(سوننە و شیعە و کورد لە روانگەی حوکمی بەعسەوە)
هەواڵ 09:48 PM - 2024-05-23
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵلا
ئەمە ناوی لێکۆڵینەوەیەکی چر و دەوڵەمەندی خانم ئۆفرا بینغیوی ئیسرائیلییە لەسەر پەیوەندی هەر سێ پێکهاتە سەرەکیەکەی عێراق. ساڵی ٢٠٢٣ کتێبخانەی المجلة لە عێراق ئەم بابەتەی بە تەحەفوزی ئەوەی ڕای وەرگێر و روانگەی دامەزراوەی پەخش نییە، بڵاوکردۆتەوە. ئۆفرا وەک پسپۆرێکی ئەکادیمی جولەکە دواتریش چەندین کتێب وڤەکۆلینی لەسەر کوردی عێراق بڵاوکردۆتەوە کەدواینییان کتێبی کوردستانی عێراق دەوڵەت لەناو دەوڵەتە. ئەم کتێبە بۆ سەر زمانی کوردی و عەرەبی وەرگێدراوە.
لە ناو میدیای ئۆینبازی عەرەبی و عێراقیدا باسەکانی ئەم خانمە وەک بەڵگەی بوونی پەیوەندی ناجۆر لە نێوان کورد و ئیسرائیل وێنا دەکرێت کە مەرج نییە وا بێت. مەسەلەی کورد ، بە تایبەتی ئەو پەرەسەندنانەی لە کوردستانی دوای راپەڕینی ١٩٩١ و ریفراندۆمی دوای ٢٠١٧ قەوماون نها لە نێوەندە جیهانییەکاندا ، بە سیاسیی و دیبلۆماسی و ئەکادیمیانەوە، بۆتە بابەتێکی جێی بایەخ و زۆری بە خۆوە سەرقاڵ کردووە و ئیسرائیلییەکانیش لەم دیادەیە بەدەر نین. ئۆفرا بینغیو دەمێک ساڵە لەسەر ئەم دۆسێیە دەنووسێ و کار دەکات.
خاڵی سەرنج لەم کتێبە وەرگێدراوە هەر باسی کورد وشیعە و سوننە ناکات لە دیوە لۆکاڵییەکەیەوە کە زۆر جار خیتابی تەسکبین و روکەشی عێراقی گەرەکێتی بڵێ ناسنامەی سێکوچکەی عێراق و پێکهایەکانی بیدعەیەکی ئەمەریکی و رۆژئاواییە و عێراق یەک میللەت و یەک پێکهاتەی هۆمۆجینە. لێرە نووسەر نەک هەر باسی سێ پێکهاتەی لێک جیا دەکات، بەڵکو دەڵێ هەر سێکیان درێژبۆوەی دەرەوەی جوگرافیای رەسمی عێراقن . کورد لە بەشەکانی تری کوردستان هەن، شیعە لە نێو هەژموونێکی ئیقلیمیدا قسە و قەرار و کاریگەریان هەیە و کاریشیان تێدەکرێت. سوننەی عەرەب بە خیتابی نەتەوەییەوە لە ناو دەریای عروبەدا مەلە دەکەن.
ئۆفرا زیاد لە بەڵگە و ئاماژەیەک لەسەر ڕەهەندی عەرەبایەتی دێنێتەوە کە کاریان لەسەر هەڵوێستی عەرەبی سوننە لە پرسی فەلەستین و بابەتە عروبییەکان کردووە و دەپرسێ ئەی هاوبەشەکانی تر ، بۆ نموونە کورد؟
ئەم ڤەکۆلینە چڕ و پڕە ئەو پرسیارانە دەوروژێنێت کە لەسەردەمی عێراقی بەعسدا کراون و بێ جواب ماونەتەوە و لەسەردەمی دوای بەعسیشدا کە ساڵێکە بابەتەکە لە دەزگایەکی عێراقییەوە تەرجەکراوە، هەروا پێکوتە دەکەن. ئاخر وەرگێر و بڵاوکەرەوەش هەر وا بە ترس و بیمی سەردەمی دیموکراسییەوە راگوزەر بەسەر پرسیارەکاندا دێن و دەرۆن.
بۆ قسەی تر بڵێن کە نووسەر خۆی دواجار مۆری کۆتاییەکی کراوەی داوە لە ناوچەوانەی بابەتەکەی ؟!
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

