riklam

دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی: ئه‌نفال هه‌وڵی سڕ‌ینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو

کوردستان 10:25 AM - 2024-04-14
روفاتی ئەنفالکراوان PUKMEDIA

روفاتی ئەنفالکراوان

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات:" تاوانی ئه‌نفال؛ ساڕ‌ێژنه‌بوونی برینێكه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌موو تاكێكی كورد، ئه‌نفال كۆمه‌ڵكوژی و زینده‌به‌چاڵ كردن بوو، هه‌ر تاوانێك نه‌بوو دژ به‌ كورد، به‌ڵكو هه‌وڵی سڕ‌ینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و قات و قڕ‌كردنی بوو".


ده‌قی په‌یامه‌كه‌..

له‌یادی ٣٦ ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، به‌ په‌ژاره‌ و خه‌م و ئازاره‌وه‌ یادی قۆناغه‌كانی تاوانی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ رژێمی به‌عس دژی به‌ گه‌لی كوردی ئاشتیخواز به‌ هه‌شت قۆناغ به‌رپایكرد كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی (١٨٠) هه‌زار هاووڵاتی سڤیلی (منداڵ، گه‌نج و پیر)ـــی كورد و خاپوركردنی زیاتر له‌ پێنج هه‌زار گوند، له‌م بۆنه‌ غه‌مباره‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدان، قوربانییان و كه‌سوكاری خانه‌واده‌ی ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ دژ به‌ مرۆڤایه‌تییه‌ داده‌نوێنین.

 

تاوانی ئه‌نفال؛ ساڕ‌ێژنه‌بوونی برینێكه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌موو تاكێكی كورد، ئه‌نفال كۆمه‌ڵكوژی و زینده‌به‌چاڵ كردن بوو، هه‌ر تاوانێك نه‌بوو دژ به‌ كورد، به‌ڵكو  هه‌وڵی سڕ‌ینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و قات و قڕ‌كردنی بوو له‌ هه‌مان كاتدا ته‌حدییه‌ك بوو به‌ به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه‌.

 

جێ دڵخۆشییه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٨  دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق كه‌یسی ئه‌نفالی وه‌ك تاوانی جه‌نگ و  دژه‌ مرۆڤایه‌تی  ناساند، ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه‌ پیوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌م تاوانه‌ به‌ جینۆساید بناسێنن و هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن ئه‌م جینۆسایده‌ به‌رانبه‌ر به‌ كورد و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵی عیراق ئاوڕ‌ێكی جددی له‌ كه‌سوكاری قوربانییانی ئه‌نفال بداده‌ته‌وه‌ و قه‌ره‌بووییان بكاته‌وه‌.

 

دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌نفال و خۆڕ‌اگریی كه‌سوكاریان.

باڵیۆز د. محه‌مه‌د سابیر
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket