riklam

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه‌

عیراق 09:46 AM - 2024-05-18
باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق PUKMEDIA

باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئەنجومەنی نوێنەران

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ـی 5ـی 2024 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ كۆده‌بێته‌وه‌، كه‌ ركابه‌رییه‌كه‌ له‌نێوان دوو كاندیدی سوننه‌كاندایه‌.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌عات 1ـی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر كۆببێته‌وه‌ كه‌ گرنگترین ته‌وه‌ره‌كان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێیه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و هه‌روه‌ها ده‌نگدانه‌ به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق.

له‌و باره‌یه‌وه‌ غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKMEIDA ی راگه‌یاند: "سالم عیساوی و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، دوو ركابه‌ری دیاریی سونه‌كانن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه‌ بێگومان هه‌ردووكیان سووننه‌ن".

زیاتر له‌ شه‌ش مانگه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێ سه‌رۆكه‌

ر‌ۆژی 14-11-2023، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، به‌ تۆمه‌تی (ساخته‌كردنی ئیمزای په‌رله‌مانتار له‌یس دلێمی) ئه‌ندامێتیی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و له‌وكه‌ته‌شه‌وه‌ تا ئه‌مڕ‌‌ۆ سوننه‌كان نه‌یاتوانیوه‌ له‌نێوان خۆیاندا كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژی  13-01-2024 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی 314 په‌رله‌مانتار ئه‌نجامدا، كه‌ موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، تێیدا شه‌علان كه‌ریم؛ 152 ده‌نگ و سالم عیساوی 97 ده‌نگ و مه‌حمود مه‌شهه‌دانیش 48 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش هیچ كامیان نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویست بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن.

په‌رله‌مان پشووه‌كه‌ی دواخست

بڕیاربوو رۆژی 9-5-2024 پشووی یاسادانان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی پابه‌ندكرد كه‌ سه‌رۆكێك بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت، هاوكات پێویست بوو یاسای بودجه‌ هه‌مواربكرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵده‌درێت ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان درێژبكاته‌وه‌، بۆیه‌ پشووه‌كه‌ بۆ یه‌ك مانگ دواكه‌وت خرایه‌ 9-6-2024.
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket