جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تاکە رێگەی چارەسەری مووچەیە
کوردستان 10:23 AM - 2024-05-15
PUKMEDIA
د ادگای فیدراڵی و دراوی عیراقی
وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی نارد و لەئەمڕۆوە ١٥-٥-٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بەدابەشکردنی مووچەکردووە، ئەندامێکی لیژنەی دارایش دەڵێت:" توانیمان کاریگەریمان لەسەر وەزارەتی دارایی عیراق هەبێت، بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسان، بەڵام ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند نەبێت بەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە، دووبارە کێشە بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئایار دروستدەبێت".
هەرێم پەلە بکات لەجێبەجێکردنی تەوتین
د.نەرمین مەعروف ئەندامی
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەگەڵ ئەوەی بەهەوڵی ئەندامە
کوردەکانی لیژنەی دارایی و تەئکید کردنەوەمان لەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، وەزارەتی
دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی نارد، ئەگەر حکومەتی هەرێم
لەم مانگەدا رێکارەکانی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانکە حکومییەکانی عیراق
جێبەجێنەکات، کێشە بۆ مووچەی مانگی ئایار دروستدەبێت".
" پێویستە حکومەتی
هەرێم پەلە بکات لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی
مووچەخۆرانییەوە، هاوکات بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش روونە، کە دەڵێت: پێویستە
مووچەخۆرانی هەرێم لەیەکێک لەبانکە حکومییەکانی عیراق تەوتینیان بۆ بکرێتەوە"،
د.نەرمین وایوت.
ئەندامەکەی لیژنەی
دارایی راشیگەیاند:" پەتی درۆ کورتە و دەرکەوت بەهیچ شێوەیەک بانکی بازرگانی
عیراقی TBI نەچووەتە
ناو پرۆژەی هەژماری منەوە، باشترە لەبری ئەم چەواشەکارییانە، حکومەتی هەرێم پەلە
بکات لەجێبەجێکردنی رێکارەکانی تەوتینی مووچەخۆران".
بانکی TBI نەچووەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من و ناشچێت
حکومەتی هەرێم لەڕێگەی وتەبێژ و وەزارەتی داراییەوە
رایگەیاندووە، کە بانکی بازرگانی عیراق TBI وەک حەوتەمین بانک بەشداری پرۆژەی (هەژماری من) ی کردووە،
لەبارامبەردا بانکی TBI بەشداریکردنی لەپرۆژەکە رەتدەکاتەوە و لەڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژە
بەوەدەکات:" بەهیچ جۆرێک بەشداری پرۆژەی (هەژماری من) مان نەکردووە و ناشیکەین".
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی
رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرۆک و
بەڕێوەبەری بانکی تی بی ئای-ەوە وەرمگرتوون، بە هیچ شێوەیەک بانکی تی بی ئای
نەچووەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من-ەوە و ناشچێت، هەر دەنگۆیەکیش لەو بارەیەوە هەبێت
راست نییە، ئەمەش لەکاتێکدایە بانکی تی بی ئای دەستی نەکردووە بە تەوتین، هیچ
رێککەوتنێکی رەسمیش لەنێوان حکومەتی هەرێم و بانکی تی بی ئای دا نییە، تائێستاش
داتای مووچەخۆرانی هەرێم نەگەشتووەتە بانکی تی بی ئای".
"بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی
لەبارەی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێمەوە روونە و پێویستە حکومەتی هەرێم داتا و
زانیاری مووچەخۆرانی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق و بانکی تی بی ئای بنێرێت، بۆئەوەی
لەرێگای ئەو بانکەوە تەوتین بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروست بکرێت نەک هیچ پڕۆژە و بانکێکی
ئەهلی کە لە هەرێم هەبێت"، ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران وای وت.
بانکی تی بی ئای: حکومەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی بۆ نەناردوین
بانکی بازرگانی عیراقی (TBI) لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، ئاماژە بەوەدەکات: "پابەندین بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی سەر بە حکومەتی عیراق، لەم روانگەیەوە بەشداریکردنی بانکی تی بی ئای لە تەوتینی مووچەی مووچەخۆران لەچوارچێوەی بانکە حکومییەکانی عیراق دا دێت و تائێستاش حکومەتی هەرێم هیچ داتا و زانیارییەکی مووچەخۆرانی بۆ بانکەکەمان نەناردووە تاوەکو دەست بکەین بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

