له‌ساڵیادی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی دێرین قادر دۆشكه_دا
کوردستان 10:30 AM - 2024-04-16
PUKMEDIA
قادر دۆشکە
ئه‌مڕۆ 16-4-2024 ، سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی دێرین و جێگه‌ی متمانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال (قادر هه‌ینی ته‌ها)ناسراو به قادر دۆشكه تێپه‌ڕده‌بێت
قادر دۆشكه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شوڕشی ئه‌یلول و نوێ
قادر هه‌ینی ته‌ها ساڵی 1949 له‌شاری كۆیه چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه ساڵی 1968 چه‌كی خه‌باتی كردۆته شان و خه‌باتی چه‌كداری ده‌ستپێكردوه، دوای نسكۆی شۆڕش دوورخراوه‌ته‌وه بۆ دیوانیه‌ی خوارووی عیراق، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ له‌ڕێگه‌ی د.خدر مه‌عسوم و شه‌هید سه‌ید كه‌ریم و شه‌هید عه‌لی ساڵح، ده‌گه‌یه‌ندرێته سه‌ركردایه‌تی و ساڵی 1978 له‌قه‌ندیل ده‌بێته لێپرسراوی مه‌فره‌زه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، له‌ساڵانی 1981 ساڵانی پرنههامهتی و كێشمه كێشمی گه‌رمه‌ی سیاسی ده‌بێته جێگری فه‌رمانده‌ی هه‌وڕێ،ساڵی 1983 له دۆلی بالیسان له‌نێو ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر كاری كردوه و ساڵی 1988 ده‌بێته به‌رپرسی ئۆرگانی بادینان و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌نێو كونجی زیندانی ڕژێمی به‌عس ڕاده‌گیرێن و هه‌ر له زیندانیش كوڕێكی ده‌بێت ناوێ ده‌نێت به‌ندی، له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی دووجار بریندار بووه‌و ڕۆلێكی به‌رچاویشی بینوه له ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد، دوای ڕاپه‌رینیش كۆلێژی سه‌ربازیی به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو ده‌كات.
داستانه‌كانی (گه‌لاله، ناوزه‌نگ، بالیسان و بێتواته، دۆڵی خۆشناوه‌تی )چه‌ندین داستانی تر نازناوی قادر دۆشكه‌ی له‌بزاوتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد نوسیوه.
یه‌كێك له بیره‌وه‌رییه تاڵ و پر نه‌هامه‌تیه‌كانی دۆشكه كاتێك له‌ساڵی 1983 پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێكدێنێت له‌و ڕۆژه‌دا ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو به هێزێكی بێشوماری تانك و تۆپ و زڕێپۆش و فه‌وجی مغاوێرو فڕۆكه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر بالیسان و له‌و كاتدا ئاهه‌نگ و خۆشی جێدێڵێ و ده‌ست ده‌داته تاقم و تفهگهكهی و شێرئاسا ڕووبه‌روی داگیركه‌ران ده‌وه‌ستێته‌وه‌و قاره‌مانانه به‌رگری ده‌كات.
نزیك به نیوسه‌ده قادر دۆشكه خه‌بات و قوربانیدا له‌پێناو گه‌له‌كه‌ی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هیچ كاتێك چۆكی بۆ دوژمن دانه‌داوه‌و له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه پێگه‌یه‌كی به‌هێزو خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بووه، فه‌رمانده‌یه‌كی پاك و بێگه‌ردو بڕواپێكراوی سه‌رۆك مام جه‌لال و ته‌واوی ئه‌ندام و كادرانی یه‌كێتی بووه.
3 ساڵ لهمهوبهرو له ڕۆژی 16نیسانی 2021 به‌هۆی ڤایرۆسی نه‌گریسی كۆڕۆنا ماڵئاوایی له هاوڕێ و هاوسهنگارانی كرد‌و له‌شاری كۆیه‌ی شاری سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌دیبان و شاعیران له‌ژێر كێوه به‌رزه‌كانی باواجی و هه‌یبه‌ت سوڵتان به‌خاكسپێردرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06






.jpg)
دابەزێنە

