ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی: كێشه‌ی مووچه‌ی هێزه‌ئه‌منییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت
کوردستان 06:30 PM - 2024-06-08
PUKMEDIA
مووچەی هێزە ئەمنییەکان
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رۆژی ٦-٦-٢٠٢٤ مووچه‌ی مانگی ئایاری هه‌ریه‌ك له‌چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و سه‌رجه‌م چین و توێژه مه‌ده‌نییه‌كانی دیكه‌ی خسته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و هاوشێوه‌ی مانگی رابردوو مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی تێدا نه‌بوو، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێن:"نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ژێر هه‌ر هۆكار و پاساوێك بێت جێی قبوڵكردن نییه‌و پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم به‌زووترین كات ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
زیاتر له ٦٠ رۆژه به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و دارایی عیراق، له‌باره‌ی لیستی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، تائێستا به‌شێك له‌هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رنه‌گرتووه‌و بۆ مانگی ئایاریش له‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه نێدراوه مووچه‌ی ئه‌وانی تێدانیه.
خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان مایه‌ی قبوڵكردن نییه
به‌دریه حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش وهێزه‌كانی ناوخۆ مایه‌ی قه‌بوڵكردن نیه و ئه‌و هێزانه له‌پێناو ئازادیی عیراق و تێكشكاندنی تیرۆر قوربانییان داوه".
" نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانیان له‌ژێر هه‌ر هۆكارو پاساوێكدا بێت ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم به‌زووترین كات ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن"، به‌دریه حسێن وایوت.
راگرتنی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ناكرێت له‌وه زیاتر درێژه بكێشێت
ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت:"پێویسته هه‌ردوو حكومه‌ت كۆتایی به‌و بێده‌ربه‌ستییه بهێنن كه ماوه‌یه‌كی زۆره مووچه‌خۆرانی هه‌رێم پێوه‌ی سه‌رقاڵكراون، به‌تایبه‌ت هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم".
سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" دۆخی ئێستای مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌گشتی و به‌تایبه‌ت هێزه‌ئه‌منییه‌كان دۆخێكی ته‌واو نابه‌رپرسیارانه‌یه بۆ هه‌ردووحكومه‌ت و ناكرێت له‌وه زیاتر درێژه بكێشێت، كاتی هێنانه‌وه‌ی هیچ بیانوویه‌ك نیه و هێزه‌ئه‌منییه‌كان قووتی ماڵ و منداڵیان ده‌وێت".
"پێویسته هه‌ردوو حكومه‌ت كۆتایی به‌و بێده‌ربه‌ستیه بهێنن كه ماوه‌یه‌كی زۆره مووچه‌خۆرانی هه‌رێم پێوه‌ی سه‌رقاڵكراون، بیریشمان نه‌چێت هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم، هه‌مان ئه‌وهێزانه‌ن كه هه‌میشه له‌ڕ‌یزی پێشه‌وه‌ی به‌رگری و گیانفیدایی و خۆبه‌ختكردندابوون بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق"، سروه محه‌مه‌د وایوت.
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی سودانی ده‌كات
هاوكات په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی یه‌كێتی له‌به‌غدا له‌سه‌ر مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه‌و داوایكردوه: "رۆڵی ماندووی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌به‌رچاوبگیرێت و فه‌رمان بكه‌ن هه‌رچی زووه مووچه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش و هێزه‌كانی ئاسایش ناوخۆ و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر خه‌رجبكرێت".
كاروان یاروه‌یس بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌نامه‌یه‌كیدا كه ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراقی كردووه‌و كۆپییه‌كی بۆ PUKMEDIA ناردوه تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "ئه‌و راستیه ناشاردرێته‌وه، كه به‌ڕ‌ێزتان له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان، رۆڵێكی گه‌وره‌تان هه‌یه، كه دوای زیاتر له یانزه ساڵ ئاسۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه قووڵه به‌ده‌ركه‌وت، به‌ڕ‌ێز سه‌رۆك وه‌زیران، پێشمه‌رگه و ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ، چه‌ندین ساڵه له‌رووبه‌روبونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌می رژێمی له‌ناوچوو تا تێكشكاندنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان و سه‌روماڵی هاووڵاتیان قوربانی ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ دوو مانگ ده‌چێت مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌ر له‌ناو ئه‌و لیستانه لیستی مووچه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر هه‌یه، كه ئه‌و مرۆڤانه‌ن ته‌مه‌ن و جه‌سته‌ی خۆیان به‌خشی به ئازادی بۆ عیراق و كوردستان".
"داوا له‌به‌ڕ‌ێزتان ده‌كه‌ین، وه‌كو ده‌سپێشخه‌ری و هه‌وڵه جدییه‌كانی ترتان، فه‌رمان بكه‌ن كه هه‌رچی زووه مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و هێزه‌كانی ئاسایش ناوخۆ و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر خه‌رجبكرێت و چاره‌سه‌ری گونجاویش گه‌ڵاڵه بكرێت بۆ ئه‌م كێشه‌یه، كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمیش باشتر هه‌ماهه‌نگی بكات و بێته‌پێشه‌وه"، كاروان یاروه‌یس له‌نامه‌كه‌دا وای نوسیوه.
دارایی عیراق داوای زانیاری وردی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات
پێشتر بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی هێزه ئه‌منییه‌كان دارایی عیراق داوای ناوی سیانی و پله‌به‌ندی و زانیاری وردتری هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن دارایی هه‌رێمه‌وه ته‌نها به‌شێوه‌ی كۆد زانیارییه‌كان نێردرابوون، ئه‌مه‌ش بووه هۆی نه‌ناردنی مووچه‌كانیان، به‌ڵام دوای لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا، بڕیاردرا ناوی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌ی لیست و ناوی ته‌واو بۆ عیراق بنێدرێت و به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 9-6-2024 ناوه‌كان بۆ به‌غدا ده‌نێدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

