لیستی مووچەی مانگی ئایاری هەرێم بۆ بەغدا نێردرا
کوردستان 12:24 PM - 2024-06-04
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەران
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد، ئەندامێکی لیژنەی دارایش دەڵێت: "پێش جەژنی قوربان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە دەنێردرێت".
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ سێ شەممە ( ٤ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ )، لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانمان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد".
وردبینی بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن
هەر لەو بارەوەیەوە د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی عیراق وەرمگرتووە، لەچەند رۆژی داهاتوودا وردبینی بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن و ئەگەر هیچ گرفتێکی نەبێت پێش جەژنی قوربان مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی بۆ هەرێم دەنێردرێت".
60 رۆژە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان مووچەیان وەرنەگرتووە
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو: "ئەگەر هیچ گرفتێک روونەدات چاوەڕواندەکرێت پێش جەژن مووچەی وەزارەت و دەستە مەدەنیی و بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان لەبەغداوە بنێردرێت، ئێمەش پێش جەژن دەسبەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکەین".
"هەوڵەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەبارەی مووچەی
هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بەردەوامە، لەکاتێکدا نزیکەی 60 رۆژە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان
مووچەیان وەرنەگرتووە، چاوەڕوان دەکەین تا جەژنی قوربان مووچەی مانگەکانی نیسان و
ئایاری ئەو هێزانەش بنێردرێت و دابەشی بکەین"، پێشەوا هەورامانی وا دەڵێت.
ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری خشتەی بودجەی 2024ی پەسەندکرد
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوێنێ 3-6-2024 هەمواری خشتەی بودجەی 2024ی پەسەندکرد، کە زیاتر لە 20 ترلیۆن و 910 ملیار دینار وەک پشکی هەرێم دیاریکراوە، کەلەو رێژەیە زیاتر لە 11 ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانکراوەو بەپێی یاساکەش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خراوەتە سەر خشتەکان و لە خەرجی راستەقینەوە گوازراوەتەوە بۆ خەرجی سیادی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

