riklam

هاوپه‌یمانان هاوكارییه‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامده‌بێت

کوردستان 01:22 PM - 2024-06-23
 مووچەی هێزی پێشمەرگە PUKMEDIA

مووچەی هێزی پێشمەرگە

پێشمەرگە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پشتیوانیه‌ داراییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دابین ده‌كرێت،بریاردرا كه‌ ڕ‌ۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی حوزیرانی ٢٠٢٤ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی هاوكاری مانگی پێنج بكرێت".

 

"ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ لێره‌ به‌دواوه‌ وه‌ك هاوكاری ده‌درێت به‌هێزی پێشمه‌رگه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌مووچه‌وه‌ نیه‌"، له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا واهاتووه‌.


بڕ‌یاره‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێش رێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر مووچه‌، ئه‌مریكا مانگانه‌ 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلاری وه‌كو پاڵپشتی بۆ مووچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خه‌رجده‌كرد، بڕ‌یاره‌ له‌مه‌ودا مووچه‌ی ئه‌و لیوایانه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ خه‌رج بكرێت، بۆیه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ وه‌كو هاوكاری ده‌درێته‌ پێشمه‌رگه‌.

 

هاوکات تائێستا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی مانگی ئایاری وه‌رنه‌گرتووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا دوای ووردبینی له‌ لیستی مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن دارایی عیراقه‌وه‌ مووچه‌كه‌یان بنێدرێت.

 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ 16 لیوای هاوبه‌شی هه‌یه‌و له‌ ژێر هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ت ڕ‌ێكخراونه‌ته‌وه‌و هاوپه‌یمانان مه‌رجیان بۆ هاوكاریكردنی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌پێشمه‌رگه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket