یەکێتی باوەڕی تەواوی بە خەبات و بەشداری ژنان لە دەسەڵاتدا هەیە
کوردستان 09:10 AM - 2024-05-30
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە باوەڕی تەواوی بە خەبات و
بەشداری ژنان لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا هەبووە و ژنانیش رۆڵیان لە خەباتی سیاسی و
پێشمەرگایەتی سەردەمی شاخ و لە قۆناغی حکومڕانی خۆماڵیشدا بە هەمان شێوە لە سایەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەرچاوە و لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیشدا جگە
لە جێگیرکردنی ٪25ـی بەشداری ژنان لە سەرجەم ئۆرگان و پلەکاندا، ئەوە لە پەیڕەویشدا
دیاریکراوە هەر ئەندامێکی یەکێتی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بکات سزای رێکخراوەیی
دەدرێت.
یەکێتی مافی ژنانی پاراستووە
رابیحە حەمەد ئەندامی
سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو حزبەیە کە بەروارد بە سەرجەم حزبەکانی دیکە زیاتر
مافی ژنان و گەنجان و لاوانی تێدا پارێزراوە و ژنان بەشداری کارابوون لە خەباتی شاخ
و شار و ناساندنی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەک سومبولی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە کە یەکێتی رێز لە خەباتی ژنە تێکۆشەرەکانی
دەگرێت".
"یەکێتی هەر لە
سەرەتای دامەزراندنیەوە لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال، ئێستاش کە سەرۆک بافڵ
درێژەپیدەری ئەو ریبازەیە، پشتیوان و پاریزەری مافی ژنان بووە و لەم روانگەیەشەوە
یەکێتی بوو کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1992 ژنی کاندید کرد بۆ پەرلەمان، هەروەها هەر
یەکێتی بوو لە پێکهێنانی یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێم دا پۆستی وەزیری بەخشییە ژن،
لە بەغداش یەکەم کوتلەی سیاسی بوو کە ژنی کردە سەرۆکی فراکسیۆنەکەی، ئەمە جگە
لەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم چەندین پۆستی وەک سەرۆکی پەرلەمان و قائیمقام و سەرۆکی
شارەوانی و سەرۆکی زانکۆی بە ژن بەخشیوە، ئەمەش جارێکیتر سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە
یەکێتی پشتیوان و داکۆکیکاری مافی ژنانە"، رابیحە حەمەد وادەڵێت.
لە پڕۆگرام و پەیرەوی ناوخۆی یەکێتیدا مافی ژنان جێگیرکراوە
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە پڕۆگرام و پەیڕەوی خۆیدا ئاماژەی بە رۆڵ و مافی ژنان داوە و سزای بۆ
ئەو ئەندامانەشی داناوە کە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدەن.
لە پڕۆگرام و پەیڕەوی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان دا هاتووە: "وەک حزبێکــی سۆشــیال-دیموکرات بــاوەڕی تەواومــان
بــە یەکسـانی نێـوان رەگـەزی نێرومــێ و بەهێزکردنــی توانــای ژنــان و
دابیــنکردنــی هەلــی کاری گونجــاو بۆیان و رەخســاندنی زەمینــەی لەبــارو
گونجــاو بــۆ بەشــداریکردنی راســتەقینەی ژنــان لــە بــوار و بڕیــارە
سیاســییەکانداو رەچاوکردنــی رێــژەو پێگــەی باڵانســی جێنــدەری لەنــاو
ئــۆرگان و دامــەزراوەو پۆســتەکانی یەکێتیــی نیشــتمانیی کوردســتاندا هەیە".
لە پڕۆگرام و پەیڕەوی یەکێتیشدا هاتووە: "هــەر ئەندامێکــی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان هــەر پلــەو پۆســتێکی حزبــی یــان بــە هــۆی یەکێتی-ەوە پۆســتی
حوکمــی یــان پەرلەمانــی هەبێــت، ئەگــەر راســتەوخۆ خــۆی یــان پێگەکــەی
بــۆ توندوتیــژی بەرامبــەر ژنــان بــەکار بهێنێــت دوای ســەلماندن و خســتنەڕووی
بەڵگــەکان ســزای هەڵپەســاردنی بەســەردا جێبەجێدەکرێــت".
یەکێتی پۆستی باڵای بە ژنان بەخشیوە
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان چەندین پۆستی باڵای بە ژنان بەخشیوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتی-ش پشتیوانی تەواوی ژنانە.
فریال عەبدوڵڵا ئەندامی
سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەناو ئۆرگانەکانیدا لە پۆستی ئەندامی مەکتەبی
سیاسیەوە هەتا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەکتەبەکان و لێپرسراوی
بۆردەکان پۆستی باڵای بە ژن بەخشیوە، ئەمە جگە لەوەی کە بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال هەمیشە
پشتیوانی ژنان بوون".
"ژنان لە شاخ شانبەشانی
برا پێشمەرگەکان رۆڵیان بینیوە و لە شاریش بوونەتە شانەی نهێنی و ئەرکەکانیان زیاتر
لە پیاوان جێبەجێ کردووە، لە ئەمڕۆشدا ژنان لەناو حزبی شەهیداندا خزمەت بە یەکێتی
دەکەن و سەرکەوتووانە کاردەکەن بۆ ئامانجەکانی یەکێتی و گەلی کورد"، فریال
عەبدوڵڵا وادەڵێت.
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە خەمی پاراستنی مافەکانی ژناندا بووە،
لەو چوارچێوەیەشدا چەندین پۆستی باڵای پێبەخشیون، هەروەها لە رابردوودا سەرۆک مام
جەلال و ئێستاش سەرۆک بافڵ هەموو پشتیوانییەکیان بۆ ژنان دووپات کردووەتەوە و لەناو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشدا سزای
هەر کەس و لایەنێکیش دەدرێت کە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام بدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

