سەرۆککۆماری عیراق: گەرەنتی مافی نەتەوە و پێکهاتەکانی عیراق بکرێت
عیراق 01:37 PM - 2024-06-29
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
وتاری سەرۆککۆمار لە کۆنگرەی کۆڕبەندی رۆشنبیرانی عەرەب-کورد
سەرۆککۆماری عیراق بەشداری
کۆنگرەی کۆڕبەندی رۆشنبیرانی عەرەب-کوردی کرد و ئاماژەی بەوەدا: "گەرەنتی بە مافی تەواوی نەتەوە و پێکهاتە و ئایین و ئایینزاکان بدرێت و کاری هاوبەش بەردەوامی پێبدرێت".
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری
عیراق رایدەگەیەنێت: "باشترین قۆناغی مێژوویی لە ناوچەکەدا ئەو قۆناغەیە کە
پەیوەندییە ژیارییە هاوبەشەکان پتەو و فراوانتر بووە لەنێوان نەتەوە جیاوازەکان و
لەنێوان کورد و عەرەب و فارس و تورک و پێکهاتەکانی دیکەدا".
ئەم وتەیەی سەرۆککۆماری
عیراق لەمیانی کۆنگرەی کۆڕبەندی رۆشنبیرانی عەرەب-کورد دا بوو کە لە بەغدا بەڕێوەچوو،
کە تێیدا جگە لە سەرۆککۆمار و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق،
ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی عیراقی و کوردستانی و رۆشنبیرانی
پێکهاتەکان ئامادەیبوون.
کۆنگرەکە لەلایەن ناوەندی
رۆشنبیری عەرەبی-کوردی-ەوە رێکخراوە و سەرۆککۆمار رۆڵی ئەو کۆڕبەندەی بە گرنگ زانی
و رایگەیاند: "بایەخی سەرەکی ناوەندەکە کارکردن و بونیادنان و پەرەپێدانی رۆشنبیری
هاوبەشە کە خزمەت بە پێکەوەژیان بکات".
داواشیکرد، بەردەوامی
بە کاری هاوبەش بدرێت بۆ پەرەپێدانی تێگەیشتن و پتەوکردنی ئەو بەهایانەی کە
یارمەتیدەرن بۆ دەستەبەرکردنی ژیانی هاوبەش و شایستە کە گەرەنتی مافی تەواوی
نەتەوە و پێکهاتە و ئایین و ئایینزاکان بکات.
ئەمەش دەقی وتەکەی سەرۆک کۆمارە؛
خوشک و برایان، ئامادەبووانی بەڕێز
سڵاوی پەروەردگارتان لێبێت…
مایەی خۆشحاڵییە لێرە لە بەغداد پێکەوە کۆدەبینەوە، خۆشحاڵین ئاگاداری چالاکی و بۆنە و ئامانجەکانی ئەم ناوەندە رۆشنبیرییە ببن، کە سەنتەری رۆشنبیری عەرەبی-کوردییە و دوای دامەزراندنی، لە چەند مانگی رابردودا لە بەغداد و سلێمانی چالاکییەکانی دەستپێکردوە.
سەنتەری رۆشنبیری عەرەبی-کوردی بەشێوەیەکی سەرەکی کاردەکات لەسەر بابەتە رۆشنبیری و مێژوویی و کەلەپورییەکان، ھەروەھا گرنگی دەدات بە کارکردن لەسەر پەرەپێدانی خاڵە ھاوبەشە کولتورییەکان، بەشێوەیەک کە خزمەت بە پێکەوەژیانی ئەرێنی بکات.
لەکاتێکدا سەرنجی سەرەکیمان لەسەر بابەتەکانی کولتور و کەلەپوری ھاوبەش چڕدەکەینەوە، مێژووی نزیک و دوور چەندین ئەزمون و شارەزاییمان پێدەدات، ئیلھامی ئەوەمان پێدەبەخشێت، کە چالاکی کولتوری بۆتەھۆی پەرەپێدانی بەھاکانی پێکەوەژیان و یەکگرتوویی و خۆشەویستی و برایەتی لەنێوان نەتەوە جیاوازەکانی ناوچەکەدا.
