یەكێتی پێداگرە لەسەر هەڵبژاردن و وادەکەی
کوردستان 04:19 PM - 2024-04-06
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق، پڕۆسەی دەنگدان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەكاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ١٠-٦-٢٠٢٤ دا كردووە و بەپێی پەیامەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و راگەیەندراوی رەسمی مەكتەبی سیاسیی، "یەكێتیی تەئکید لەسەر هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە نایەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت".
هەڵبژاردن خزمەت بە قەوارەی هەرێم دەکات
ئارێز عەبدوڵڵا
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلێدوانێکدا بە وێبسایتی PUKMEDIA ی راگەیاند:" یەکێتی سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن
لەوادەی خۆیدا و بڕیاری خۆی ناگۆڕێت، چونکە مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەندە
بە دیموکراسی و هەڵبژاردنەوە".
"هەرچەندە چەند جارێک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن
دواخرا، بەڵام پێمان وایە ئەم وادەیەی کۆتایی کە دانراوە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەنجامدانی
پرۆسەکە و خزمەت بە قەوارەی هەرێم و هاووڵاتیان دەکات، چونکە بە ئەنجامنەدانی
هەڵبژاردن دامودەزگاکانی حکومەت بە کاربەڕێکەری دەمێننەوە و لەژێر چاودێری و
نوێنەرایەتی خەڵکدا کارناکەن، هاوکات پێگەی هەرێم لەناو عیراق و دەرەوەش لاواز
دەبێت و پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی بۆ دواوە دەگەڕێتەوە، هەروەها ئەزموونی هەرێمی
کوردستان نیشانەی پرسیاری دەکەوێتەسەر و رەنگە بارودۆخەکە خراپتریش ببێت لەوەی کە ئێستا
هەیە"، ئارێز عەبدولڵا وایوت.
٢٠ حزب و ٢ هاوپەیمانێتی بەشداری پرۆسەكە دەكەن
لەهەر چوار
بازنەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە پاریزگاکانی ( سلێمانی و هەولێر و دهۆک
و هەڵەبجە) دەگرێتەوە، ٢٠ حزب و ٢ هاوپەیمانێتی و زیاتر لە ٦٠ کاندیدی سەربەخۆ بەشداری
پرۆسەکە دەکەن.
د.هەیمان تەحسین
حەمید بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لەكۆمسیۆن
بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەرۆژی ١٤-٣-٢٠٢٤ تێكڕا ٢٠ حزب و ٢ هاوپەیمانێتی
و ٦٢ كاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەكە تۆماركراون، كە لەبازنەكانی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی كوردستان بەشداردەبن".
یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و بەڕەسمیی لیستی
کاندیدەکانی لەهەر چوار بازنەکە پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عیراق کردووە.
رزگار حاجی حەمە
لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە وێبسایتی رەسمیی یەكێتیی
نتیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند :" رۆژی ٣١-٣-٢٠٢٤ بەڕەسمی لیستی كاندیدەكانمان
لە سنوری هەرچوار بازنەی (سلێمانی ، هەولێر ، دهۆك ،هەڵەبجە ) پێشكەش بە كۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عیراق كردووە و ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی
كوردستان".
زیاتر لە هەزار ناوەندی دەنگدان دەکرێتەوە
ئەنجومەنی كۆمسیاران
بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە هەزار ناوەندی دەنگدان دەکاتەوە.
"جومانە غەلای
وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ وێبسایتی PUKMEDIA رایدەگەیەنێت:" ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا بۆ هەڵبژاردنی
داهاتووی پەرلەمانی كوردستان هەزار و ٢٦٦ ناوەندی دەنگدان بكاتەوە، كە ٦ هەزار و
٥٤٢ بنكەی دەنگدان لەخۆدەگرێت و سەرجەمیان لەژێر چاودێری كامێرادان" .
ئەمەش
لەکاتێکدایە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەرسوومی رەسمی رۆژی 10/6ی
ئەمساڵی دیاریكرد وەك وادەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بەوتەی
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكانیش لەكۆمسیۆن:"
٢٠ حزب و دوو هاوپەیمانی و زیاتر لە ٦٠ کاندیدی سەربەخۆ لەبازنەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
كوردستان بەشداری پرۆسەكە دەكەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

