ئاسایش 'دووپشکەکە' لە سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 03:41 PM - 2024-05-13
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گەورە قاچاخچیەکی بازرگانیکردن بەمرۆڤ ڕادەگەیەنێت کە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە داواکراوەو بەگوێرەی زانیارییەکانی PUKMEDIA ش تۆمەتبارەکە لە سلێمانی دەستگیرکراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە ئاشکرای دەکات: "تۆمەتبارەکە لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی ( ئینتەرپول ) بە فەرمانی دادوەر توانرا لەرۆژی 12-5-2024 گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، بەناوی (ب،ک،م) ناسراوە بە (دووپشک) دەستگیرکراوە".
بەفەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە PUKMEDIA ی وت: "تۆمەتبارەکە بە پشتبەستن بە زانیاری دەستگیرکراوەو دوای لێکۆڵینەوە رادەستی یاسا کراوە"، تۆمەتباریش بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی (5)لە یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2012 دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە".
بەپێی بەدواداچونێکی PUKMEDIA تۆمەربارەکە کوردە و بە دووپشک ناسراوەو یەکێکە لە داواکراوە مەترسیدارەکان لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتیەوەو بەگوێرەی ئەو تۆمەتانەی رووبەڕوی کراوەتەوە زیاتر لە هەزاران کەسی بەڕێگەی جیاواز و قاچاغ گواستۆتەوە بۆ بەریتانیا.
زیاتر لەهەزاران کەسی بە قاچاغ گواستوەتەوە
بەگوێرەی راپۆرتێکی BBC بەریتانی کەلە زاری تۆمەتبارەکەوە وەرگیراوە، ناوبراو زیاتر لە 'هەزاران' کەسی بە قاچاغ گواستوەتەوە بۆ بەریتانیا، سەرەداوی ئاشکرابونی دووپشکەکەش بەهۆی راپۆرتێکی رۆژنامەنوسییەوە بووە لەسەر دۆخی کۆچبەران لەو وڵاتە.
هەروەها ئەفسەرێکی لێکۆڵینەوە لە دەزگای نیشتمانیی تاوانەکانی بەریتانیا کە بەدواداچونی بۆ 'دووپشک'ەکە کردووە، بەو راستییە گەیشتوە کە ئەو کۆچبەرانەی دەستگیرکراون لە ناو موبایلەکانیاندا ژمارە تەلەفۆنێک بەناوی دووپشک تۆمارکراوە، یاخوود وێنەی دووپشکێک لەسەر ژمارەکە بووە، بەهۆیەوە گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی کە ژمارەی ئەو کەسە (ب،ک،م) ەو کوردی عیراقە.
بڕی 6 هەزار پاوەن وەردەگرن
قاچاخچییەکان لەناویاندا 'دووپشک' بڕی 6000 پاوەن کەدەکاتە 7500 دۆلاری ئەمریکی، لەهەر کۆچبەرێک وەردەگرن کە هەوڵی گەیشتن بە بەریتانیا دەدەن، لەڕێی بەلەمی بچوکەوە، تەنها لە ساڵی 2023 دا نزیکەی 30 هەزار کەس هەوڵیانداوە بە قاچاغ بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

