riklam

پارێزگاری كه‌ركوك: وه‌ك یه‌ك تیم خزمه‌تی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین

کوردستان 06:09 PM - 2024-08-15
 کۆبونەوەی پارێزگاری کەرکوک و بەرپرسانی شارەکە PUKMEDIA

کۆبونەوەی پارێزگاری کەرکوک و بەرپرسانی شارەکە

کەرکوک

پارێزگاری كه‌ركوك ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ ده‌داته‌ شاره‌وانی شاره‌كه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شه‌قام و گه‌ڕ‌ه‌كه‌كانی شارو ده‌شڵێت:" به‌یه‌ك تیم خزمه‌تی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین".


ڕ‌ێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك له‌میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پاككردنه‌وه‌ی شار له‌گه‌ڵ هۆبه‌و به‌شه‌كانی شاره‌وانی شاره‌كه‌ پێی راگه‌یاندن:"ماوه‌ی دوو هه‌فته‌تان هه‌یه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و گه‌ڕ‌ه‌كه‌كانی شار".


"ڕ‌ێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌گرینه‌به‌ر و كه‌مته‌رخه‌م نابین له‌ ئاست خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پاك و خاوێنی شاری كه‌ركوك"، ڕ‌ێبوار ته‌ها وایوت.


هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌شه‌كانی دیوانی پارێزگا ئه‌نجامیدا، رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند:"قۆناغی داهاتوو قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری و پاڵپشتیكردنی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوكه‌".

 

 

جه‌ختیشیكرده‌وه‌:" له‌پێشینه‌ی كاره‌كانمان‌ وه‌ك یه‌ك تیم پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری و به‌ده‌ستهێنانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی، بازرگانی، و كشتوكاڵ ده‌بێت".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket