له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی 50 ملیار دینار بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانده‌كرێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-06-05
PUKMEDIA
پارێزگای هەڵەبجە و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌كی زیانلێكه‌وتووی ده‌ستی رژێمی به‌عس به‌رده‌وامه‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بڕ‌یاریدا 50 ملیار دینار وه‌ك پارێزگایه‌كی زیانلێكه‌وتووی ده‌ستی رژێمی به‌عس بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دیاریی بۆ هه‌ڵه‌بجه نارد
چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"وه‌ك ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر پشكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، داوام له لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان كرد له‌چوارچێوه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پارێزگا زیانلێكه‌وتووه‌كانی ده‌ستی رژێمی به‌عس، قه‌ره‌بووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش بكرێته‌وه، دوای ناردنی داواكه‌شم له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕ‌یاریدا قه‌ره‌بووی ماددی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه".
"سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بڕ‌یاریدا بڕ‌ی 50 ملیار دینار وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پارێزگا و زیانلێكه‌وتووه‌كانی ده‌ستی رژێمی به‌عس بۆ هه‌ڵه‌بجه بنێردرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتریش له‌سه‌ر داوای ئێمه له‌ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بڕ‌ی یه‌ك ملیار دیناری بۆ ئه‌نجامدانی پڕ‌ۆژه‌یه‌ك له‌پارێزگاكه ته‌رخانكرد"، چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف واده‌ڵێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "هه‌وڵه‌كانمان بۆ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامه و له‌ڕ‌ابردووشدا چه‌ندجارێكی دیكه توانیومانه قه‌ره‌بوو و هاوكاری له‌حكومه‌تی عیراقه‌وه بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌ربگرین، له چوارچێوه‌یه‌شدا توانیومانه ره‌زامه‌ندی ژماره‌یه‌كی زۆر ستوونی كاره‌با و محاویله له وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق بۆ پارێزگاكه به‌ده‌ستبهێنین كه نرخه‌كه‌یان به نزیكه‌ی دوو ملیار دینار ده‌خه‌مڵێندرێت".
یه‌كێتی به‌كردار خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌ئێستادا خاوه‌نی ته‌واوی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و بۆ ئه‌مساڵیش له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌پشتیوانی د. خالید شوانی وه‌زیری دادی عیراق و به‌هه‌وڵی فراكسیۆنی یه‌كێتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بڕ‌یاریدا بڕ‌ی یه‌ك ملیار دینار بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانبكرێت، به‌وه‌ش رۆژی 14-3-2024 به‌ردی بناغه‌ی پڕ‌ۆژه‌ی ده‌روازه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه دانرا.
له‌كۆتا دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا له‌سه‌ر پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، 25 په‌رله‌مانتار ئیمزایان كۆكرده‌وه تاوه‌كو خوێندنه‌وه‌ی سێهه‌م بۆ پڕ‌ۆژه یاساكه نه‌كرێت، به‌ڵام فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌وڵیدا دانیشتنه‌كه دوابخات و ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن له‌گۆڕبنێت، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه جگه له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هیچ لایه‌نێكی دیكه به‌خه‌می پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌وه نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌شی كه كێشه‌یان بۆ خوێندنه‌وه‌ی سێهه‌می به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه دروستكرد، تاكه سه‌ركرده‌یه‌ك كه سێ سه‌عات دوای دواخستنه‌كه گه‌یشته به‌غدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، جگه له‌و هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه نه‌چووه به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه دژی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

