riklam

حەوت باڵیۆزی نوێی وڵاتان کارنامەکانیان پێشکەشی سەرۆککۆمار دەکەن

عیراق 02:58 PM - 2024-06-27
سەرۆککۆمار کارنامەی کاری بالیۆزان وەردەگرێت PUKMEDIA

سەرۆککۆمار کارنامەی کاری بالیۆزان وەردەگرێت

حەوت باڵیۆزی نوێی وڵاتان لە عیراق دەستبەکاردەبن و کارنامەی کاریان پێشکەش بە د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق دەکەن.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، باڵیۆزی نوێی هەریەک لە باڵیۆزانی نوێی کۆماری سڕبیا و تورکیا و سۆماڵ و مالاوی و باشوری ئەفریقا و سلۆڤینیا و جۆرجیا، لە عیراق دەستبەکاردەبن و ئەمڕۆ 27-6-2024 لەمەراسیمی پرۆتۆکۆلی جیادا سەرۆککۆماری عیراق کارنامەی کاری لێوەرگرتن.

 

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە سەرۆککۆماری عیراق تەئکیدی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عیراق لەگەڵ ئەو وڵاتانە و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە و پێی راگەیاندن: "سیاسەتی دەرەوەی عیراق لەسەر بنەمای رێزگرتن و پشتبەستنە بە دیالۆگ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان"، هاوکات لای خۆشیانەوە باڵیۆزانی نوێ پشتیوانی وڵاتەکەیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عیراق دوپاتکردەوە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket