ئەندەرپاسی فاروقی مەلامستەفا لە سلێمانی كرایەوە
کوردستان 06:48 PM - 2024-08-11
PUKMEDIA
ئەندەرپاسی فاروقی مەلامستەفا لە سلێمانی كرایەوە
ئەمڕۆ 11-8-2024، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و سەرمایەدار فاروقی مەلامستەفاو ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی، ئەندەرپاسی فاروقی مەلامستەفا لەشارەكە كرایەوە، كەلەسەر ئەركی سەرمایەدار فاروقی مەلامستەفا ئەنجامدراوەو وەك دیارییەك پێشكەشی سلێمانی كردووە.
قوباد تاڵەبانی: ژێرخانی پڕۆژەكان لەسلێمانی زیاتر دەبوژێنینەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەمەراسیمی كردنەوەی ئەندەرپاسی فاروقی مەلامستەفا، بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەدا: "پڕۆژەكان لەسلێمانی وردەوردە دەكەونە سەرپێی خۆیان و دەخرێنە خزمەتی هاووڵاتیان، ئەمەش یەكەم و كۆتا پڕۆژە نابێت بۆ ئەم شارە".
"هەوڵدەدەین ژێرخانی پڕۆژەكان لەسلێمانی زیاتر ببوژێنینەوە، بەشێوەیەك كەشایستەی سلێمانی بێت، چونكە شاریكی وەك سلێمانی كەئازادی و ئارامی تێدا هەیە، پڕۆژەكان تێیدا گەشە دەكەن" قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی: جێبەجێكردنی پڕۆژەكان هەلی كاری زیاتر دەڕەخسێنن
لەسەرەتای مەراسیمەكەدا لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: "لەم ماوەیەدا ژمارەیەك پڕۆژە لەشاری سلێمانی بەپشتیوانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوەو پڕۆژەی ئەندەرپاسی فاروقی مەلامستەفاش كارئاسانی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دەكات".
راشیگەیاند: "جێبەجێكردنی پڕۆژەی لەم جۆرە هەلی كاری زیاتری بۆ دانیشتووانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابینكردووەو جوڵەی خستووەتە بازاڕی كەلوپەلی بیناسازییەوە".
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: بەسەرمایەو دەستی كاری خۆماڵی پڕۆژەكان جێبەجێ دەكرێن
هەر لەمەراسیمەكەدا پارێزگاری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كردو رایگەیاند: "كردنەوەی پڕۆژەكان كاریگەری زۆریان لەسەر شارەكە دەبێت و هەوڵەكانیش بەو ئاڕاستەیەن كەرتی گشتی و تایبەت پێكەوە لەپێناو خزمەتی هاووڵاتیان كاربكەن، هاوكات هەوڵدەدەین بەسەرمایەو دەستی كاری خۆماڵی پڕۆژەكان جێبەجێ بكرێن".
راشیگەیاند: "دروستكردنی ئەندەرپاسی فاروقی مەلامستەفا پڕۆژەیەكە لەپێناو چاكەی گشتی بەئەنجام گەیشتووە، نەك وەك هەندێك پڕۆژەی دیكە كەلەپێناو پێدانی پارچەیەك زەوی گرانبەها ئەنجامدرابێت".
"تەئكید دەكەینەوە سلێمانی ئارامترین شاری عیراقەو ئازادییەكان لەم شارە وایكردووە ناڕەزایەتییەكان لەسلێمانییەوە سەرچاوە بگرن، لەگەڵ ئەوەشدا حزبە نوێیەكانیش هەر لە سلێمانییەوە لەدایك دەبن، ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت، كە ئازادی و ئارامی تەواو لەم شارە دەستەبەركراوە، ئەمەش هانمان دەدات هەوڵی خزمەتگوزاری زیاترو هەلی كاری زیاتر لە سلێمانی بدەین" د. هەڤاڵ ئەبوبەكر وادەڵێت.
فاروقی مەلامستەفا: پڕۆژەكە دیارییە بۆ شاری سلێمانی
هەروەها لەمەڕاسیمەكەدا فاروقی مەلامستەفا رایگەیاند: "پڕۆژەكە لەگەڵ ئەوەی خۆبەخشی بووەو دیارییەك بووە بۆ شاری سلێمانی، توانیمان لەماوەی ساڵێك و نۆ مانگدا تەواوی بكەین".
وتیشی: "ئەندەرپاسی فاروقی مەلامستەفا لەژێر چاودێری ئەندازیارو دەستی كاری خۆماڵی و بەتەكنیكی سەردەم و كەرەستەی زۆر كوالێتی باش كە لەدەرەوەی وڵات هێنراون ئەنجامدراوەو ئامانجمە لەو تەمەنەی كەماومە چەندین پڕۆژەی دیكە پێشكەش بە سلێمانی بكەم".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

