riklam

ستران عەبدوڵڵا: یەکێتی هەموو هەوڵێکی داوە بۆگەڕاندنەوەی ئێزدییەکان

کوردستان 11:04 AM - 2024-08-05
ستران عەبدوڵڵا PUKMEDIA

ستران عەبدوڵڵا

ستران عەبدوڵا

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی کەیسی ئێزدییەکان و ئاوارەبونیان  و پرسی گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان رایدەگەیەنێت: "ناكرێت ئاواره‌كان بكرێنه‌ بارمته‌ی ململانێی سیاسی و كارتی ده‌نگدان و یارمه‌تی گه‌ڕ‌انه‌وه‌یان نه‌درێت"، "یەکێتی هەموو هەولێکی داوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان".


ستران عه‌بدوڵلا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگه‌یاند:" له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگال وه‌ك به‌شێك له‌ناوچه‌ دابڕ‌اوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا فه‌زای فه‌راغی ئه‌منی و سیاسیی بوو، تیرۆرستان له‌و ژینگه‌ نا جۆره‌دا گه‌رایان ده‌كرد، چونكه‌ ناسنامه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ یه‌كلاینه‌كراوه‌ته‌وه‌، داعش له‌ غه‌فله‌تێكی وادا په‌لاماری شنگالی داو راكردنی هێزه‌كانی پارتی فه‌رمانڕ‌ه‌واش  فاكت و پێدراوه‌ و بوختانی سیاسیی نییه‌، فه‌رمانڕ‌ه‌وایی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌ بوو."


"ناكرێت ئاواره‌كان بكرێنه‌ بارمته‌ی ململانێی سیاسی و كارتی ده‌نگدان و یارمه‌تی گه‌ڕ‌انه‌وه‌یان نه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئابڕ‌ومه‌ند و سه‌ربه‌رزانه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وە، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك حزبێكی ده‌ربه‌ست و به‌رپرس خاوه‌ندارێتی له‌كه‌یسی ئێزدییه‌كان و هه‌موو تراژیدیاكانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێكیشی داوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ زێدی خۆیان"، ستران عەبدوڵلا وای وت.


PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket