قوربانییەکانی گەلی کورد
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق نوسراوێکی ئاڕاستەی موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوەکالەت کردوەو داوا دەکات، پرۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە بخەنە خشتەی کاری دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بۆئەوەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەنگی لەسەر بدرێت.
سەرۆککۆماری عیراق لە نوسراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات: "لەپێناو بەرژەوەندی گەل و پێ‌زانین و وەفا بۆ خوێنی شەهیدان و ئەو قوربانیانەی گەلی کورد، کە روبەڕوی کیمیاباران و ئەنفال بونەتەوە داوا دەکەین پرۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت".
یەکێتی خۆی بەخاوەنی پرۆژە یاساکە دەزانێت
بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی یەکێتی و فراکسیۆنەکەی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،
یەکێتی خۆی بەخاوەنی پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەزانێت.
لەو بارەیەوە چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر پشکی هەڵەبجە بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی خۆی بە خاوەنی پرۆژەی بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەزانێت و
لەو چوارچێوەیەشدا لە رابردوودا هەوڵی زۆرمانداوە هەتا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم
بۆ پرۆژە یاساکە کراوە".
"بۆ خوێندنەوەی سێیەم و کۆتایی هێنان بە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە 87 ئیمزای پەرلەمانتارانمان کۆکردۆتەوەو ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان
کردوە، کە نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکانی تێدایە و داوامان کردووە خوێندنەوەی سێیەم
بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت"، چرۆ حەمە شەریف وای
وت.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر پشکی هەڵەبجە ئەوەشی خستەروو: "فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەوڵی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ دەدات بۆ پرۆژە یاساکە، بۆ ئەوەی لەکاتی دەنگدان لەسەر پرۆژەکە بتوانرێت دەنگی پێویست بهێنێت، بەمەش هەڵەبجە دەبێتە 19هەمین پارێزگای عیراق".
هەوڵی سەرۆک بافڵ بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
پێشتریش بۆ هەمان پرس بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی لایەنە عیراقییەکانی کردوەو داوای لێ کردوون، 'لە پەرلەمانەوە پشتیوانی داواکەی یەکێتی بن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە'، بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIAش لایەنە عیراقییەکان رەزامەندییان دەربڕیوە کەلەڕێی پەرلەمانتارەکانیانەوە پشتیوانی لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکەن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی سودانی بۆ ته‌واوكردنی رێكاره ئیدارییه‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه هه‌وڵی جدی داوه، بۆیه به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكی دیكه‌یه له ده‌ستكه‌وته‌كانی یه‌كێتی بۆ گه‌لی كورد به‌گشتی و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی.
ئەنجومەنی وەزیران بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکرد
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رۆژی 13-3-2023، رێكاره فیدراڵییه‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌واو كردوو ئه‌و شاره بووه 19 هه‌مین پارێزگای عیراق و له‌ئێستادا بڕ‌یاره‌كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه و چاوه‌ڕ‌وان ده‌كرێت خوێندنەوەی سێیەمی بۆ بكرێت.
بە پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە، هەڵەبجە دەبێتە 19هەمین پارێزگای عیراق و هاوكاتیش دەبێتە زیادكردنی پارێزگایەكی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان "بەرەسمی"، لە رووی ئیدارییەوە ئێستا هەڵەبجە لە قەزای ناوەندی شارەكە و و 4 ناحیە پێكهاتووە كە (خورماڵ، بیارە، بەمۆ، سیروان) دەگرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عیراقەوە بەڕەسمی سنووری جوگرافیای پارێزگای هەڵەبجەی پەسندکراوە.
یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له‌عیراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
پارێزگایه‌كی نوێ دروستده‌كرێت به‌ناوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
له‌هه‌رێمی كوردستان / عیراق، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به 19 هه‌مین پارێزگای كۆماری
عیراق و ناوه‌نده‌كه‌شی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م:
ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان / عیراق سنوور
و یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه دیاریی بكات.
مادده‌ی سێهه‌م:
له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته بڕ‌گه‌كانی ئه‌م
یاسایه جێبه‌جێ بكات
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌نی ره‌سمی
ئه‌لوه‌قائیع ئه‌لعیراقیه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنی یاساكه
له‌به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له ئه‌نجامی گه‌وره‌بوونی جوگرافی و زۆربوونی دانیشتووانه‌كه‌ی
و ئه‌و قوربانییه زۆره‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه داویه‌تی به‌هۆی كیمیابارانی شاره‌كه‌وه
له‌ساڵی 1988 له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو، هه‌روه‌ها له‌پای ئه‌و زیانه گه‌وره مرۆیی
و ماددی و مه‌عنه‌وییه‌ی به‌ر دانیشتووانه‌كه‌ی كه‌وتووه و ئه‌و پێگه جیهانییه‌ی
كه ده‌ستی كه‌وتووه به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه ئه‌م یاسایه ده‌رچوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژماره‌و ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لەکەرکوک دەستیپێکرد
04:58 PM - 2024-10-03
زۆرترین خوێنراو
-
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04