لێرەدا دەتوانین رۆڵی گرنگی رۆشنبیریی ژمارەیەک رۆشنبیری کورد وەبیربھێنینەوە، کە لە وڵاتانی عەرەبی وەک میسر و لوبنان و وڵاتانی تردا ژیاون و بەشدارییان لە دەوڵەمەندکردنی کولتور و ھونەری عەرەبیدا کردوە.
بەم وەبیرھێنانەوەیە، سود لە مێژووی خۆمان وەردەگرین و رۆڵی گرنگی کەسایەتییەکان لە بواری رۆشنبیری و بوارەکانی دیکەدا، بەرزدەنرخێنین.
باشترین قۆناغەکانی مێژوو لە ناوچەکەدا ئەوانەن، کە تێیدا پەیوەندی و ژیانی ھاوبەشی نێوان رۆڵەکانی نەتەوە جۆراوجۆرەکان فراوان و چەسپاوبون، لەوانە عەرەب، کورد، فارس، تورک و رۆڵەکانی نەتەوە براکانی دیکە، کە تێیدا فرەچەشنیی نەتەوەیی و ئایینی و تائیفی ھۆکاری گرنگ بون بۆ ھێزی شارستانیەت و پێشخستنی مەعریفە و زانست و چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی لە کۆمەڵگاکاندا.
بە دڵنیاییەوە ئێمە لەم ناوەندەدا بە تەواوی ھەست بەوە دەکەین، ئەم خواستە مرۆییە پێویستی بە کاری زیاترە لەنێوان دەستەبژێرە کولتوری و کۆمەڵایەتییەکان، ئەمەش وا دەکات کارەکانی سەنتەرەکە لەئێستا و داھاتودا بەردەوام و ھەمەچەشنە و گەشەسەندوبن، لەپێناو بەھێزکردنی پەیوەندییە رۆشنبیرییە ھاوبەشەکان.
لەم سۆنگەیەوە داوای پەرۆشی تەواو دەکەین بۆ بەردەوامبون لە کاری ھاوبەش و پەرەپێدانی تێگەیشتن و بەھێزکردنی ئەو بەھایانەی یارمەتیدەرن لە چەسپاندنی پێکەوەژیانمان لەسەر ئەو بنەمایانەی مافەکانی ھەموومان گەرەنتی دەکەن، بە ھەموو نەتەوە و ئایین و مەزھەب و رەوتە جۆراوجۆرەکانی بیرکردنەوەی ئیجابی و ھەمەچەشنەمانەوە.
پێکەوەژیانی ئاشتیانە بە دادپەروەری و رێزگرتن لە مافی ھەمووان و رەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی لە بوارە جیاجیاکاندا، گرەنتی باشترکردنی ژیانی ھاوبەشمانە لە ناوچەکە و جیھاندا.
ئەوەی ئێمە یەکدەخات، مەزنتر و گەورەترە لەوەی دابەشمان دەکات.
دیداری ئەمڕۆمان لە بەغداد ھەنگاوێکە لە کاروانێکی دوور و درێژدا، رێگایەکە کە دەمانەوێت ئەرێنی و پێشکەوتو و کاریگەر بێت.
دوبارە خۆشحاڵم بە دیداری بەڕێزتان.
زۆر سوپاس بۆ قبوڵکردنی بانگھێشتنامەکەمان بۆ ئامادەبون و بەشداریکردنتان لەم چالاکییە رۆشنبیرییەدا، ھیوادارم دیدارەکان بەردەوامبن بۆ ئاڵوگۆڕی کولتوری و ھەمەچەشنکردن و پەرەپێدانی کاری رۆشنبیریی ھاوبەش.
دوبارە سڵاوی پەروەردگارتان لێبێت
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

