رێگە بەوەزیرێكی عیراق نادرێت سەردانی ئاوارەكانی دهۆك بكات
کوردستان 03:34 PM - 2024-04-21
راگەیاندنی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران
ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق
ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ئاشكرایدەكات رێگەی پێنادرێت بچێتە هەولێر و لە دۆخی ئاوارەكانی هەولێر و دهۆك بكۆڵێتەوە و دەڵێت:" بەهۆی سكاڵاكەمەوە كە لەدادگای فیدراڵی لەسەر سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان تۆمارم كردووە، رێگریم لێدەكرێت بچمە هەرێم".
6 هەزار ئاوارە لەدهۆک دەیانەوێت بگەڕێنەوە
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی
عیراق لە نوێترین لێدوانیدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" حكومەتی
هەولێر بەنوسراوی رەسمی ئاگاداركراوەتەوە بۆ داخستنی كامپی ئاوارەكان و پێشكەشكردنی
ئیستحقاقی گەراندنەوەی ئاوارەكان كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە پێشكەشیان دەكرێت، بەوپێیەش
تێبینیمان كرد كە ئاوارەیەكی زۆر دەگەڕێنەوە، لەئێستاشدا 6 هەزار ئاوارە لەدهۆك دەیانەوێت
بگەڕێنەوە".
" سەرمان لە نوسراوێكی حكومەتی هەرێم سوڕما،
كە گەڕاندنەوەی ئاوارەی نێو كامپەكانی دهۆك و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەوبارەیەوە
رەتدەكاتەوە و دەیبەستێتەوە بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی شەنگالەوە" ئیڤان فایەق
وادەڵێت.
حکومەتی عیراق تێچووی گەڕانەوەی ئاوارەکان لەئەستۆدەگرێت
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق
پلانێكی گشتگیری بۆ كۆتاییهێنان بە پرسی ئاوارەكان داڕشتووە و پێویستە تا کۆتایی
مانگی تەمموزی ئەمساڵ سەرجەم ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان،
وەک هاندانێک بۆ گەڕانەوەشیان، جگە لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و دابینکردنی
تێچووی گەڕانەوەیان بڕی 4 ملیۆن دینار و چەندین خزمەتگوزاریی دیکە بۆ هەر خێزانێک
دابیندەکات.
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی
عیراق دەڵێت:" رێككەوتنی شەنگال هیچ پەیوەندییەكی بە كاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانەوە
نییە، بۆیە لەسەر ئەو ئاستەنگ و رێگرییەی گەراندنەوەی ئاوارەكان هانامان بۆ دادگای فیدراڵی عیراق برد و سكاڵای یاساییمان لە
سەر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان تۆماركرد".
بەوتەی ئیڤان فایەق
لە ماوەی رابردوودا بەنیازبووە سەردانی كامپی ئاوارەكانی دهۆك بكات، تاوەكو هانی
ئاوارەكان بدات بۆ گەرانەوەیان و لەدۆخی ژیان و گوزرەانیان بەئاگا بێت، لەوبارەیەشەوە
رایدەگەیەنێت:" سەرمان سوڕما لە بڕیارێكی حكومەتی هەرێم كە تێیدا هاتووە، وەزیری
كۆچ و كۆچبەران بۆی نییە بێتە هەرێمی كوردستان".
" هاوکات
حکومەتی هەرێم بە هۆکارێکی تر رێگە لەهاتنم بۆ هەرێم دەگرێت و بەمەرجێک رێگەم
دەدات، دەبێت
ئەو سكاڵایە لەدادگای فیدراڵی بكشێنمەوە، كە لەسەر سەرۆكوەزیرانی هەرێم و وەزیری
ناوخۆ تۆمارم کردووە". ئیڤان فایەق وادەڵێت.
وەزیری کۆچ و کۆچبەران سکاڵای تۆمارکردووە
بڕیارە دادگای فیدراڵی بۆ
یەکلایکردنەوەی سکاڵایەک کۆببێتەوە کە لەلایەن " ئیڤان فایەق " وەزیری
کۆچ و کۆچبەرانی عیراق
دژی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و وەزیری ناوخۆی ھەرێم تۆماریکردووە.
