سودانی بۆ په‌سندی" بودجه" پێشنیازی دواخستی حه‌جی په‌رله‌مانتاران ده‌كات
عیراق 05:34 PM - 2024-06-02
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
نزیكه‌ی 100 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌نیازی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌جن و داوای مۆڵه‌تیان كردووه، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ دروستبوونی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م په‌سندكردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عیراق و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
نزیكه‌ی 15 په‌رله‌مانتار چاودێری حاجیان ده‌كه‌ن
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ئه‌وقاف له نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" نزیكه‌ی 100 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و سه‌ردانی سعودیه داوای مۆڵه‌تیان كردووه، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 15 ئه‌ندامیان بۆ چاودێری حاجیانی عیراق ده‌چن بۆ سعودیه".
" سه‌رباری گرفتی بایكۆت، ئه‌وا سه‌ردانی ئه‌و ژماره په‌رله‌مانتاره بۆ سعودیه گرفت بۆ په‌سندكردنی بودجه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دروست ده‌کات"، غه‌ریب ئه‌حمه‌د وایوت.
سودانی پێشنیازی دواخستنی گه‌شتی په‌رله‌مانتاران بۆ سعودیه ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، كه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، پێشنیازی دواخستنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كردووه، كه له رۆژانی عاره‌فه و سێ رۆژ پێش جه‌ژنی قوربان سه‌ردانی سعودیه بكه‌ن بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج، تاوه‌كو گرفت بۆ په‌سندكردنی بوجه و ئه‌ركی په‌رله‌مانی دروست نه‌بێت.
د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند :"محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كانیان چڕكردوه‌ته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری خشته‌ی بودجه و ده‌یانه‌وێت پێش ده‌ستپێكردنی پشووی وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانان، بودجه په‌سه‌ندبكرێت، چونكه ناكرێت له‌وه زیاتر كاروباره‌كانی حكومه‌ت رابگیرێت".
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له 339 ئه‌ندام پێكهاتووه و ئه‌گه‌ر 100 ئه‌ندام سه‌ردانی سعودیه بكه‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و ئه‌گه‌ری بایكۆت و ئاماده‌نه‌بوونی په‌رله‌مانتار هه‌بێت، ئه‌وا كێشه بۆ په‌سندكردنی بودجه‌ی عیراق دروست ده‌بێت و په‌رله‌مانیش ده‌چێته وه‌رزی پشووه‌وه.
د.بڕیار ره‌شید ده‌ڵێت:"پێویسته له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ 3/6/2024 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا 165 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو ته‌واو بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار گه‌شتی حه‌جیان كردوه‌و هاوكات ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی سونه‌ش بایكۆتی دانیشتنه‌كانیان كردووه، بۆیه دیار نییه كه دانیشتنه‌كه ئه‌نجامده‌درێت یاخود نا".
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ بودجه كۆده‌بێته‌وه
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌وه‌كه سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش پشتبهسته به‌یاسای هه‌مواركراوی بودجه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو رۆژی 9-5-2024 پشووی وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و په‌سندكردنی خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٤ی عیراق، بۆ ماوه‌ی مانگێك پشووه‌كه دواخراو هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی بودجه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

