ماف و پشكی توركمان لەئیدارەی كەركوك دەپارێزرێت
کوردستان 01:07 PM - 2024-08-13
PUKMEDIA
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی مام جەلال لەكەركوك جێبەجێ دەكات و ئامانجییەتی سەرجەم پێكهاتەكان لە خزمەتكردنی خەڵك شارەكە بەشداربن، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیش لەسەر پشكی كەركوك دەڵێت: "پێویستە برا توركمانەكانمان بۆ خزمەتی كەركوكییەكان بەشداریی حكومەتی خۆجێی شارەكە بكەن و بێنە ناو هاوپەیمانێتییەكەوە".
سەرۆك بافڵ: كەركوك دەكەینە نمونەی بەیەكەوە ژیان و ئارامی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پاش یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتوانی شارەكە رایگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك سیاسەتی سەرۆك مام جەلال پیادە دەكات و كار بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە بەبێ جیاوازی دەكات، بۆیە پێویستە كەركوك ئاشت بكەینەوەو بیكەینە نموونەی بەیەكەوەژیان و ئارامی و ساڵی داهاتوو كەركوك لەكێشەوە بكرێتە نموونەو چاوی لێبكرێت".
پێكهاتەكان بەشداربن لەخزمەتكردنی كەركوك
سەباح شێخ حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لەسەر پشكی كەركوك بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەموو هەوڵێكی یەكێتی بۆ ئەوەیە كە سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك لە حكومەتی خۆجێی شارەكەدا بەشداربن و لەم روانگەیەشەوە جێگری پارێزگارو جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ برایانمان لە پێكهاتەی توركمان دیاریكراوە".
"ئامانجی یەكێتی لەكەركوك پیادەكردنی سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلالەو دەمانەوێت سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە بەشداربن لەخزمەتكردنی دانیشتووانی كەركوك، ئەمەش لەداهاتوودا رەنگدانەوەی زیاتری بۆ سەرجەم پێكهاتەكان دەبێت" سەباح شێخ حەبیب وادەڵێت.
ئەوەشی راگەیاند: "دابەشكردنی پۆستەكانی حكومەتی خۆجێی كەركوك بەگوێرەی ئیستحقاقی هەڵبژاردن دەبێت بەسەر پێكهاتەكاندا، لەدوای یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكەش كەبڕیارە رۆژی پێنج شەممە 15-8-2024 ئەنجامبدرێت دابەشكردنی پۆستەكان بەسەر پێكهاتەكاندا دەستپێدەكات".
یەكێتی لەڕێی پارێزگارەكەیەوە سیاسەتی چەپكە گوڵەكە لەكەركوك جێبەجێ دەكات
بۆ خزمەتكردنی زیاتری كەركوكییەكان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەیەوێت سەرجەم پێكهاتەكان بەشداری لە حكومەتی خۆجێی كەركوكدا بكەن و ئیستحقاقی خۆیان لەحكومەتی خۆجێی ئەو شارە وەربگرن.
گەیلان قادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لەسەر پشكی كەركوك بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "برا توركمانەكانمان لەكەركوك مافیان پارێزراوەو داوایان لێدەكەین بێنە هاوپەیمانێتییەكەوەو ئیستحقاقی خۆیان لەحكومەتی خۆجێی كەركوك وەربگرن".
"بە بەشداری سەرجەم پێكهاتەكان لە حكومەتی خۆجێی كەركوك كە ئامانجی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە دەتوانرێت زیاتر خزمەت بەكەركوكییەكان بكرێت، هاوكات یەكێتی لەڕێی پارێزگاری كەركوكەوە سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال جێبەجێ دەكات و ئەركمانە نموونەیەكی جوان لەكەركوك پێشكەش بكەین" گەیلان قادر وادەڵێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژنامەی سەباح كە زمانحاڵی رەسمی حكومەتی عیراقە لە سەروتاری رۆژی 12/8/2024ـیدا بە ناونیشانی (عیراقی بچوككراوە)، پشتیوانی پەیامەكەی سەرۆك بافڵ دەكات لەبارەی پەراوێزنەخستنی ھیچ پێكھاتەو لایەنێك لەدوای ھەڵبژاردنی پارێزگار و پێكھێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركوك و نووسیویەتی: "لێدوانی لێپرسراوانی یەكێتی كە جەختیان كردووەتەوە لەسەر ئەوەی ھیچ لایەنێك پەراوێز ناخرێت، دڵنیایی دروستكردووە، بەتایبەتی وتە و پەیامەكانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە جەختیكردەوە لەسەر ھەمان سیاسەتی سەرۆك مام جەلال ھەنگاو دەنێن لە مامەڵەكردن لەگەڵ واقیعی پارێزگاكەدا، ھەروەھا ھەوڵدەدەن بۆ خزمەتكردنی سەرجەم پێكھاتەكانی دیكە بەر لە پێكھاتەی كورد."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

