د. خالید شوانی: کەرکوکییەکان خزمەتیان دەوێت نەک تۆمەتبارکردن
کوردستان 05:10 PM - 2024-08-12
PUKMEDIA
د. خالید شوانی
د. خالید شوانی ئەندامی دانوستانکاری هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، چەند راستییەک لەبارەی گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت: "بەر لە رێکەوتن لەسەر کۆبونەوەکەی 10ی ئاب، لایەنەکانی دیکەش لەپێکهاتەی عەرەب داوای دانوستانیان کرد و رازیبوون پاریزگارەکەی کەرکوک کورد ویەکێتی بێت".
خالید شوانی لە رونکردنەوەیەکیدا بۆ ڕای گشتی کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، رایدەگەیەنێت: "کاتی ئەوەیە لەزمانی زبر و یەکتر تۆمەتبارکردن دوربکەوینەوەو واز لە دروشمی ناسیۆنالیستی توند بهێنین".
"کەرکوکییەکان گرنگی بە ئیدارەیەک دەدەن کە خزمەتیان بکات و سەقامگیری و پێکەوەژیان لە پارێزگادا بپارێزێت، سەرقاڵ نەبن بە ململانێی یەکتری"، خالید شوانی وا دەڵێت.
لە 10ی ئاب رێبوار تەها بە پارێزگاری نوێی کەرکوک هەڵبژێردرا
شەوی 10ـی 8ـی 2024، لە بەغدا، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو، تێیدا رێبوار تەها سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە پشکی کورد وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا، هەروەها محەمەد حافز لە پشکی عەرەب بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردرا.
خالید شوانی سەبارەت بە کۆبونەوەکەی 10ی ئاب رایدەگەیەنێت: "نوێنەرانی پێکهاتەی عەرەبی ئامادەی دانیشتنەکە و ڕێککەوتنەکەیان تەنها لە دابەشکردنی پۆستەکاندا سنوردار نەبوو، بەڵکو بە توندی بەرگریان لە مافەکانی پێکهاتەی عەرەبی کرد و لێرەوە بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە وەرەقەیەکی سیاسی یەکگرتوو ئیمزا کراوە لەلایەن هەردوو لایەنەوە کە لە چوارچێوەی پەسەندکراوی کۆبونەوەکان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت بەڕێوەچوو، کە گوزارشت لە بۆچوونی هەموو پێکهاتەکان دەکات و مافەکانی هەمووان مسۆگەر دەکات".
خالید شوانی ئاشکرای دەکات: "چەند رۆژێک پێش هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاکە کەلەپێکهاتەی عەرەب بوو، هاوکات بایکۆتی کۆبونەوەکانیان کردبوو، پەیامێکیان بۆ ناردین کە ئەگەر راکان جبوری پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە وەربگرێت، ئامادەین لەگەڵتان رێکبکەوین، بۆیە ناکرێت هیچ لایەنێکی برایانی عەرەبیمان بە خیانەتکار ناوبهێنرێت".
ده‌قی روونكردنه‌وه...
هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نا ئه‌خلاقییه ده‌كه‌ن دژی ئه‌و ئه‌ندامه عه‌ره‌بانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه به‌شداربوون له دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگار‌و وه‌كو خیانه‌تكار ناویان ده‌به‌ن، له‌چه‌ند كاتێكی جیاواز‌و له‌چه‌ند كه‌ناڵێكی جیاوازه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوین و داوای ئه‌وه‌یان كردووه‌و دانوستان و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ئه‌مه‌ش دوای بێئومێدبوونیان له دروستكردنی زۆرینه‌ی ره‌ها له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی به‌رامبه‌ره‌وه.