سکاڵاکار
لە سکاڵاکەیدا داوایکردووە بە دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانە ئاوارەکان و
کەمکردنەوەی بارگرانییەکانیان، ھەروەھا داخستنی کەمپەکان و گەڕانەوەی خۆبەخشانەی
ئاوارەکان لە کاتی خۆیدا ئەوەش بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە لە
ساڵی ٢٠٢٣ دا دراوە.
بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لەسلێمانی ئاسانکاری زیاتر دەکرێت
كهمپهكانی ههولێرو
دهۆك لهژێر كۆنترۆڵی وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستاندان و رێگرییەکی
زۆر بۆ گەڕانەوەی ئاورەکان هەیە، بەوپێیەش لەسلێمانی کارئاسانی زیاتر بۆ گەڕانەوەی
ئاوارەکان دەکرێت.
سامر مهشكور بهڕێوهبهری
بهشی پارێزگاكانی ههرێمی كوردستانی وهزارهتی كۆچ و كۆچبهرانی عیراق له لێدوانێكی
تایبهتدا به وێبسایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند: "بۆ گهڕاندنهوهی
ئاوارهكان بهراورد به ههولێر و دهۆك لهپارێزگای سلێمانی زیاتر هاوكاری و
كارئاسانیمان بۆدهكرێت، ئهمهش دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهی كه كهمپهكانی ههولێرو
دهۆك لهژێر كۆنترۆڵی وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستاندان".
"بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە حکومەتی عیراق
بڕی چوار ملیۆن دینار و بەفرگرێک و تەلەفزیۆنێک و تەباخێک، وەک هاوکاری پێشکەش بە
ئاوارەکان دەکات و کار ئاسانی دەکات بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، هاوکات هەوڵدەدەین
لەو وادەیەی دیاریکراوە کە 1-7-2024 ە سەرجەم ئاوارەکانی هەرێم بگەڕێنینەوە، چونکە
هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان لە زێدی خۆیان نەماوە"، سامر مەشکور وای وت.
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان دەکاتەوە
حكومهتی عیراق
تهئكید لهگهڕانهوهی ئاوارهكان بۆ زێدی خۆیان دهكات، وهزارهتی كۆچ و كۆچبهرانیش
ههموو كارئاسانییهك بۆ گهڕاندنهوهیان دهكات.
رۆنزی زیاد سیدۆ
سهرۆكی لیژنهی كۆچ و كۆچبهران له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق به وێبسایتی
رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند: "گهڕانهوهی ئاوارهكان بۆ زێدی خۆیان بهردهوامه
و وهزارهتی كۆچ و كۆچبهران ههموو كارئاسانییهك بۆ گهڕاندنهوهیان دهكات،
لهم چوارچێوهیهشدا بڕیاریداوه بڕی چوار ملیۆن دینارو پارچهیهك زهوی و
دامهزراندن لهوهزارهتهكان وهك هاندانێك پێشكهش به ئاوارهكان بكات".
"حكومهتی عیراق تهئكید لهگهڕانهوهی
ئاوارهكان بۆ زێدی خۆیان دهكات و ههوڵی پێشكهشكردنی خزمهتگوزاری و ئاوهدانكردنهوهی
ناوچهكانیان دهدات"، رۆنزی زیاد سیدۆ وادهڵێت.
کۆتا وادە دیاریکراوە
ئەنجومەنی
وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە رۆژی 30-6-2024 دوا وادەبێت بۆ گەڕانەوەی سەرجەم
ئاوارەکان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بۆ زێدی خۆیان، بەڵام بەهۆی ئەنجامدانی
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی 12 داواکراوە دواوادە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ
30-7-2024 دوابخرێت.
گەڕانەوەی
ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، بەڵام بەپێی سکاڵاکەی وەزیری
کۆچ و کۆچبەران بێت کەلە دادگای فیدراڵی تۆماری کردووە، لەپارێزگاکانی هەولێر و
دهۆک رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان هەیە.
هاوکات بەگوێرەی نوێترین ئامار تا ئێستا 24 كەمپی ئاوارەی پارێزگای
موسڵ لە هەرێمی كوردستان ماون و 32 هەزار خێزان تێیاندا نیشتەجێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

