riklam

رێكخراوی ئازادی لاوان به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی IUSY ده‌كات

ی ن ک 05:14 PM - 2024-06-27
 بەشدارانی کۆبونەوەکە PUKMEDIA

بەشدارانی کۆبونەوەکە

رێكخراوی ئازادی لاوان به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجانی سۆسیالیست له‌شاری سالۆنیك له‌یۆنان ده‌كات.


له‌باره‌ی به‌شداری ڕ‌ێكخراوی ئازادی لاوانیش له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌رباز ستار كه‌ وه‌ك نوێنه‌ری ڕ‌ێكخراوی ئازادی لاوان به‌شداره‌ بۆ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA وتی:" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕ‌ێكخراوی ئازادی لاوان چه‌ندین ڕ‌ێكخراوی تایبه‌ت به‌ كاروباری گه‌نجان و لاوانی پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ وڵاتانی جیهانه‌وه‌ به‌شدارن".


" له‌یه‌كه‌م رۆژو ده‌ستپێكی كاروچالاكییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌ك نوێنه‌ری ڕ‌ێكخراوی ئازادی لاوان سڵاوی سكرتێر و ته‌واوی ئه‌ندامانی ڕ‌ێكخراوی ئازادی لاوانمان به‌ ئاماده‌بوان گه‌یاندو ئاماژه‌مان به‌به‌رده‌وامی خولی بابه‌تی زانستی و یاسایی له‌باره‌ی جێنده‌ر، توندوتیژی خێزانی ، هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوان و مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ له‌گه‌ڵ پرسی ژنان و ڕ‌ۆڵیان له‌كایه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی بڕ‌یاردا له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كرد" ده‌رباز ستار وایوت.


یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجانی سۆسیالیست  IUSY  ڕ‌ێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجانه‌، چالاكییه‌كانی بریتین له‌بڵاوكراوه‌و پشتیوانی ڕ‌ێكخراوه‌ ئه‌ندامه‌كانی و ڕ‌ێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تی گه‌نجان و لاوان.


یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجانی سۆسیالیست،  145 ڕ‌ێكخراوی ئه‌ندامی هه‌یه‌ كه‌ 122 ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی و 23 ئه‌ندامی چاودێرن كه‌ له‌ 106 وڵاته‌وه‌ به‌شدارن و ناوی ئینته‌رناشناڵی گه‌نجانی سۆشیالیستی لێنراو له‌كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی له‌ساڵی ١٩٠٧ له‌ شتوتگارت وه‌ك باڵی گه‌نجانی ئینته‌رناشناڵی دووه‌م ناسێندرا.


 IUSY له‌ ساڵی 1993دا وه‌ك ڕ‌ێكخراوێكی ناحكومی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان پێگه‌ی ڕ‌اوێژكاری UN ECOSOC به‌ده‌ستهێنا.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket