لیستی مووچەی مانگی حوزەیران تەسلیمی بەغدا کرا
کوردستان 02:38 PM - 2024-06-29دیناری عیراقی
لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەسلیمی
بەغدا کرا، دوای وربینیش بڕیارە ئەو بڕە پارەیەی
بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دیاریکراوە رەوانەی هەرێم بکرێت، بەڵام دیارنییە وردبینییەکە
چەند رۆژی پێویستە.
لیستەکە ناوی سەرجەم مووچەخۆرانی تێدایە
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی
هەرێمی کوردستاندا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، تێیدا هاتووە: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٩ ی
حوزەیرانی ٢٠٢٤ ، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و
خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازیەوە لەلایەن تیمی
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری
لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا".
دیارنییە کەی بەغدا مووچە دەنێرێت
بەپێی بەدواداچوونێکی وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA،
بۆ مووچەی مانگی نیسان، حکومەتی هەرێم رۆژی 21ـی 4ـی 2024 لیستی مووچەی تەسلیمی
بەغدا کرد، بەڵام دوای نزیکی 25 رۆژ، واتە رۆژی 14ـی 5ـی 2024، بەغدا مووچەی بەشێک
لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نارد.
هەروەها بۆ مانگی ئایار،
رۆژی 4ـی 6ـی 2024 لیستی مووچە لە هەرێمەوە تەسلیمی بەغدا کرا، لە رۆژی 6ـی 6ـی
2024، مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران لە بەغداوە رەوانەی هەریم کرا.
وەزارەتی دارایی حکومەتی
عیراق بۆ مانگی حوزەیران وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی
کوردستاندا دەکات و دیارنییە کەی مووچە رەوانەی هەرێم دەکرێت.
ئەمانە لەکاتێکدان کە تا ئێستا پێشمەرگە و بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی هەرێم مووچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە.
زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر لە هەرێم هەیە
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA ژمارەی
مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی سیستمی بایۆمەتری (یەك ملیۆن و 249 هەزار و 481)
مووچەخۆرە.
نزیکەی 21 ترلیۆن دینار پشکی هەرێمە و زیاتر لە 11 ترلیۆنی بۆ مووچەیە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رۆژی
3-6-2024 هەمواری خشتەی بودجەی 2024ی پەسەندکرد، کە زیاتر لە 20 ترلیۆن و 910
ملیار دینار وەک پشکی هەرێم دیاریکراوە، کەلەو رێژەیە زیاتر لە 11 ترلیۆن دیناری
بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانکراوەو بەپێی یاساکەش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم
خراوەتە سەر خشتەکان و لە خەرجی راستەقینەوە گوازراوەتەوە بۆ خەرجی سیادی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
11:44 AM - 2024-09-11 -
سهرۆك بافڵ: كهناڵی گهلی كوردستان مێژوویهكی لهبیرنهكراوه لهرۆژنامهگهریدا
11:12 AM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە
06:27 PM - 2024-09-11
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
11:36 AM - 2024-09-11
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
09:53 AM - 2024-09-11
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
09:23 PM - 2024-09-10
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار: ئێران دراوسێیەكی گرنگی عیراقە
عیراق 02:20 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
هەواڵ 11:44 AM - 2024-09-11 -
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
کوردستان 11:36 AM - 2024-09-11 -
سهرۆك بافڵ: كهناڵی گهلی كوردستان مێژوویهكی لهبیرنهكراوه لهرۆژنامهگهریدا
کوردستان 11:12 AM - 2024-09-11 -
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
کوردستان 09:53 AM - 2024-09-11 -
سەرکەوت زەکی لە بادینان: باشکردنی گوزەرانی خەڵک ئەرکی یەکێتیە
ی ن ک 11:04 PM - 2024-09-10 -
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
کوردستان 09:23 PM - 2024-09-10 -
هێزێكی چەكدار چوار منداڵ لە هەولێر دەڕفێنن
کوردستان 09:13 PM - 2024-09-10