سه‌رۆككۆمار: هاریكاری ته‌واو له‌نێوان حكومه‌ته‌كانی فیدراڵ و هه‌رێمدا هه‌یه
عیراق 02:51 PM - 2024-06-06سەرۆککۆمار لە چاوپێکەوتنی RT
سەرۆککۆماری عیراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا وێڕای باسکردن لە چەندین پرسی گرنگی تایبەت بە عیراق و ناوچەکە و جیهان، هاوکات باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەکات و دەڵێت: "هه‌نگاوه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ڕۆن و هاریكاری ته‌واو هه‌یه له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا".
د. لەتیف: عیراق گۆڕ‌انكارییه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه‌بینیوه
د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌چاوپێكه‌وتنێكی
ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی RT رایگه‌یاند:"عیراق بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌چوار
ده‌یه به‌ده‌ست بارودۆخێكی سه‌خته‌وه ده‌یناڵاند، كه بریتی‌بوو له جه‌نگ و داگیركردن
و توندوتیژی و تیرۆر، له دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی سه‌ختی توندوتیژی و تیرۆریش، عیراق
گۆڕ‌انكارییه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه‌بینیوه، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه ئاسایش به‌رقه‌راره
و خه‌ڵك به‌بێ ترس و دڵه‌ڕ‌اوكێ ده‌چنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاشتی و ئاسایش له عێراقدا
جێگیره".
"ده‌مانه‌وێت ئاشتی و سه‌قامگیری له‌عیراقدا بچه‌سپێنین و پته‌وی بكه‌ین، هه‌روه‌وها په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا باشتر بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵاتان هه‌موویان تێگه‌یشتون له‌وه‌ی بارودۆخی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گۆڕ‌اوه‌و هه‌نگاوی باشی ناوه" سه‌رۆك كۆماری عیراق واده‌ڵێت.
هەرێم و عیراق - هه‌نگاوه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ڕۆن
د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌ڵێت:" هاریكاری ته‌واو هه‌یه له‌نێوان حكومه‌تی
فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا‌و هه‌نگاوه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان
ده‌ڕۆن و هیوامان به چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان هه‌یه".
سەرۆککۆمار: ده‌ستمانكردوه به باشتركردنی ژێرخانی وڵاتمان
فره‌یی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌یی له‌عیراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار بوو له‌و باره‌یه‌شه‌وه وتی:" دیالۆگ له‌نێوان پێكهاته‌كانی عیراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئاینده‌ی عیراق له‌ئارادایه، هاوكات هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ی خول بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌ته خۆجێیه‌كان له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسیدا، ئه‌نجامده‌درێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌ستمانكردوه به باشتركردنی ژێرخانی وڵاتمان، چونكه بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ دووچاری پشتگوێخستن و زیان بووبوو، هه‌روه‌ها كارده‌كه‌ین بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاری له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی، فێركردن و گواستنه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی جۆراوجۆردا كاربكه‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و سێكته‌رانه و په‌ره‌پێدانی وڵات".
عیراق ده‌توانێت ئاسایشی خۆی له‌ئه‌ستۆبگرێت
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیكه سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند:" ئێران دراوسێیه‌كی زۆر گرنگی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵیدا باش و به‌هێزن و له‌بواره جۆراوجۆره‌كاندا به‌رده‌وام به‌ره‌وپێش ده‌چن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش باشه و رێزی لێده‌گرین، بوونی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێككه‌وتنه‌كان به‌پێی بارودۆخه‌كان ماوه ماوه پێداچونه‌وه‌یان پێدا ده‌كرێت، له‌ئێستادا عیراق ده‌توانێت ئاسایشی خۆی له‌ئه‌ستۆبگرێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:" به‌شداریكردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕ‌ی دژ به تیرۆر، لە مه‌شق و راهێناندا به‌رزده‌نرخێنین. بوونیان له وڵات یاخود رۆیشتنیان به‌نده به‌گه‌یشتن به‌ڕ‌ێككه‌وتنێك له كاتی گونجاو‌دا ئه‌ویش له‌ڕ‌ێگه‌ی راوێژكردن له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دامه‌زراوه حكومییه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی چی پێویسته هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بیكات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ روسیا هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی باش بووه، پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئێستا له‌گه‌ڵ روسیادا، ده‌مانه‌وێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێز بكه‌ین و سوود له ئه‌زمونه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخان و كه‌رتی وزه و ئاو و ئاودێری و چه‌ندین لایه‌نی ژیان و هه‌روه‌ها لایه‌نی كولتوری ببینین، به‌وپێیه‌ی روسیا خاوه‌نی میراتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی كولتورییه."
كۆمه‌ڵكوژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی عیراقیش له‌سه‌ر گرژییه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:"جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته ته‌واوی مافی دیاریكردنی چاره‌نوس و داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بدرێت به گه‌لی فه‌ڵه‌ستین. به‌توندی كۆمه‌ڵكوژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ جه‌نگ رابگیرێت و هاوكاری بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دابینبكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه فشاری زیاتر بكات بۆ داننان به‌مافی چاره‌نوسی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، پێویستیشه ئه‌و جینۆسایده رابگیرێت، كه هه‌موو رۆژێك له‌دژی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامده‌درێت."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