براو هاوڕ‌ێم حاجی خالید مه‌فره‌جی به دیاریكراوی له‌ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 4ی 8ی 2024 مانگه، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم، وه‌كو هه‌میشه دۆستانه بوو، دوای پرسیاركردن له‌ته‌ندروستیم، به گاڵته‌وه پێم وت: (تا پیلانگێڕ‌ییه‌كانت سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، من باشم)، به‌كورتی ئاگاداری كردم له‌وه‌ی په‌یامێكی ره‌سمی پێیه له سیاده‌و شێخ خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه، به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌رگای دانوستان له‌نێوانمان بكه‌نه‌وه، ئاگادارم كرد له‌وه‌ی ئێمه رۆڵه‌ی مام جه‌لالین و دیالۆگ ره‌تناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن هه‌یه‌و رێز له‌و گفتوگۆیانه ده‌گرین و ناكرێت به‌بێ ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئێوه گفتوگۆ بكه‌ین، ئامۆژگاری كردم به‌وه‌ی دانوستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ (سیاده) بێت كه چوار كورسی هه‌یه، نه‌ك دانه دانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، پێی وتم ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵتان رێكده‌كه‌وین. بۆ دڵنیابوونه‌وه جارێكی تر جه‌ختم لێكرده‌وه ئایا ئه‌مه نامه‌ی ره‌سمییه؟ دوای ئه‌وه‌ی جه‌ختیكرده‌وه، سوپاس و پێزانینی خۆمم پێ راگه‌یاندو ئاگادارم كرد له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزب له‌مباره‌یه‌وه راوێژ ده‌كه‌م و له‌په‌یوه‌ندیدا ده‌بین، بۆ دیكۆمێنتكردنی ئه‌م په‌یامه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی قسه‌م كرد‌و سه‌ركرده‌كانی تری پێكهاته‌ی عه‌ره‌بیشم له‌م په‌یامه ئاگادار كرد.
نامه‌یه‌كی تر له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌و به‌ڕ‌ێزانه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی كه بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كردبوو، گه‌یشته سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، له رۆژی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینیدا له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌ره‌بی كه‌ركوكه‌وه په‌یامێك هه‌بوو، كه تێیدا ره‌زامه‌ندی به‌ڕ‌ێز راكان جبوری نیشاندا بوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، داوای لێكردین باشتره له‌گه‌ڵ ئه‌ودا رێكبكه‌وین نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تردا.
بۆیه برایان مافی ئه‌وه‌یان نییه ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو له‌دانیشتنی ئه‌نجومه‌ن به خیانه‌ت تۆمه‌تبار بكه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان رێگه‌پێدراوه بۆ كه‌سانی تریش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه عه‌ره‌بانه‌ی به‌شداری دانیشتنه‌كه‌یان كرد رێككه‌وتنه‌كه‌یان ته‌نیا له دابه‌شكردنی پۆسته‌كاندا كورت نه‌بووه‌وه، به‌ڵكو به‌توندی به‌رگریشیان له‌مافه‌كانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی كرد، لێره‌وه بۆ رایگشی راده‌گه‌یه‌نین وه‌ره‌قه‌ی ته‌واوه‌تی سیاسیی ئیمزاكراوه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه كه بنه‌ماكانی ئه‌و وه‌ره‌قه سیاسییه له‌خۆده‌گرێت كه له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشاندراوه‌و گوزارشت له‌بۆچوونی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌كات.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ (سیاده) بكرایه، قبوڵیان ده‌كرد به خیانه‌تكار تۆمه‌تبار بكرێن؟
خوشك و برایانی ئازیز..
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه دوور بكه‌وینه‌وه له‌زمانی تۆمه‌ت و نه‌ته‌وه‌یی توند، خه‌ڵكی كه‌ركوك ئیداره‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری به‌لاوه گرنگه كه پارێزه‌ری ئاسایش و پێكه‌وه ژیان بێت له‌شاره‌كه، نه‌ك سه‌رقاڵی ململانێ و سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتن و خۆشاردنه‌وه له‌پاڵ دروشمی نه‌ته‌وه‌یی به‌رته‌سك بێت، بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ شكست و هه‌ڵه‌كانیان، پشت به‌خوا قۆناغێكی نوێ له‌كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات كه تێیدا كه‌ركوك بۆ هه‌موو كه‌ركوكییه‌كان ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێكیش له‌خزمه‌ت خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا ده‌بێت.
براتان
خالید شوانی دانوستانكاری هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09:47 AM - 2025-11-07
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

