هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
هه‌وڵه‌كان بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراو و كیمیاباران له‌گه‌ڵ مووچه‌ی زیندانیانی سیاسی هه‌رێم به‌رده‌وامه تاوه‌كو وه‌ك عیراقی لێبكرێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت: "هه‌وڵه‌كان هه‌نگاوی باشیان بڕیوه، ئه‌گه‌ر له‌مپه‌ری سیاسی بۆ دروستنه‌كرێت".
یەکێتی لەڕێگای نوێنەرەکانیەوە هەوڵی هاوتاکردنەکەی داوە
به‌هۆی سیاسه‌ته شۆڤێنییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پێشووی حكومه‌تی عیراق، چه‌ندین تاوان و كۆمه‌ڵكوژ و جینۆساید به‌رامبه‌ر به میله‌تی كورد كراون كه زۆربه‌ی قوربانییه‌كان پێشمه‌رگه و زیندانی سیاسی و هاووڵاتی سڤیل بوون.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رێی نوێنه‌رانی له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی پرسی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی قوربانیان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یاندابووه، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ده‌ڵێت: "داوامان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه كه مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراو و كیمیاباران هاوتای عیراق بكرێت".
هەرێمی کوردستان خاوەنی نزیکەی 200 هەزار شەهیدە
به‌شه‌هیدانی ئه‌نفال و كیمیاباران و هاووڵاتی سڤیله‌وه، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی نزیكه‌ی 200 هه‌زار شه‌هید و 25 هەزار زیندانی سیاسییە.
عادل مه‌لا ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA وتی: "ئه‌گه‌ر هیچ له‌مپه‌رێكی سیاسی و یاسایی بۆ پرۆسه‌كه دروستنه‌كرێت به‌هه‌وڵی وه‌زیری شه‌هیدان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراو و كیمیاباران و مووچه‌ی زیندانیانی سیاسی هه‌رێم هاوتای عیراق بكرێن".
" هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی نزیكه‌ی 200 هه‌زار شه‌هیده به‌شه‌هیدانی ئه‌نفال و كیمیاباران و هاووڵاتی سڤیله‌وه، هاوكات 25 هه‌زار زیندانی سیاسی هه‌یه، ئه‌گه‌ر مووچه‌ی ئه‌و توێژانه له‌گه‌ڵ عیراق هاوتا بكرێت، بێگومان زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س كه وارسی شه‌هیدانن یان زیندانیانی سیاسین له‌و هه‌وڵه سوودمه‌ند ده‌بن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌شه‌هیدان وارسیان نه‌ماوه"، عادل مه‌لا ساڵح واده‌ڵێت.
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکە کراوە
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕ‌یاریدا یاساکە هەموار بکاتەوە و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆکراوە
هاوكات چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف ئه‌ندامی لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یاسای زیندانیانی سیاسی كرا، كه‌پێشتر داوامان كردبوو به‌پێی ئه‌م یاسا نوێیه، زیندانه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش سودمه‌ند بن له‌و بڕ‌یارانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه ده‌رده‌چن".
"وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، دوای هه‌وڵ و ماندوبوونێكی زۆر و چه‌ندینجار كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌باره‌ی هه‌مواری یاساكه‌وه، دواجار سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕ‌یاریدا یاساكه هه‌موار بكاته‌وه".
فراکسیۆنی یەکێتی داوای هاوتاکردنەکەی لە سودانی کردبوو
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به نووسراوی ره‌سمی داوای له سه‌رۆك وه‌زیران كرد، كه هه‌وڵی هه‌مواری یاسای زیندانیانی سیاسی و هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراو و كیمیاباران و بدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

