یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19
PUKMEDIA
سەروتار
سەروتاری PUKMEDIA
گەلی کورد لە هەرێمی كوردستان 32 ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی 19/5 یەكەمین هەڵبژاردنی (دیموكراسی) پیادەكرد، كە ساڵێك دوای راماڵینی دەسەڵاتی بەعس بوو ، بۆیە بۆ هێزە داكۆكیارەكانی وەك یەكێتیی یادەكە (دیموكراسیە) و بۆ ئەوانەی لە هەڵبژاردن دەترسن (یاد و شینەكەیان بۆ دیموكراسی نییە).
یەكەمین هەڵبژاردن 32 ساڵ دوورە لە رۆژژمێری ئێستا، بەڵام رێككەوتێكی سەیرە، ئەمڕۆ 19/5/ 2024 هێزێكی دیكە مێژوویەكی تر بۆ خۆی دروست دەكات ، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر سكاڵاکەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم " كە جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان"یشە، كۆدەبێتەوە، كە بەهۆیەوە لەمپەر بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دروست بووە، كە بڕیاربوو، گەلی كوردستان جارێكی دیكە مافی بڕیاردانی خۆی لە 10/6ی ئەمساڵدا پیادە بكات، بەڵام لەبیرەوەری گەل و یەکێتی دا ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوویی و یادێكی پرشنگداری گەلی كوردستانە و گەل بەشانازیی و جۆشەوە مافی خۆیان پیادەكرد و لە ئەزموونی دیموكراسیی هەڵبژاردندا بەشداری بڕیاردانیان كرد.
یەكەمین هەڵبژاردنی گەلی كوردستان لەكات و قۆناغەكەدا گرنگیەكی ئێجگار مێژوویی هەبوو، لەو مێژوەشدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە ئەندازیاری راپەرینەكەبوو، رۆڵی لە هەڵبژاردن و دانانی بەردی بناغەی حوكمڕانی خۆماڵیدا باڵایە، ئێستاش بەهەمانجۆش و بیرو سیاسەتەوە داوای هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەم دەكات و داكۆكیکاری پرانسیپە دیموكراسیەكانە، كەچی هێزی دیكە ئیرادەكەی لە هەوڵی پەكخستن و پاشەكشەی دیموكراسیدا سەرف دەكات، كە 19/5/2024 دانیشتنی سكاڵاكەیەتی.
یەكێتی لە پەرۆشییەوە بۆ ئەزموونی دیموكراسیی و شاندەداتە بەر بەرپرسیارێتی ئەزموونی دیموكراسی و مافی هەڵبژاردن بۆ دەستاودەستی ئاشتیانەی دەسەڵات، هەروەها زەوتنەكردنی مافی بڕیاردانی گەل بۆ پەرلەمان، رووبەرووی هەموو ئەو هەوڵانە بۆوە و دەبێتەوە، بۆیە وەك یەكەمین هێزی سیاسیی لە دژی هەنگاوەكەی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی پارتی دەوەستێتەوە و تانە لە "سكاڵای پەكخستنی" پرۆسەكە دەدات، ئەمە ئیرادەی یەكێتییە بۆ بەرپرسیارێتی راستەقینە، كە دەبێتە لەمپەر بۆ ئەوانەی لە دژی دیموكراسین، نەك وەك ئەو هێزانەی لەمپەرن بۆ دیموكراسی و هەڵبژاردن.
مێژووەكە خۆی شاهیدی یەكێتیی و ئەوانی دیكەیە، 19/5/1992 یەكێتی چۆن پەرۆشی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووە و نەترساوە، ئێستاش بەهەمان شێوەیە ناترسێت لە هەڵبژاردن و بەرەنگاری مەترسیەكانی سەر پرۆسەكەش دەبێتەوە، رێكەوتی 19/5/2024ی دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ پەكخستن و دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تەعبیرە لە نیەت و ترس و مەهامی هێزەكەی دیكە كە خاوەنی سكاڵا و دانیشتنەكەی ئەمڕۆیە.
سیاسەت و بەرپرسیارێتی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن، زۆر جیاوازە لە هێزەكانی دیكە، وەكچۆن بەهەڵبژاردنی 32 ساڵ لەمەوبەر گەلی كورد بووە خاوەنی كیان و حكومەتی خۆماڵی و یەكێتی رۆل و بەشی سەرەكی لەو سەروەرییانەدا هەیە، ئەوا بۆ ئەمرۆش هەر یەكێتییەكەی جارانە خەبات بۆ پاراستنی دیموكراسی و هەڵبژاردن دەكات، چونكە مەترسی و رەهەند و لێكەوتەكانی دەبینێت، دەزانێت گەلی كورد لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن زیانی بەرناكەوێت، بەڵكو سوودمەند دەبێت و ئەزموون و قەوارەی هەرێمیش پارێزراو و چەسپاوتر دەكات، بۆیە ئەمە ئەركی یەكێتییەو شانی دەداتەبەر مادام بۆ سوودی گەلە و خۆیشی لەسەر هێڵی پەرەپێدانی دیموکراسییە.
ئەوانی دیكەش، كە ئامانج و هەوڵیان بۆ پەكخستن و دواخستنی هەڵبژاردنە، خوێندنەوەكەیان بۆ ئەوەیە هێزە سیاسییەكەیان لە هەڵبژاردن دەترسێت، دەنا ئەگەر لەبەر خاتری گەلە، كەی گەلی كورد لە هەڵبژاردن ترساوە، غیرەتی گەل تاقیكردنەوەی ناوێت و 32 ساڵ لەمەوبەر لەقۆناغی بەعسدا هەڵبژاردنی كرد و نەترسا، كەواتە روونە كە هەم گەل و هەمیش یەكێتی لە هەڵبژاردن نەترساون و خاوەنی مێژووی 19/5/1992ن، ئەوانیش خاوەنی مێژووی 19/5/2024 ن بۆ پرس و كەیسی خستنی هەڵبژاردن، روونە كە بەرژەوەندی حزبیان دەپارێزن، نەك ئەزمونی دیموكراسی و قەروارەكەمان.
دوو مێژوو كە تایتڵیان هەڵبژاردنە، شاهیدێكی گرنگن بۆ هەڵسەنگاندن و بڕیاردانی گەل، یەكەمیان یەكێتیی و هەڵبژاردنی 1992، دووەمیان یەكێتیی و رووبەرووبوونەوەی دژایەتی دیموكراسی و راماڵینی لەمپەرەكانی پەكخستنی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەم، ئەوەی دەمێنێتەوە لە تەگەرە و پەكخستنی هەڵبژاردن و نزیككردنەوەی هەرێم و قەوارەكە خاوەنی ئەو سكاڵایەن كە بڕیارە 19/5/2024 یەكەمین دانیشتنی لەبارەوە بكرێت، گەلیش هۆشیارە و دەزانێت:" شینەكەتان بۆ دیموكراسی نییە" و لەسەر هێڵی پاشەكشەی دیموكراسین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

