riklam

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەیەکی دێرین بەسەردەکاتەوە

ی ن ک 02:26 PM - 2024-06-27
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەسەردانی پێشمەرگەی دێرین PUKMEDIA

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەسەردانی پێشمەرگەی دێرین

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٦/٢٧ مەکتەبی سکرتاریەت لە دەربەندیخان، سەردانی تێکۆشەرو فەرماندەو پێشمەرگەی دێرینی گەلی کورد هەڤاڵ حەمە رەشید عەزیز ناسراو بە ( کاکە حەمەی قاشتی ) یانکرد.

 

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەو سەردانەدا چەپکە گوڵی وەفاو پێزانینیان پێشکەش بە  کاکە حەمەی قاشتی کرد لەپای بەشداری و رۆڵ و دڵسۆزی بۆ خەباتی گەلی کورد کە وەک یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکان هەمیشە لە ریزی پێشەوەی گیانفیدایی بووە و دانەبڕا لە کۆڕی تێکۆشان .

 

مەکتەبی سکرتارییەت روونشیان کردەوە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرجەم پێشمەرگەدێرینەکان و تێکۆشەرەکانی شۆڕشی نوێ بەسەردەکرێنەوە و بە پێزانینەوە خەبات و ماندوبوونیان بەرزدەنرخێنین و لە خزمەتی مێژووی پاکیاندا خزمەتکاریان دەبین کە کاکە حەمە قاشتی یەکێکە لە نموونە دیارەکانی تێکۆشەرانی گەرمیان کە خزمەتی زۆری بە شۆڕش کردوە و جێگای ستایشمانە .

 

لەبەرامبەردا هەڤاڵ کاکە حەمەی قاشتی جەختیکردەوە کە هەمیشە پێشمەرگەیەکی بەوەفا و دڵسۆزی گەل و یەکێتی دەبێت و لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال و خوێنی شەهیدان سەرڕاستانە لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکدا بەردەوام دەبێت .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket