riklam

داوای لێکۆڵینەوە لەروخاندنی ماڵی سەیدئەحمەدی خانەقا دەکرێت

کوردستان 10:57 PM - 2024-06-27
وێنەیەک لەماڵی سەید ئەحمەدی خانەقا PUKMEDIA

وێنەیەک لەماڵی سەید ئەحمەدی خانەقا

نوسینگەی ئاسۆ مامەند سەبارەت بە رووخاندنی ماڵی سەید ئەحمەدی خانەقا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: " داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هۆکاری رووخاندنی (ماڵی سەید ئەحمەدی خانەقا) دەکەین، و هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە نابەجێیە رووبەڕووی لێپیرسینەوە بکرێنەوە".


نوسینگەی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایدەگەیەنێت: "دوای ئەوەی کە ئاگادار کراینەوە؛ (ماڵی سەید ئەحمەدی خانەقا) رووخێندراوە، زۆر نیگەران بوین بەو هەواڵە، چونکە ئەو خانەقایە بەشێکی گرینگە لە مێژووی سێ سەدەی رابردووی کەرکوک بە هەموو رووداوە خۆش و ناخۆشییەکانییەوە، پێشووتریش ئەو خانەقایە لەسەر ئەرکی رەوانشاد سەرۆک مام جەلال نۆژەن کراوەتەوە و گرینگی پێدراوە".


"بۆیە لەم سۆنگەیەوە داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هۆکاری رووخاندنی (ماڵی سەید ئەحمەدی خانەقا) دەکەین، و هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە نابەجێیە رووبەڕووی لێپیرسینەوە بکرێنەوە، هەرەوک ئەوانەشی کە ئاگاداری ئەو بابەتە بون و تیایدا کەمتەرخەم بون، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت"، راگەیەندراوەکە وا دەڵێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket