پەسندکردنی هەمواری یاسای بودجە کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەکات
کوردستان 11:45 AM - 2024-05-26
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
نزیکەی هەفتەیەکە هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 لە ئەنجومەنی نوێنەرانە و لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێداچونەوە بە خشتەکانی داهات و خەرجییەکاندا دەکرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: "چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا هەمواری یاساکە خوێندنەوەی بۆ بکرێت و بە پەسندکردنیشی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەکات".
هەرچەندە لە 9ی ئەم مانگەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەپێی یاسا کەوتبووە پشووەوە بەڵام بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ و هەمواری یاسای بودجەی 2024 پشووی وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی یەک مانگ دواخرا.
پشکی هەرێم 20 ترلیۆن و 910 ملیار دینارە
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە بودجەکەدا پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 بە زیاتر لە 20 ترلیۆن و 910 ملیار دینار دیاریکراوە، کە لەو بڕە زیاتر لە 14 ترلیۆن و 840 ملیار دیناری بۆ خەرجی بەگەڕخستن تەرخانکراوە، هاوکات زیاتر لە 11 ترلیۆن و 500 ملیار دیناریش بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی تەرخانکراوە".
"بە هەموارکردنەوەی یاساکە و بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران چاوەڕواندەکرێت بەتەواوەتی کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان چارەسەر ببێت"، د. نەرمین وای وت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دوای چەند جارێک دانیشتن لەبارەی هەمواری یاسای بودجەی 2024 دواجار لە رۆژی 21-5-2024 پرۆژەی یاسای هەمواری یاسای بودجەی پەسندکرد و ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد، کە هەموارەکە پشتبەستە بە بڕگەی دووەم لە ماددەی 77ی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025.
مووچەی هەرێم لەخەرجی فعلی جیاکراوەتەوە
بەپێی بەدواداچونەکانی PUKMEDIA بودجەی ئەمساڵی عیراق نزیکەی 211 ترلیۆن دینارە، کە 13 ترلیۆن دینار لە بودجەی ساڵی رابردوو گەورەترە.
هەر لەو بارەیەوە غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە هەمواری بودجەی ئەمساڵدا مووچەی هەرێم لە بابەتی خەرجی فعلی جیاکراوەتەوە، بەمەش کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ هەمواری یاساکەدا چارەسەردەبێت".
"لەگەڵ ئەوەی لەچەند رۆژی داهاتوودا هەمواری یاسای بوودجە بۆ ساڵی 2024 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسنددەکرێت، بەپێی یاسا هەموارەکەش مووچە بە پرسی نەوت و داهاتە نانەوتییەکانەوە نابەسترێتەوە، بەمەش کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت"، غەریب ئەحمەد وای وت.
بەهۆی ناکۆکی سونە و شیعەکان پرسی بودجە و سەرۆکی نوێ یەکلایی نەکراوەتەوە
چاوەڕواندەکرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا وەزیری دارایی عیراق بانگهێشتی لیژنەی دارایی بکرێت بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی بوودجەی ساڵی 2024ی عیراق، ئەمەش لەکاتێکدایە لیژنەی دارایی دووجار لەبارەی گفتوگۆکردن لەسەر هەمواری یاسای بودجە کۆبۆتەوە.
پشووی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ و پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە دواخرا، بەڵام نزیکەی 20 رۆژ بەسەر دواخستنی پشوەکەدا تێدەپەڕێت و تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران نەیتوانیوە هیچ کام لەو دوو پرسە یەکلا بکاتەوە.
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سوونە و شیعەکان ئەو دوو پرسەیان پەیوەستکردووە بەیەکەوەو سوونەکان پێیان باشە سەرەتا پرسی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا بکرێتەوەو پاشان هەمواری یاسای بودجەی 2024 یش پەسەند بکرێت، لەبەرامبەردا شیعەکان دەیانەوێت سەرەتا پرسی بودجە یەکلا بکەنەوەو پاشان سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان دیاریبکرێت، ئەم دوو بۆچونە جیاوازەش هەردوو پرسەکەی بە یەکلانەکراوەیی هێشتۆتەوە".
"پاش بەشداری وەزیری دارایی عیراق لە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی و گفتوگۆکردن لەسەر خشتەی داهات و خەرجییەکان چاوەڕواندەکرێت پرۆژە هەموارکراوەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بۆ دەنگدان و پێش دەستپێکردنی پشووی وەرزی یاسادانان کە 9-6-2024 دەستپێدەکات، یاساکە پەسەندبکرێت"، چرۆ حەمەشەریف وای وت.
تا ئێستا چەندین جار لەسەر پرسی هەمواری یاسای بودجە و هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەی لیژنەکان و ئەنجومەن کراوەو بەچەند هۆکارێک ئەو پرسانە یەکلایی نەبۆتەوە، لەکاتێکدا بەهۆیەوە پشووی وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی مانگێکیش دواخراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دواى گەیشتنى سەرۆککۆمارى پاکستان بۆ بەغداد لەگەڵ د.لەتیف رەشید کۆدەبێتەوە
09:54 PM - 2025-12-20 -
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20 -
رفعهت عهبدوڵڵا: یهكێتی قوڵایی مێژوویی لهبادینان ههیه
04:33 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:25 PM - 2025-12-20 سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

