riklam

یەکەمینجارە خولی فێربوونی زمانی چینی لە سلێمانی دەکرێتەوە

کوردستان 11:09 PM - 2024-06-27
بەشێک لەبەڕێوەچونی خولەکە PUKMEDIA

بەشێک لەبەڕێوەچونی خولەکە

بۆ یەکەمجار لە مێژووی سلێمانی، یەکەمین خولی کردنەوەی فێربوونی زمانی چینی لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی چین لە زانکۆی سلێمانی کرایەوە.

پ.ی.د. سەروەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی چین لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند: "یەکەمین خولی فێربوونی زمانی چینی بۆ خوێندکاران و فەرمانبەران و بازرگانان لەسەر ئاستێکی ئەکادیمی باڵا لە هۆڵەکانی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی کرایەوە".

"چین ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە پەیوەندی نێودەوڵەتی و بازرگانی، خەڵکێکی زۆری کوردستان دەچێتە ئەو وڵاتە بۆ کاری بازرگانی، بۆیە گرنگە فێری زمانی چینی ببن و لە کاتی گفتوگۆکان لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان پێویستیان بە وەرگێڕ نابێت، چونکە زانینی زمان ڕۆڵێکی گرنگی لە گفتوگۆ بازرگانی و ئەکادیمییەکان هەیە"، پ.ی.د.سەروەر عەبدوڵا وای وت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: "خولەکە لەلایەن دوو مامۆستای چینی پێشکەش دەکرێن لەناو زانکۆی سلێمانی کە بەیانیان و ئێواران دەبێت و تێیدا خوێندکاران و فەرمانبەران و بازرگانانیش بەشدارن و خولەکە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت لەناو کلاس دوو مامۆستا وانە دەڵێنەوە و دوو مامۆستاش بەشێوەی ئۆنلاین، کە خۆیان چینین و ئەزمونێکی زۆریان هەیە".

دەشڵێت: "ئەم خولە زۆر گرنگی هەیە، چونکە ئێستا لە جیهاندا خەڵکێکی زۆر هەوڵ دەدەن فێری زمانی چینی بن، لەبەرئەوەی دووەم وڵاتی بەهێزە لە ڕووی ئابورییەوە و کلتورێکی دەوڵەمەندی هەیە".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket