راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25
PUKMEDIA
رێكخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ
ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ ره‌خنه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت سه‌باره‌ت پێشێلكاریی و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤ و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" هێشتا شێروان شێروانی و گوهدار زێباری له زینداندان و ماوه‌كه‌یان بۆ درێژكراوه‌ته‌وه، به‌بیانوی چه‌كی بێموڵه‌ت" و ئاشكراشی ده‌كات كه له شاری هه‌ولێر:" ده‌سه‌ڵاتداران دوو پسپۆڕیی جوانكارییان ده‌ستگیركرد به تۆمه‌تی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی ژنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌شیاو لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكان" به‌ڵام دواتر به‌بێ ئاڕاسته‌كردنی هیچ تۆمه‌تێك ئازاد كران.
ئه‌مه دووه‌مین راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تییه كه به نه‌رێنی باس له دۆخی ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێم ده‌كات له‌ساڵی رابردوودا له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا كه رۆژی 24ی4 بڵاوكراوه‌ته‌وه و رۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌ش راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه.
شێروان شێروانی و گوهدار زێباری سزادرانەوە
له راپۆرته‌كه‌ی
ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ دا هاتووه:"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان
له‌حكومه‌تی هه‌رێم گرت له‌دادگای هه‌رێمی كوردستان، ئازاد بكرێن، له‌ناویاندا ڕۆژنامه‌نووسان
شێروان شێروانی و گوهدار زێباری، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم تۆمه‌تی نوێی
ساخته‌یان له‌دژیان هێنایه‌وه‌و له زیندان هێشتیاننه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه
كه پێشتریش له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2020 دا له دوای دادگاییكردنێكی نادادپه‌روه‌رانه
زیندانی كرابوون".
له راپۆرته‌كه‌دا گرنگی زۆر به زیندانیانی
بادینان دراوه‌و له‌باره‌یانه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه:"رۆژنامه‌نوس
گوهدار زێباری بڕیاربوو له 16ی ئاب،ئازاد بكرێت، به‌ڵام هه‌مان رۆژ ئاگادار كرایه‌وه
كه به تاوانێكی دیكه تۆمه‌تبار كراوه‌و تا ڕۆژی ١ی تشرینی یه‌كه‌م له دامه‌زراوه‌یه‌كی
ئاسایش كه ده‌زگای ئاسایش و هه‌واڵگریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ده‌ستبه‌سه‌ری
مایه‌وه‌و دووباره به‌تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كێكی بێ مۆڵه‌ت سزای شه‌ش مانگی دیكه‌ی
زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا"، كه تاپڕێكی باپیری بوو وه‌ك ئاسه‌وارێكی
دێرین له‌ماڵه‌كه‌یدا نمایشی كردبوو، هه‌روه‌ها"بڕیاربوو شێروان شێروانی له
٩ی ئه‌یلول ئازاد بكرێت، به‌ڵام له 20ی ته‌مموزدا دادگا سزای چوار ساڵی دیكه‌ی زیندانیكردنی
به‌سه‌ردا سه‌پاند، چونكه تۆمه‌تباركرابوو به‌ساخته‌كردنی ئیمزای گوهدار زێباری
كه له‌سه‌ر داواكارییه‌ك بۆ زیندانی چاكسازیی گه‌وره‌ساڵانی هه‌ولێر كردبووی، هه‌رچه‌نده
زێباری پشتڕاستی كرده‌وه كه ناوبراو ڕازی بووبوو له‌جێی ئه‌و ئیمزا بكات، به‌ڵام
له 1ی 11 ی 2023 دا دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر سزای شێروان شێروانی بۆ دوو
ساڵ هێشتاوه".
دوو مەیکەپ ئارتێست دەستگیرکران
"له هه‌رێمی كوردستان، له 6ی ئه‌یلولی 2023 دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری هه‌ولێر دوو پسپۆڕی بواری مه‌یكه‌پ و جوانكاریان به‌هۆی پۆشینی جلوبه‌رگی نه‌شیاو و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی "نه‌شیاو" له‌سۆشیال میدیا، كه داواكاری گشتی به"تێكدانی نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا"ی زانی بوو، ده‌ستگیكران و هه‌فته‌ی دواتر به‌بێ تۆمه‌ت ئازاد كران، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر چالاكوان و ئه‌ندامانی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ڕایانگه‌یاندبوو كه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنیان لێكراوه‌و بانگهێشتكراون بۆ لێپرسینه‌وه سه‌باره‌ت به كاره‌كانیان و چالاكییه‌كانیان بۆ مافه‌كانی (هاوڕەگەزخوازان) LGBT"، لەراپۆرتەکەی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ دا هاتووە.
شکستەکانی حکومەت توندوتیژی خێزانی زیادکردووە
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: "شكستەکانی حكومه‌تی هه‌رێم لە خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستن، توانای هه‌ڵهاتنی له توندوتیژی و ده‌ستدرێژی و رزگاربوون لە توندوتیژی خێزانی كه‌مكردووه‌ته‌وه، هاوکات لاوازی لەبەڕێوەبردنی کاروباری دادوه‌ری و سه‌ختی بارودۆخی شێڵته‌ره‌كانی ژنان، وایكردووە ژنان سکاڵاکانیان له دژی ئەو دهسترێژییانەی کراوەتەسەریان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆکارێکە بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی سزادان، ئەمەش لەکاتێکدایە کە له مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا، ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق دوایانکرد، ئه‌و ئێزیدیانه‌ی کە له توندوتیژی ڕزگاریان بووه پێویسته سكاڵا تۆماربكه‌ن بۆ وه‌رگرتنەوەی مافەکانیان".
تورکیا هێرشیکردە سەر کەمپێکی پەنابەران
لەڕاپۆرتەکەی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ تیشکخراوەتە سەر پێشێلکارییەکانی ئاسمان و خاکی عیراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەلایەن وڵاتی تورکیاوە و ئاماژە بەوەدەکات:"به‌درێژایی ساڵی رابردوو لەگەڵ ئەوەی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بانگەشەی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په*كه*كه) دەكرد، لە شاخه‌كان و هه‌رێمی كوردستان، لەوچوارچێوەیەشدا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوودا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشێكی درۆنی كرده سه‌ر كه‌مپێكی په‌نابه‌ران لەهەرێمی کوردستان، كه زیاتر له 12 هه‌زار په‌نابه‌ری تێدا ده‌ژیا کە زیانی گیانی هەبوو".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: بنەمای پێکهێنانی حکومەت خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان بێت
03:56 PM - 2026-01-11
سه‌رۆك بافڵ و نوری مالیكی جه‌ختیان له‌دیدی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرده‌وه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
کوردستان 05:59 PM - 2026-01-11 -
سەرۆک بافڵ: بنەمای پێکهێنانی حکومەت خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان بێت
کوردستان 03:56 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
عیراق 03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
کوردستان 02:39 PM - 2026-01-11 -
سه‌رۆك بافڵ و نوری مالیكی جه‌ختیان له‌دیدی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرده‌وه
عیراق 01:38 PM - 2026-01-11 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
کوردستان 11:35 AM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
عیراق 10:26 AM - 2026-01-11 -
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
کوردستان 09:41 AM - 2026-01-11



.jpg)
.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

